گوریس زۆری ڕابکێشی ئەپچڕێت
گوریس:پەتێکه لە مووی بزن و خوری مەڕ، دوای ڕێستن و هونانەوەی لە تاڵە بەن و هەودایەکانی دروست دەکرێت، بۆ کاروباری لادێنشینان و جوتیار و مەڕدارەکان بۆ بارگواستنەوە و شەتەکدانی سوودی لێ دەبینن، گوریس بۆ شەتەک دان پێویستی بەتووند ڕاکێشانە تا تەواو بارەکەی پێ شەتەک بدرێت و لەڕێگادا ئەگەر شل بێت بارەکە یان خوار یا دەسوڕێ یان لابار دەبێت، زۆرجاران ئه و گوریسانە لە کاتی بەکارهێنان و تووند ڕاکێشانی دەچڕان، جوتیار و وەرزێری کورد ئه و حاڵەتەی لە ڕەوانبێژی و قسەی بەرئاگردان و کۆڕ و کۆبونەواندا وەکو ئیدیۆم بەکارهاتووە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک بەئاشتەوایی و بە نەرم و نیانی یان بۆ ئەوەی لە گرفتێکدا فیتنە و ئاشوب و ئاژاوەی لێ نەکەوێتەوه، بە ڕێنوێنی و ئامۆژگاری و ڕێنماییەوە ووتراوە: گوریس زۆری ڕابکێشی دەپچڕێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,239 جار هاتیە دیتن