پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 524,936
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,772
فایلێن پەیوەندیدار 99,393
ڤیدیۆ 1,446
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
دەچمەوە بۆ چین
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەچمەوە بۆ چین

دەچمەوە بۆ چین
دەچمەوە بۆ چین
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

نیوەڕۆیەکی گەرمی هاوینە. یەکجار گەرمە. هەتاو تەواو بێ بەزییە. دەڵێی دابەزیوەتە سەر زەوی. ڕێک لەسەر جادەکە لە تەنیشت دووکانەکە چوارمیلکە لێی دانیشتووە و بە بێ ئەوەی لەگەڵ کەس بدوێ، تەنیا خۆی زیاتر فش دەکاتەوە. ناتوانی سەیری دەرەوە بکەی. تیشک ئەوەندە بەهێزە کە هەموو شتێک لە بەستێنی سپیی خۆی دەکاڵێنێتەوە و لە خۆیدا نوقمی دەکا. دونیا بووە بە گڕ.
'بارزانی قابلەمە' لە دووکانەکەی خۆی دانیشتووە. وەڕەز بەسەر کورسییە ڕەشە ڕەنگ هەڵبزرکاوەکەیدا شۆر بووەتەوە. تاقەتی هیچ شتێکی نیە. هەناسەی بە زەحمەت هەڵدێ. بە دەستماڵێکی تەڕ زوو زوو ناوچاوان و پشت مل و ژێر ملی دەسڕێتەوە و جارجارەیش بە لێوانێک لە فلاسکەکە ئاودەخواتەوە. وەک بۆ خۆی دەڵێ خوای نەماوە. دەڵێ ترامپ هیچ و کڕۆنا هیچ و ئەمەیش بە سەریا، بەزیانەبێ لەم گەرمایە!... ئاخر خواگیان تۆ بۆ؟

بەڵام بارزانی قابلەمە کافر نیە تا ناشوکرییەکانی بخایەنن، بۆیە دەستبەجێ دەڵێ ئەستەغفوروڵڵا، ئەوسا فوویەک بە دەوری خۆیدا دەکا و زمانی بەئاستەم دەگەزێ. بەڵام ترامپ و کڕۆنا و گەرما بەردەوام هەر لەوێن. بارزان هەروا ناوچاوی تاڵە.

لە ڕادیۆکەوە بەحاڵ نووزەیەک دەگاتە گوێ. هەمیشە وەهایە. ڕادیۆکە گەر گوێیشی لێنەگرێ، بەڵام ڕۆشنە. دەنگەکەی لەو نیوەڕۆیە چۆڵ و بێدەنگەدا و لەم بێ بازاڕییەدا کە سەری بارزانی قابلەمەیشی وەک هەموو خەڵکی ئەم ڕاستەبازارە خواردووە، وزەبەخشە. ناهێڵێ زۆر هەست بە تەنیایی بکا. لە ڕۆچنەیەک دەکا کە لێیەوە تیشکێکی نوورانی دەڕژێتە تەویلەیەکەوە. بارزان ئەوەندەی تر خۆی بە لادا دەخا. هەست دەکا بەجوانی گوێی لە دەنگی هەتاوە. لە خەیاڵیا سەرێک بادەدا. گوێی لێیە ڕادیۆکە بەپەلە هەواڵێکی تایبەت دەخوێنێتەوە و باس لە نزیکبوونەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکایی لە فڕۆکەیەکی ئێرانی دەکا کە بەرەو لوبنان بەڕێوە بووە. ئا، جوان گوێی لێیە. بگرە کەمێکیش دەبزوێ، بەڵام هەر وا شلە. جەستەی زۆر ناجووڵێ.

