پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 524,936
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,772
فایلێن پەیوەندیدار 99,393
ڤیدیۆ 1,446
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
خواردنی چینی
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خواردنی چینی

خواردنی چینی
خواردنی چینی
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

دراوسێ قەڵەوەکەم کە چەوری خوێنی هەبوو و کاتێک قسەی دەکرد هەناسەی سواردەبوو و هەرچیشی دەکرد کێشی لەشی دانەدەبەزی، کاتێک سەفەری چینی کرد و گەڕایەوە، وەها کەوتبووە ژێر کاریگەریی کلتوری چینییەوە نەبێتەوە. کاتێک دەچووم بۆ سەردانی یاخود لە بەردەم دووکانەکەی گەڕەک جاروبارە بەتووشیەوە دەبووم، دەستبەجێ دەکەوتە گێڕانەوەی ئەوەی وا لە سەفەرەکەی بینیبووی. باسی بینابەرزەکان، باسی شارە گەورە و قەرەباڵغەکان، ئەو حەشیمەتەی کە خەیاڵیش نەیدەگەیشتێ و کەچی هەموو بە خۆشی و بە سەلامەتی پێکەوە دەژیان، سەرسەوزی و دیمەنە سیحراوییە سروشتییەکانی، باسی جادە و پرد و سەنتەرە سەرسوڕهێنەرەکان. ئەوەی دەیگوت، نەیدەگوتەوە. وەها نوقمی قسە و گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی دەبوو کە لەبیری دەکرد دەبێ لە شوێنێکدا کۆتایی بە قسەکانی بێنێ. بۆیە هەموو جارێ من بەناچار، ئەگەرچی کەمێکیش وەک بێ ئەدەبی دەینواند، دەبوایە بە پرسیارێکی تر ئاراستەی قسەوباسەکە بگۆڕم و بیخەمە سەر بابەتێکی تر. کە وام دەکرد، ئەو ڕادەوەستا، سەری بەرزدەکردەوە و لە ناوچاوانمی دەڕوانی، دەستێکی ڕادەوەشاند و دەیگوت وادیارە زۆرم وت، وانیە؟! منیش سوورهەڵدەگەڕام و دەمگوت نانا ئەو قسانە چییە! بەڵام ئەو کە دەستبەجێ دۆخەکەی دەخوێندەوە، دەچووە سەر وەڵامی پرسیارەکەی من و بەڵام وەهای جواب دەدامەوە کە بە جۆرێک سەرلەنوێ بچێتەوە سەر وڵاتی چین!
ئەوەی دراوسێکەم لەسەری زۆر ڕادەوەستا و باسی لێدەکرد جۆری خواردنی چینییەکان بوو. لەم کاتانەدا ئاستی دەنگی دەهێنایە خوارەوە و لە کاتێکدا چاوێکی بە دەورووبەردا دەگێڕا، دەیگوت:
کاکی برا، دەبێ لەوێ بی و بۆخۆت بە چاوەکانی خۆت بیبینی، ... هەموو شتێک دەخۆن. ئەوەی زیندەوەربێ و بجووڵێ ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕێگای دەکەوێتە سەر سفرەکەیان، بێز لە هیچ ناکەنەوە، قێز و بێزی چی و شتی چی، ... نەخۆشیش ناکەون، هەتا بڵێی قەڵەویشان کەمە، خۆ ئاگات لێیە لە وەرزشیش دا چ هەرایەکیان لە دونیادا ناوەتەوە. دیارە من لام ئاساییە چونکە حەشیمەتێکی وەها بە چی تێردەکرێن؟ بە مەڕ و بزن و مانگا؟... شتی وانابێ مەڕ و بزن و مانگای دونیا بەشیان ناکا....
لێرەدا دەنگی نزمتر دەکردەوە، دەمی لە بن گوێی من نزیک دەکردەوە و دەیگوت:
کەر و سەگ و پشیلەیش دەخۆن، ... ئا ئەویش دەخۆن، نازانم دەزانی یان نا لە وڵاتی پاکستانەوە بەتایبەت کەر بۆ ئەوێ هەناردە دەکەن، گوێت لێیە هەناردەی دەکەن، ... ئەنتیکەیە، ... وانیە!؟ دەڵێن لە پاکستان کەر نرخی زۆر لە سەرەوەیە، شوێنی تایبەت هەیە بۆ بەخێوکردن و بەرهەمهێنانیان، ... لات وایە کەرە بەڕەڵڵا کۆدەکەنەوە!... نا کاکی برا، کەرن کەر لەهەرە جۆری شاز و بێوێنەی!
