ناو: یەحیا
نازناو: وێنەگر
ناوی باوک: سەعید کەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1889
رۆژی کۆچی دوایی: #09-10-1976#
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
کورتەیەک له ژیاننامەی یەحیا ئەفەندی
يەحيا سەعید کەریم ئاغا، ناوی باپیرەگەورەی ئيسماعیل ساڵی (1889) له ناوچە ی خانەقین هاتووەتە دنیاوه له خێزانێکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر بووه، بۆيە هەر بەمنداڵی دەخرێتە بەرخوێندن.
له جەنگی یەکەمی جیهانیدا دەبێتە ئەفسەری سوپای ئینگليز و بەشداريی جەنگ دەکات، بەپێی ژیاننامەی ئەبێت له ساڵانی (1910) بۆ 1915) بەدواوە ژنی یەکەمی هێنابێت، مامۆستا عەتا قەزاز دەڵێت:نەنکم ئامینەی ژنی يەحيا ئەفەندی خوشکی حەمە ئاغای عەتارە که پیاوێکی بەناوبانگی سلێمانییە، يەحيا ئەفەندی لەم ژنەی تەنها یەک کچیی هە بووه بەناوی (لوتفي)ەوه.
له ساڵی (1934) ڕوو دەکاتە سلێمانی و به کاری وێنەگرییەوە خەریک دەبێ.
له ساڵانی سیدا لوتفيەی کچی شوو دەکات به مستەفا قەراز لوتفيه سێ کوڕ و یەک کچی دەبێت بەناوی لە تیيف قەزاز، عەزیز قەزاز؛ عەتا قەزاز، کچەکەش به ناوی سوبحی.
بەپێی پاسپۆرتەکەی (1936) ئەڕوات بۆ تورکيا بەمەبەستی سەفەر له شاری وان چاوی بە ئافرەتێک دەکەوێ بە ناوی (جەمیلە)وە،
ڕازی دەکات بۆ هاوسەرگیری و لەگەڵ خۆی دەيهێنێت بۆ سلێمانی، بەڵام جەمیلە بەڕێکەوت مناڵی نابێت، ئەمیش منداڵێک که کچ بە منداڵی هەڵی دەگرێتەوە و دەيکات بە کچی خۆی و ناوی دەنێت (نەسرین).
ساڵی (1948) ژنی سێیەم دەهێنێت له خانەقین به ناوی ئایشێ، لەم ژنەش سێ کوڕ و سێ کچی دەبێ، کوڕەکان بە ناوی سەڵاح، سەردار، سالار، کچەکانیش به ناوی سەباح، نەجات، سوعاد.
يەحيا ئەفەندی له ماوەی ژیانیدا زۆر حەزی له گەڕان و گەشتوگوزار بووه، چەند شارێکی تورکيا و ئێران و عيراق گەڕاوە، له بەغدا و هەولێر و کەرکووک و سلێمانی، دووکانی وێنەگریی هە بووە.
بە تۆمەی جاسوسی له زە مانی مەلیکیدا دەگيرێ و ئەمری له سێدارەدانی بۆ دەردەچێت، پاشان به تکای جەميلەخانی ژنی ئەمرەکەی دەگۆڕن به دوو ساڵ زیندانی و دوو ساڵ دەستبەسەری، دوو ساڵ زیندانی لە مووسڵ تەواو دەکات و دوو ساڵ دەستبەسەری له بەغدا، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.
دۆستی خۆشەویستی خێزانی حەفید و شێخ و حەفسەخان دەبێت، دۆستایەتی و هاوڕێیەتی لەگەڵ زۆربەی ڕۆشنبیران و شاعیرانی ئەم شارەدا هەبووە، له ماوەی ژیانیدا چەندەها کەسی فێری ئيشی وێنەگرتن کردووه. وه چەندەها کەسی فێری زمانی ئینگليزی کردووە، له ژیانیدا زۆر حەزی بەڕاووشکار کردووه، حەزی زۆر له (بەخێوکردنی) ئەسپ و سەگ بووه.
له ساڵی (1924)وە تا کۆچی دوايی وێنەی چەندەها پیاوی بەناوبانگ و ژنانی ئەم شارەی گرتووه، خاوەنی دیوانێکی شیعر بووه، بەڵام تەنها حەوت پارچە شیعر له دیوانەکەی دەرچوون.
له دوای ململانێ و زۆرانبازی لەگەڵ ژیاندا له ساڵانی حەفتادا نەخۆشی و پیری تەنگی پێ هەڵدەچنن و لە ناو جێگا دەکەوێ و تاقەتی ئيش و کاری نامێنێت، له (09-10-1976) مەرگ بەرۆکی پێدەگرێ و له گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک دەسپێردرێ.
تێيينی: ئەم ژياننامەيە له چەند نووسينێکی بنەماڵە و دانپێنانی يەحيا فەنی و نووسينی چەند کەسێکی ناودار و ڕۆشنبيری ئەم شارە و يادەوەری مامۆستا عەتا قەزاز و سالاری کوڕی و کچە کانی پوخەیەک و کورتەیەکم هەڵبژارد بۆ ناساندنی بە خوێنەرانی بەڕێز.
(#یەحیا ئەفەندی وێنەگر#) نووسینی: (#ڕەئووف شێخ جەمیل#)
[1]