لە دوێ شەوەوە هەواڵێکی خۆش بڵاوبووەتەوە. حکومەت لەگەڵ چین سازاوە و قەرادادێکی بیست و پێنج ساڵەی لەگەڵ بەستووە. بارزانی قابلەمە هەواڵەکەی پێخۆش بوو، هەرچەند زۆری نەبزوواندبوو. بەڵکو دەروویەک لەم خەڵکە بکرێتەوە و ڕزق و ڕۆزی ڕوو لە وڵات بکاتەوە، بەڵام هەرچی دەیهێنێ و دەیبا زۆریش پێی دڵخۆش نیە. ئەی ئەوە نیە ترامپ هەڕەشە دەکا و قەڵەوکەی وەزیریشی بەگژ وڵاتی چیندا دەچێتەوە! بارزانی قابلەمە دەست دەبا کەمێک دەنگی ڕادیۆکە زیاد دەکا. لەسیاسەت زۆر ناگا، بەڵام لای سەیرە کە حکومەت لەگەڵ حکومەتێکی کافر و خوانەناس لەم ئاستەدا سازاوە. لەبیریەتی کاتی خۆی کە قاچاخچی بوو و ئەمدیواودیوی سنووری دەکرد، باس باسی تووتە و چریک بوو. ئەو تووتانەی هێنایاننە سەر تەلەفزیۆن و قسەیان پێکردن. دەیانگوت خوانەناسن و بۆیە وایان لێدەکەن. بارزان لە تەلەفزیۆنەکە ڕامابوو، لێی وردببوەوە، ئەوانەی وا دانیشتبوون و ڕوو بە کامێراکە دەدوان سەرەڕای هەموو شتێک چەند زیرەک دەهاتنە بەرچاوی، باشە ئەو هەموو قسە لە کوێوە دێنن، ... تەح! جا لێیان گەڕێن داخۆ چی دەکەن! ئەمەی دەگوت و پاش ماوەیەک زۆر خێرا هەڵدەستا و چیتر تاقەتی گوێگرتنی نەدەما. بۆچی سەری خۆی بە شتێک بێشێنێ کە تێی نەدەگەیشت. دیسان بیری چین کەوتەوە. بە خۆی گوت بەخوا سیاسەت سەیرە، کافرەکان یەک ڕۆژ دۆستن و یەک ڕۆژ دوژمن، ... دە تێی هەڵڵە!

کتوپڕ ویزەی مێشێک هاتە گوێی. مێشکوژەکە لەسەر مێزەکەی بەردەمی هەڵدەگرێ و بە بێ وازی چاوی بۆ دەگێڕێ. لای سەیرە ئەمەیان بزواوە. چەند ڕۆژێکە مێشکەکانیش حاڵی فڕینیان نیە. لە کاتێکدا دەستی ئامادەیە و چاوی لە گەڕدایە، مێشەکە دەبینێتەوە کە لەسەر کورسییەکی بەرامبەری نیشتووەتەوە. بارزانیی قابلەمە هەرچی حسێبی دەکا دەبێنێ دەستی تەنانەت بە مێشکوژەکەیشەوە ناگاتە ئەوێ. بۆیە وازی لێ دێنێ. لە ژێر لێویەوە دەڵێ بەخوا شانست هێنا. ئەوسا سەیری ڕیزی قابلەمەکان دەکاتەوە کە لە جۆرەها شێواز و ستایل لەم سەرەوە تا ئەو سەر لە ناو ڕەفەکاندا چاوەڕوانی مشتەرین. ئەو مشتەرییانەی لەمێژە لە دووکانەکەی و بەگشتی لە بازاڕ تۆراون. لەحنەت لە وڵاتی بێ پارە!

