گاڵ لە درزی مشتی ناوەری
گاڵ: هەرزن ڕووەکێکە هێشوییە و ڕەنگی دانەکانی زەرد و سپی و سوور و قاوەییە، دەکرێتە ئالیکی مەڕ و بزن و باڵندە، لەبەر زۆر و زەوەندی هەرزن، هەرزانە و بە کەم بایەخ سەیری دەکرێت و هەروەها مرۆڤ ناتوانێت لە ناو لەپ و دەست و مشتیدا بیپارێزێت لەبەر ئەوەی زۆر وردە هاوشێوەی ڕازیانەیه، ئه و حاڵەتە ڕاستەقینەیە کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی قرچۆک و ڕەزیل و چروک وپیسکە و دەست قوچاو و پوولەکی کە هیچی لە دەست نەبێتەوە بۆ بەخشین بەتەوس و توانج و پەلارەوە پێی دەوترێت: گاڵ لە درزی مشتی ناوەرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 859 جار هاتیە دیتن