ناونیشانی پەڕتووک: زۆربای بەرازیلی؛ ڕەشماڵی پەڕجووان
ناوی نووسەر: جۆرج ئەمادۆ
ناوی وەرگێڕ: ئیسماعیل ڕاجی
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: ناوەندی ئاوێر
پیدرۆ مرۆڤێکی مەزن، ئەمین و شەریف بوو، لە ژیانی خۆمدا کەسی لەوم چاکتر نەناسیو. پیاوێکی جددی بوو، ئوە دهبوو کە پشتی پێ ببەستی.
جددی؟ ئەو هەمیشە کەسێکی گاڵتەجاڕ بوو.
کە دەڵێم جددی بوو، مەبەستم ئەوەیە، تۆ دەتتوانی پشتی پێ ببەستی، متمانەی پێ بکەی، کە هەرچی بیکا ڕاست و دروستە، نەک بەو مانایەی هەمیشە برۆی تێک نابن و تووڕە و تەنگاو بێ.
خەیاڵ گەڕاندیەوە بۆ ڕابردوو، لەو کاتەی مامۆستا بودیان نیمچە ئیفلیج بوو، ئەرشانگۆ چوار دەوری بە کتێب گیرابوو، خۆی فێردەکرد، بە بێ مامۆستا خۆی خۆی فێر دەکرد.
پێویستی بە مامۆستا نەبوو، خۆی فێری شتەکان دەبوو.[1]