ناونیشانی پەڕتووک: پەڕەسێلکەکانی کابول
ناوی نووسەر: یاسمینە خەزرا
ناوی وەرگێڕ: #تارا شێخ عوسمان#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
لە ڕۆمانی (پەڕەسێلکەکانی کابول)دا لە ڕێگەی دوو ژن و دوو پیاوەوە، هەموو ئەو نەهامەتی و سووکایەتییانە دەخرێنە ڕوو کە لە سایەی دەسەڵاتی تاڵیباندا ڕووبەڕووی خەڵکی ئەفغانستان بوونەتەوە. ژیان هیچ مانایەک نابەخشێ و خەڵکی بەوپەڕی نائومێدییەوە ڕۆژە پووچەکانیان بەڕێ دەکەن. لەسێدارەدان و بەردبارانکردن وەک دیاردەیەکی ئاسایی تەماشا دەکرێن و بوونەتە بەشێک لە پێکهاتەی ژیان لەو وڵاتەدا. ئەوەی لە وتاری مەلاکانەوە بووەتە یاسا و چوارچێوە بۆ هەڵسوکەوتەکان، ژیانی لە مانا ڕاستەقینەکەی خۆی داماڵیوە و ناتوانرێت هەست بە هیچ جووڵانەوەیەکی زیندوو لەو وڵاتەدا بکرێت. چی بڵێین، کاتێک ژنومێردێک نەتوانن پێکەوە بە شەقامەکاندا پیاسە بکەن و دەستی یەکتری بگرن؟[1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 369 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!