مژمۆر لە ناو کوێراندا چاوساغە
- مژمۆر، مژومۆر، مژمۆڵ: واتە مڕ و مۆچ، خەواڵوو، چاو نیوەکراوە، کوێر: نابینا و هیچ شتێک نابینێت، زۆرجار هاوشێوەی ئەم ئیدیۆمە، کورد بۆ کەسێک کە هیچی تیابەستە نییە، بە بەرواردکاری خەڵکانی دەوروبەری هەندێک باشتر بێت و لە ناو کۆمەڵە کەسێکی لە ئاستی خوار خۆییدا مەزنتر و چاکتر دەردەکەوێت، وتویەتی: لە چاو شلان پەیتە، یان زۆر جاران بە پیاوێکی نامەرد و بێ کەڵک وتراوە: لە ناو ژناندا پیاوە، بە مانای ئەوەی لە ناو پیاواندا پیاو نییە تەنها لەناو ژناندا بەپیاو دێتەبەرچاو، لێرەش ئەگەر مرۆڤ مژمۆر بێت و تەنها یەک چاوی کراوە بێت لە خەڵکی کوێر و نابینا ڕێگا دەبینێت، بەبەرواردی کوێرانیش وتراوە: ئەوەی یەک چاوی هەبێت پاشایە، بۆیە لە کوردەواریدا ئه و ئیدیۆمە جوانەی لێ بەرهەمهاتووە، بۆ بە نادیدەگرتنی کەسایەتی و پێگەی کەسێک کە شایانی پیاهەڵدان نەبێت و بە بەراوردکاریش لە دەوروبەرەکەی باشتر بێت وتراوە: مژمۆر لە ناو کوێراندا چاوساغە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 824 جار هاتیە دیتن