دانا بە ئاماژە، کەر بە نەقیزە
ئاماژە: واتە پەنجە بۆ درێژکردن، یان تیلی چاو جولاندن یان تیشک خستنەسەر و هێما بۆ کردن، نیشانە و هێما و دەستنیشان و دیاریکردنی شتێک، نەقیزە: داردەستێکە، بزمارێک یان نەشتەرێکی نووک تیژ بە سەری دارەکەوەیە، وڵاخە بەرزەی پێ لێدەخوڕن، له و ئیدیۆمەدا، دوو چەشن لە مرۆڤ دیاریکراوە(دانا، کەر)، مرۆڤی دانا کەسێکی تێگەیشتوو و وریا و شارەزا و زانا و هۆشیارە بە تەنها یەک ئیما و ئاماژەی بچووک تێ دەگات و پێویستی به دووبارە کردنەوە نییه، هەرچی چەشنی دووەمە کە ئیدیۆمەکە بە(کەر) ناوی هێناوە واتە: ئه و مرۆڤەی بەستەزمان و کاڵفام و نەزانە بە ئاماژە و هێماکردن لە هیچ شتێک تێ ناگات، تەنها داردەستی نووکە نێزەی گەرەکە و بە نەقیزە نەبێت کاری پێ ناکرێت و تێ ناگات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ جیاکردنەوەی دانا و زانا لە نەفام و گێل بە تەوس و پەلار و توانجەوە دەوترێت: دانا بە ئاماژە، کەر بە نەقیزە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,636 جار هاتیە دیتن