پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 524,936
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,772
فایلێن پەیوەندیدار 99,393
ڤیدیۆ 1,446
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
مانگ گیران
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مانگ گیران

مانگ گیران
مانگ گیران
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

جاران کە مانگ دەگیرا، نوێژی مانگ گیرانیان دەکرد، لە دوو ڕکەعاتدا، دیارە بە بێ بانگدان و بە بێ ئیقامە. نوێژکەرەکان خێرا لە مزگەوت کۆدەبوونەوە و، پاش نوێژ، دەستی دۆعایان بۆ ئاسمان هەڵدەبڕی.

هەر ئەمەیش نەبوو، دەروێشەکانیش کۆدەبوونەوە، لە کووچە و کۆڵان وەرێدەکەوتن و دەستیان دەکرد بە دەف لێدان و زیکرکردن، بەو قژە درێژ و ترسناکانەیانەوە کە هیچ منداڵێک نەیدەوێرا توخنیان کەوێ. ئەوان زیکریان دەکرد بۆ ئەوەی لەو ماوەیەی مانگ دەگیرا، ژیان و دونیا بە بێ زەرەر و زیان تێپەڕن.

دەستەی سێهەمیش هەبوو. منداڵانی گەڕەک! ئەوانیش خۆیان لەم ئەرکە بێ بەری نەدەکرد و بە لێدانی تەنەکە پووتی بیست کیلۆیی بەتاڵ لە ڕۆن، کە هەمیشە لەو ساڵانە لەم لاو لا دەستدەکەوت، بەشدارییان لە پرۆسەی ئازادکردنی مانگدا دەکرد. دیارە تەنیا تەنەکەی بیست کیلۆیی نەبوو، هەموو جۆرە تەنەکەیەکی تریش دەشیا، تەنیا بە مەرجێک بەتاڵ بووایە.

بە کورتی گەڕەک دەبوو بە بەزم و هەرایەک نەبێتەوە. دەروێشەکان نوقمی حاڵ و هەوای خۆیان و منداڵەکانیش ڕۆچووی هاڕەهاڕی تەنە ژەنگاوییەکان، خەڵکیش تیادەمانەوە کە گوێ بۆ کامیان ڕادێرن. بەم چەشنە مانگ سەرئەنجام ملی دەدا، لەژێر ئەو پەردە ڕەشەی دایدەپۆشی دەهاتە دەرەوە و خەڵکی ئاهیان بەبەردا دەهاتەوە.

دیارە بە خۆشییەوە هەمیشەیش گیرانی مانگ بە بێ زەرەر و زیان تێدەپەڕێ، سەرئەنجام دونیا وەک هەمیشە وەک خۆی دەمایەوە و ڕوخساری گەشی مانگیش سەرلەنوێ خۆی پیشانی زەوی و خڵقەت دەدایەوە. من کە نەمدەزانی داخۆ نزاو تکای دەروێشەکان مانگیان ڕزگار کردووە، نوێژی بێدەنگی نوێژکەرانی ناو مزگەوت، یاخود تەنەکە کوتانی منداڵانی گەڕەک بیرم لەوە دەکردەوە داخۆ مانگ لەو سەرە دەبێ زیاتر گوێی لە کامیان بووبێ. سەیر ئەوە بوو لە کۆتاییدا هەمووشیان بە جۆرێک خەنی دەبوون. ئەم سێ دەستەیە هەر کامەیان لەلای خۆیانەوە پێیان وابوو ئەوا ئەوان بوون مانگیان ڕزگارکردووە (دیارە پێیان دەگوت مانگ بەردان یاخود بەردانی مانگ)، بۆیە کەس بە دڵ ئێشانەوە بەرەو ماڵەوە نەدەبووەوە. هەرچەند لەو سێ گروپە دوو گروپیان، واتە نوێژکەرەکان و زیکرکەرەکان، لە دەروونەوە پێکەنینیان بە منداڵەکان دەهات و بە گەمژەیان دەزانین. منداڵەکان بەپێچەوانەوە، نا. ئاخر غەیری ئەوە بوو دەنگی کوتانی تەنەکە لە بێدەنگی نوێژکەران و دەنگی ئاهەنگینی دەروێشە بەتەمەنەکان بەسامتر بوو و، باشتر دەیتوانی جنۆکەکان و ڕۆحە خەبیسەکانی ناو سروشت ڕاماڵێ!