پەرداخێکی تر ئاو دەخواتەوە. لاملێکی تری لێ دەسڕێ و زیاتر خۆی لەناو کورسییەکەدا نوقم دەکا. لەژێر چاوەوە سەیری ئەیرکۆندیشنەکەیش دەکا. بڕیاردەدا بۆ ساڵێکی تر حەتمەن بیگۆڕێ. لە دەرەوە دەنگی چۆلەکەکان دێنە گوێ. تاق و لۆق جارەوبارە ماشینێک تێدەپەڕێ. بارزان چاوەکانی هەتا دێن زیاتر شڵ دەبن. بەزەحمەت چاوهەڵدێنێ و سەیری دەرگاکە دەکاتەوە. ئا، پێوەدراوە، بەڵام دانەخراوە. بارزانی قابلەمە لەبەر خۆیەوە دەڵێ چاوی دەرێ! ئەوسا بیری چین دەکەوێتەوە. ئای یادی بەخێر ئەو ساڵانە! چەند خۆش بوون. بەخوا وڵاتێکی بەپیت و بەرکەت بوو، لە زۆر و بۆریی خەڵکەکەی، لە شارە گەورەکانی، لە چراخانی بوونیان، لە کچۆڵە ناسکەکانیان، ئای یادی بەخێر، ... چۆن قوڕمان بۆ گیراوەتەوە!... نا نا، دەبێتەوە، .... دەچمەوە، ژیان هەروا نابێ. بارزان بەرەبەرە چاوەکانی تەواو دەنیشنە سەر یەک. مێشەکەی بەرامبەری هەڵدەفڕێتەوە و ئەمجارە لەسەر شانی چەپی دەنیشێتەوە. بارزان ئاگای لێ نیە. مێشکوژەکە لە دەستییەوە بەردەبێتەوە و، دەکەوێتە خوارەوە.

بارزانی قابلەمە لە ناو فڕۆکەیەکدایە و لە قووڵایی ئاسمان بەرەو چین بەڕێوەیە. وەک هەمیشە لە پەنجەرە گچکەکەوە سەیری ئاسمانی ڕوون و بەرز دەکا. سەیری هەورەکان کە لەو خوار خوارانەوە سپی دەکەنەوە. گمەگمی تەیارەکە کە دەبێتە هۆی کپ بوونی گوێ، ... لەرەی بەئاستەمی. بارزان باوەڕناکا دیسان بەرەو چین بەڕێوەیە. لە دوواسەفەر چەند ساڵێک دەگوزەرێ. بزەیەک دەنیشێتە سەر لێوی و لە موسافیرکەی تەنیشتی دەڕوانێ. دەبینێ کابرایەکی چینییە. بە بزەوە پێی دەڵێ هەوریو؟ کابرای چینیش بە ڕووخۆشی وەڵامی دەداتەوە. بارزانی قابلەمە لەوپەڕی ناباوەڕیدا دەبینێ بە کوردی دەدوێ! دیسان سەیری دەرەوە دەکاتەوە و لەبەر خۆیەوە دەڵێ وادیارە دونیا زۆر گۆڕاوە!

لەم کاتەدا کتوپڕ فڕۆکەیەکی شەڕکەر خۆی دەگەیەنێتە تەنیشت تەیارەکەی ئەوان. جوان چاوی لە فڕۆکەوانەکەیە. فڕۆکەوانەکە کە لە ئاست کورسییەکەی بارزاندا ڕاوەستاوە، ماسکەکەی لەسەر دەموچاوی لادەبا و بە ئاماژەی لێو و دەست بە بارزان دەڵێ بۆ کوێ؟ ئەمیش دەڵێ بۆ چین، ... بۆ شانگهای. فڕۆکەوانەکە ناوچاوی لێ تاڵ دەکا و دیسان ئاماژەی پێدەکاتەوە کە دەبێ بگەڕێتەوە. بارزان دەڵێ بۆ، بەڵام کابرای فڕۆکەوان تەنیا درێژە بە ئیشاراتەکانی دەداتەوە. زۆریش تووڕەیە. بارزانی قابلەمە لە ئیشارەکانی کابرا واتێدەگا ئەگەر نەگەڕێتەوە ئەوا بە مووشەک جنسەکانی دەتەقێنێتەوە و لەناویان دەبا. کە فڕۆکەکە دووردەکەوێتەوە بارزان وێنەی ئاڵایەکی ئامریکا بە کلکییەوە دەبینێ.