من کە هەموو ئەم زانیاریانەم لەوەپێش دەزانی و بە دەیان جار لێرە و لەوێ بیستبووم و لەسەر نێت خوێندبوومنەوە، نازانم بۆ هەموو جارێک سەرتاپا دەبوومە گوێ و هەتا کۆتایی چیرۆکەکە گوێم لە دراوسێکەم دەگرت. لام وایە زیاتر ئەرکی دراوسێتیم بەجێدەهێنا.
رۆژێکیان کاتێک دیسان لەبەردەم دووکانی گەڕەکەکەمان بینیمەوە، بە گوێمدا چرپاندی کە شێوازێکی نوێ و کاریگەری بۆ وەزن کەمکردن و قوتاربوون لە نەخۆشیی چەوری خوێن دۆزیوەتەوە و لە سبەیەوە دەیەوێ جێبەجێی بکا. ئەمەی گوت و لە کاتێکدا بزەیەکی سەرکەوتووانە بە سەر لێوەکانییەوە بوو، بەپێچەوانەی جاران کە حەزی لە درێژەدانی قسەکانی و باسکردنی دووبارە سەبارەت بە وڵاتی چین بوو، جێی هێشتم و ڕۆیشتەوە بۆ ماڵەوە.
بەڵام ئەو شێوازە نوێیە چیبوو وا دراوسێکەم دۆزیبوویەوە؟ دراوسێکەم بڕیاری دابوو وەک چینییەکان بخوا. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو شتانەی وا چینییەکان دەیانخوارد لە بازاڕ دەستنەدەکەوتن، لە حەوشەکەی خۆیان کە حەوشێکی گەورەیش بوو دەستیکرد بە پەیداکردنیان. بۆ وێنە دەستیکرد بە هەڵکۆڵینی زەوی و کۆکردنەوەی کرم و قالۆنچە و هەرچی وردەخزۆک بوو وا دەیتوانی دەستیان بخا. هەروەها کوشتنی ئەو کوللانەی وا بەهەڵکەوت ڕوویان لە حەوشەکەی کردبوو. تفەنگ بادییەکیشی کڕی و لە کوشتنی هیچ باڵندەیەکیش وا ڕووی لە حەوشەکەی دەکرد، نەدەسڵەمییەوە. سەرەتا ژن و منداڵەکەی زۆر بەتووندی بەرهەڵستی بوونەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی پیاوی ماڵەوە بوو و لەدووا قۆناخدا کەس نەیدەتوانی قسە لەسەر قسەی بکا، توانی لە ژوورێکی بچووکی پشت حەوشەکەیان کەل و پەلی سازکردنی خواردنی خۆی کۆبکاتەوە و دەستبکا بە سازکردنی ئەوەی وا لای وابوو ڕەمزی ڕزگاربوونی لە نەخۆشی چەوری خوێن و کێشی یەکجار زۆری جەستەی بوو.
بە هۆی دراوسێبوونمانەوە من جاری وابوو لە ماڵەکەی خۆمەوە بۆنی سەیری برژان و کوڵانی گۆشتی عەجایەب و غەرایبم دەکرد. خێزانم کە نەیدەزانی چە باسە، بە بۆڵەبۆڵ پەنجەرەکانی پێوەدەدا و دەیگوت لەم گەڕەکەدا شتێک ڕوویداوە و کەس نازانێ چییە. منیش کە لە دەروونمەوە بڕیارێکی ئەخلاقی پێی دەگوتم دەبێ ڕازهەڵگری دراوسێکەم بم، هیچم نەدەگوت و دەمگوت چاک دەکەی پەنجەرەکە پێوەدەدەی!
بەڵام ڕۆژێک شتێکی سەیر ڕوویدا. دراوسێکەم کاتێک دەبینێ سەرەڕای خواردن بەشێوازی چینییەکان کێشی لەشی دانابەزێ، دێتە سەر ئەو ڕایە هۆکارەکەی نەخواردنی پشیلە و سگ و کەرە. ئەوسا دادەنیشێ و لێکیدەداتەوە چۆن چۆنی دەستیانبخا. پاش ماوەیەک هێنان و بردن دەگاتە ئەو ئەنجامەی گرتنی پشیلە بە هۆی سرک بوونییەوە مەحاڵە، تەنانەت چەند جارێکیش بە تفەنگە بادییەکەی بەو پشیلەوەی نابوو وا جاروبارە ڕووی لە حەوشەکەیان دەکرد، بەڵام پشیلەکە یەک بەخۆی داچڵەکابوو و بەرزببووە و بە ڕاکە لەچاوان ونببوو. ئیتر قەت نەیبینییەوە. دڵنیا لەوەی بەهۆی برینی جەستەییەوە لە شوێنێک تۆپیبوو، حەسرەتی ئەوەی دەخوارد چەند نامەردانە لەدەستی قوتارببوو. وەک جارانیش نە سەگی بەڕەڵڵا دەستدەکەوت و نە کەری بەرەڵڵایش. دراوسێکەم لای وابوو دەبێ هاوکات لەگەڵ خواردنی قالۆنچە و کرم و کوللە و شتی لەم بابەتە ئەو گۆشتانەی تریش بخوا وا چینییەکان دەیخۆن. ئەگینا نەچەوریی خوێنی دادەبەزێ و نە کێشی لەشی.
