مەڕوانە سەری تاسی، بڕوانە بەختی خاسی
تاس: تاس و لوس واته کەچەڵی بێ موو، خاس: باش و چاک، لە کوردەواریدا ئەوەی سەری کەچەڵ و لوس و بێ موو بێت، قێزەون و ناشیرین و ناحەز دێته بەرچاو و بەهۆی ڕواڵەتیانەوە کیژان و کچان حەز بەچارەیان ناکەن و بەدڵی خۆیان بێت خراپ شوویان پێ دەکەن، ئەمەش ڕاست نییە چونکە ڕواڵەت هەموو شتێک نییە و چاکی و باشی بەڕوخسارەوە نییە بەڵکو بەناوەڕۆکەوەیە، بەجۆرێکیتر ئه و ئیدیۆمە هاتووە(مەڕوانە سەر و تاسی، بڕوانە بەختی خاسی واتە: سەر وتاس و زێڕوزیوو و جل وبەرگ و ڕواڵەت ڕاستەقینە نییە، بەڵکو شانس و بەخت تەواوە، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر ژن و پیاو بەختیان لەگەڵ یەکدی باش بێت ئەوا کەچەڵی لاوەکیە و هیچ نییە بۆیە بە ڕێنوێنیەوە وتراوە: مەڕوانە سەری تاسی، بڕوانە بەختی خاسی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 702 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!