دەمی بووە بە تەڵەی تەقیوو
تەڵە: پیلان و فڕوفێڵێک و داونانەوەیه بە شێوازی تەپکە وسینگە تەڵەی ئاسن و دار و ماشە و تۆڕ و چاڵ و چەشەکردن بۆ گرتنی گیانەوەری وەکو ڕێوی و چەقەڵ و کەمتیار و کەروێشک و مشک و جورج و باڵندە و ماسی و جڕوجامشتی تر، ئینجا ئه و تەڵ و فاقەی کە لە ئاسن دروستکراوە، کاتێک بتەقێت بەهەر هۆکارێک بێت، ئەوا بێ دەنگ دەبێت و چیتر دەنگی تەقینەکەی ناێت یان ئەگەر دەنگی تەقینەکەشی نامێنێت، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێک دەوترێت: کە لە ترس و دڵەڕاوکیدا نەوێرێت فزە و قسەیەکیش بکات و متەقی نامێنێت و تۆقی دەچێت ناتوانێت تەنها یەک وشەی لە دەم بێتە دەرەوە، له و دۆخەدا بۆ ناساندن و دۆخەکەی دەوترێت: دەمی بووە بە تەڵەی تەقیوو، دەمی بووە تەڵەی تەقیوو.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 576 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!