رۆژێک بەدەم ئەم خەیاڵاتانەوە لە کۆڵانێکەوە تێدەپەڕێ. کاتژمێر دووی دووانیوەڕۆی ڕۆژێکی سەرەتای پاییز دەبێ. کتوپڕ لە لاکۆڵانێکدا بە تووش کەرێکی پیری شەلەوە دەبێ. ئەم کە زۆری لا سەیردەبێ، پاش کەمێک گفتوگۆی دەروونی لەگەڵ خۆی بەو ئاکامە دەگا بە هۆی چۆڵیی گەڕەک و کۆڵان لە وەها کاتێکی ڕۆژدا دەتوانێ کەرە پیش خۆی بدا و بیباتەوە بۆ ماڵەوە. کەرە کە خەریکی سەر بە زبڵداکردنی بەر ماڵانە، سەرەتا زۆر وەڵامی نایاتەوە؛ بەڵام دراوسێکەمان هەرچۆنێک بێت پێشی خۆی دەدا و سەعاتی دوو و بیست و پێنج دەقیقە دەیکا بە حەوشەی ماڵەکەیدا.
سەرەتا کەرەکە لە حەوشەی پشتەوە دەبەستێتەوە. دیسان قەیرێکی چاک بەلایەوە ڕادەوەستێ و بیرلەوە دەکاتەوە چۆن چۆنی سەری ببڕێ و گۆشتەکەی بخاتە فریزەوە. دراوسێکەمان بە هۆی ماندوویی و بیری زۆرەوە سەرئەنجام بڕیاردەدا جارێکە بچێتە سەرەوە، نانێک بخوا و پشویەک بدا و ئەوسا جوانتر بیر لە مەسەلەکە بکاتەوە.
لای ئێوارە سەعاتی پێنج کتوپڕ چەند ماشین لەبەر ماڵەکەیدا بەهەڵەداوان ڕادەوەستن و بەشێوەیەکی زۆر ترسناک لە دەرگاوە و بەسەر حەساردا خۆ بە ژوورەوەدا دەکەن. لەو چوار سەیارەیە یەکیان ئیدارەی ئیتلاعاتە، ئەوی تریان ئیدارەی خەباتکردن لە دژی فەسادە ئەخلاقییەکانە، دانەکەی تریان ئیدارەی پاراستنی ئاژەڵ و ژینگەیە و چوارەمیشیان بەشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنە.
بە هەر چوار ئیدارەکەوە شەش چەکدار، دوو کارمەند، فیلمهەڵگرێک و ڕۆژنامەوانێک دەبن.
وەک خەڵکی دەڵێن ئیدارەی ئیتلاعات لای وایە دراوسێکەمان بەتەمای ئەوە بووە ئەم کەرە بۆ تەقینەوە بەکاربێنێ، ئیدارەی پاراستنی ئاژەڵ و ژینگە پێی سەیربووە لەم شارە کەر هەبووە و هاتوون بزانن لە کوێوە هاتووە و داخۆ وەزعی باشە یان نا، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنیش وەک هەمیشە وەک بۆخۆیان دەڵێن بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵەکە هاتبوون بۆ ئەوەی هاووڵاتیان وەک هەمیشە بزانن لە وڵات چی دەگوزەرێ.
بەڵام، ... بەڵام ئەی ئیدارەی خەباتکردن لە دژی فەسادە ئەخلاقییەکان چی، ... ئەوان بۆ هاتبوون؟ ئەها، ... دەڵێن کەرەکە لە ڕاستیدا کەر نەبووە و ماکەر بووە!
لەو ناوەدا تەنیا منم دەزانم دراوسێکەمان لە ڕاستیدا بۆچی ئەو ماکەرەی بۆ ماڵەوە بردبووەوە. هیوادارم بۆ یەکەم جاریش بووبێت کەسێک لە ژێر ئەشکەنجەدا دان بە ڕاستیدا بێنێ و خۆی لە سێدارەدان قوتاربکا.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 524 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 25-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 26-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 524 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 524,936
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,772
فایلێن پەیوەندیدار 99,393
ڤیدیۆ 1,446
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!