بارزان کە زۆر ترساوە، بەڵام هەر کە دەگاتە چین ئەمە نابێتە هۆکارێک بۆ پەشیمانبوونەوەی و جنسەکانی هەر دەکڕێ. بۆ دڵنیایی زیاتریش دەچێ بۆ وەزارەتی دەرەوەی چین و باسی هەڕەشەی فڕۆکە ئامریکاییەکەیان بۆ دەکا. چینییەکان پێدەکەنن و دەڵێن پێویست ناکا نیگەران بێت. دەڵێن ئەوان لەگەڵ بارەکەی، مووشەکی دژەئاسمانی بەڕێدەکەن و ئیتر هیچ فڕۆکەیەکی ئەمریکایی ناوێرێ توخنیان کەوێ. بارزانی قابلەمە کە زۆر خۆشحاڵە، دوواشەو یەک قاپ ویسکیی چاک دەخواتەوە و لە جیاتی ژنێک، دووان دەباتەوە بۆ هوتێلەکەی. خوایە ژیان چەند خۆشە کە وەک جارانی لێهاتووەتەوە!

بۆ بەیانی پێش ئەوەی بچێ بۆ فڕۆکەخانە، دیسان بۆ دڵنیایی زیاتر دەچێ بۆ شوێنی بارکردنی جنسەکانی و بۆ دوواجار سەیری بارەکەی دەکاتەوە کە خەریکە سواری کەشتی دەکەن. کەشتییەکە چەند گەورەیە. ئەوسا سارۆخە دژە ئاسمانییەکانیش دەبینێ کە لە بەشی دوواوەی پاپۆڕەکە دامەزراون و لە سەریان بەکوردی نووسراوە بارزانی قابلەمە پارەکەی داوە. بارزان کە لە هەموو شتێک دڵنیایە، لەدووای ئەوەی تێروپڕ سەیری دوورکەوتنەوەی کەشتییەکە دەکا، تاکسییەک دەگرێ و بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێدەکەوێ. هێشتا چەند سەد میترێک دوور نەکەوتوونەتەوە کە دەنگی هاژی تەیارە و تەقینەوە دێت. تاکسییەکە ڕایدەگرێ و بارزان بەپەلە دادەبەزێ، لە دوورەوە کەشتییەک دەبینێ کە دەتەقێتەوە و گڕ و دووکەڵێکی چڕ نوقمی خۆیان کردووە، لە ئاسمانیش فڕۆکەیەک دەبینێ کە بە مووشەک پێکراوە و خەریکە بەرەو ناو دەریاکە بەپەلە دەکەوێتەوە خوارەوە. ڕۆحی بارزان دەبێ بە ئاوێنەیەکی هەزار لەت.

بارزانی قابلەمە هەست بە چزەیەکی یەکجار ناخۆش لە لووتیا دەکا. بەپەلە دەست بۆ لووتی دەبا و لە خەو ڕادەچڵەکێ. مێشەکە لەو خێراتر بوو، خۆی دەربازکرد و بەرنەکەوت. بارزان کە یەکجار تووڕە بوو، چاوی بۆ مێشکوژەکە گێڕا. هەر بینییەوە هەڵیگرت و شوێن مێشەکە کەوت.

ئەگەرچی لەدەرەوە دونیا هەر وا دەکوڵا و چین چین ئارەقە بەسەروگوێلاکی بارزانی قابلەمەدا دەهاتە خوارەوە، بەڵام هەتا مێشەکەی نەکوشت وازی نەهێنا.

جەستەی ڕەشی مێشەکە بەسەر جامخانەکەدا پان و پڵیش ببووەوە. دەنگی هەنسکە هەنسکی بارزانی قابلەمە هەتاویشی وەڕزکردبوو. بارزان پڕ بە خۆی قیڕاندی هەر دەچمەوە بۆ چین![1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 293 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 25-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 27-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 27-06-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 293 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 524,936
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,772
فایلێن پەیوەندیدار 99,393
ڤیدیۆ 1,446
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
فۆڵدەر
کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - موزیک کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - کلتوور کورتەباس - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم کورتەباس - جوڕێ وەشانێ - سکێنکراو کورتەباس - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کورتەباس - باژێر و باژارۆک - هەولێر کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ جهـ - تۆپۆگرافی - گردۆڵگەیی جهـ - جهـ - شارەدێ جهـ - زمان - شێوەزار - ک. باشوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.625 چرکە!