قۆڕەی قوونی دێ
لەدەوروبەری شاری(#هەولێر#) ئه و ئیدیۆمە زۆرباوە و لەسەر زارانە، قۆڕە: دەنگ و نەخۆشیەکی ڕەشەوڵاخە، مرۆڤیش ئەگەر دووچاری غازات بوو بێت یان سکچوون یان هەر نەخۆشیەک لە هەناو یان تێر وپڕیش بێت سکی ئه و قۆڕە قۆڕەی دروست دەکات، کە دەنگێکی جاڕس و بێزارکەر و شەرمەندەیه، هەندێجار هاوشێوەی با و تڕی دەرچەی کۆمە دەنگەکەی، ئەوە حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی بەتەمەن و لەڕ و لاواز و بێ توانا و کزۆڵ کە گۆشتی سمت و کەفەڵ و ڕانەکانی داهاتبێ و لەرە لەری بێت و قوونی شۆڕ کردبێتەوە و کەڵکی مەیدان گرتنی لە زۆر بوار نەمابێت و قسەی گەورەش بکات بەتەوس و سوک سەیرکردنەوە پێی دەوترێت: قۆڕەی قوونی دێ. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 806 جار هاتیە دیتن