ناونیشانی پەڕتووک: شەوانی هیندی
ناوی نووسەر: ئەنتۆنیۆ تابووکی
ناوی وەرگێڕ: #ماردین ئیبراهیم#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
ڕۆمانی (شەوانی هیندی) باس لە پیاوێک دەکات، کە خۆی گێڕەرەوەیە و لە ئەوروپاوە چووە بۆ هیندستان، تا بەدوای هاوڕێیەکیدا بگەڕێت، کە لەوێ ون بووە، یاخود دیار نەماوە، ئیتر دەکەوێتە سۆراخی و لەم شار بۆ ئەو شار شوێنپێی هەڵدەگرێت، بەڵام لە گەڕانەکانیدا تێدەگەین، کە ئەو کەسە ئامانجێکی تری هەیە لە گەشتەکەی و پەیوەندیی بە کارێکی ئەرشیفییەوە هەیە وەک لێکۆڵەرەوەیەک، ئەگەرچی ڕوون نییە ئەو کارە ئەرشیفییە چییە. یەکێک لە گرفتەکانی ئەم ڕۆمانە، بوونی ناوی زۆری ئەو شوێن و هۆتێل و کەسانەیە، کە لە گەڕان و گەشتەکەدا هەن و دەقەکە قوورس دەکەن، وەک ئەوەی ڕۆمانەکە کاتالۆگێکی گەشت بێت بەو بەشەی هیندستاندا. لە شوێنێکدا ئەو پزیشکە دەدۆزێتەوە، کە چارەسەریی بۆ هاوڕێکەی کردووە، کاتێک لەبارەی هاوڕێکەیەوە پرسیاری لێ دەکات، پزیشکەکە دەڵێت: هیندستان بۆ ئەوە درووست بووە تا خەڵکی تیایدا ون ببن. لە ڕۆمانەکەدا ئێمە لەگەڵ گەشتێکدا دەڕۆین، کە هەندێک دیالۆگی تیادایە، دەبێت ورد بین لەگەڵیدا، ئەگینا ڕووداوێکی درامی نین، شتێک نییە بە مانای ڕووداو ڕوو بدات، بەڵکوو شوێنپێهەڵگرتنێک هەیە و ئێمە لەگەڵیدا دەڕۆین، تا دەگەینە چەند لاپەڕەیەکی پێش کۆتایی، کە لە چێشتخانەیەکدا گێڕەرەوە هەموو شتێک پێچەوانە دەکاتەوە و تووشی سەرسووڕمانمان دەکات، بەوەی تابووکی جێگوڕکێ بە گێڕەرەوە و کەسە ونبووەکە دەکات و تێدەگەین کۆی ئەم گەشتە گەڕانی گێڕەرەوە بووە بەدوای خودی خۆیدا، یاخود پێسواییانە بڵێین گەڕان بووە بەدوای خودێکی تری خۆیدا. لە جێگەیەکی ڕۆمانەکەدا هاتووە: مەبەستم لە لەشی خۆمان بوو. ڕەنگە وەک جانتا وابن، ئێمە خۆمان هەڵدەگرین. [1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 251 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!