ساڵان گوزەران، تا کتوپڕ دونیا یەکجار گۆڕانی زۆری بەسەرداهات. دووای ئەوەی شۆڕشگێرەکان بە دەسەڵات گەیشتن و ڕژێمی کۆنیان بە یارمەتیی هێزێکی دەرەکی ڕووخان، دیسان کاتێک مانگ گیرایەوە وەک جاران هەندێ کەس بە بێدەنگی نوێژیان لە مزگەوتەکان کرد و، دەروێشەکانیش هەرچەند نەک بە هەمان ڕادەی جاران، بەڵام لێرە و لەوێ دەرکەوتنەوە و دەفیان لێدا و زکریان کرد. تا ئێرە دونیا هەمان دونیای جاران بوو؛ بەڵام دوو شت بە تەواوی لەگەڵیا گۆڕابوو: یەکەمیان ئەوەیکە منداڵانی گەڕەک چیتر وەک جاران تەنەکەیان نەدەکوتا (جا ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوە بوو وەک جاران تەنەکە دەست نەدەکەوت و بەپێچەوانەی ساڵانی زوو ڕۆن زیاتر لە دەبەی گەورە و بچووکی پلاستیکیدا دەفرۆشرا)، دووهەمیان ئەوەیکە لە هەر کووچە و کۆڵان و پشت بان و باڵکۆنێکەوە چەکەکان دەهاتنە دەرەوە و تەقەیان دەکرد و بە بێ هەدادان فیشەکیان بە ئاسماندا دەکرد. لام وایە هەر هەمووشیان لە مانگیان دەگرت! شٶڕشگێڕەکان کە پێکەنینیان بە دوواکەوتوویی و نەزانی و گەمژەیی مەلا و دەروێشەکاندا دەهاتەوە، بە سەربادانەوە، دراخ بە شوێن دراخدا بە ئاسمانیاندا دەکرد و جاری وایش بوو بەمە ڕازی نەدەبوون و کتوپڕ 'ئار پی جی'یەکیشیان تێبەردەدا. دەبوو بە حەشر و حەلەلایەک نەبێتەوە. دەبێ بڵێم بە داخەوە من بە هۆی ئەوەوە جوان شتم لەبیرنامێنی، نەمدەزانی داخۆ مانگ جاران زووتر بەردەبوو یان ئیستا، بەڵام لەیەک شت دڵنیا بووم ئەویش ئەوەیکە خەڵکی لە جیاتی ئەوەی لەم کاتانەدا سەیری مانگ بکەن لە فیشەکە گڕدارەکانیان دەڕوانی، ... لە گڕی لوولەی تفەنگە شێتەکان کە نیگای ئەوانیان بێڕەحمانە بەرەو لای خۆیان دەقۆستەوە. بۆیە کەس بەجوانی ئاگای لەوە نەدەما کەی و چۆن مانگ ڕزگاری دەبوو و لە پشت ئەو دیوارە تاریکەوە وا بۆ ماوەیەک باڵی بەسەردا دەکێشا، نەجاتی دەهات.

ئاخر جار کە مانگ گیرا، هاوینی پار بوو. دیارە لەوە پێش لە هەواڵەکاندا باسی کرابوو، هەرچەند دایە مینەی دراوسێمان کە ژنێکی یەکجار میهرەبان و دڵسۆزە و کورێکێشی ساڵانی ساڵ لەوە پێش لە ڕووداوی هاتوچۆدا لەدەستدابوو، پێی وابوو ئەمەیش مەکرێکی تری کافرەکانی ئەم زەمانەیە بۆ ئەوەی بلێن لە کاری حەقتەعالا سەردەردێنن بۆ ئەوەی لە قودرەت و عەزەمەتی خوا خوانەخواستە کەم بکەنەوە. دونیا تاریک داهاتبوو و لە دووای نانخواردن لە ژوورەوە دانیشتبووین و سەیری تەلەفزیۆنمان دەکرد. باوکم کە یەکجار شانازی بە ڕابردوویەوە دەکا و هەمیشە کاتێک کە میوانمان دێ باسی سەردەمی چەکداری خۆی و بەگژاچوونەوەی دەسەڵاتی پێشوو دەکا، هەر لە ئێوارەوە کاتێک هاتەوە ناردی دایکم هەفتاوپێنجییەکەی بۆ بێنێ و لە تەنیشت خۆیدا داینا و بە دیوارەکەوە هەڵیپەسارد. هەڵبەت کەمێکیش سەیری کرد و بە پەڕۆیەک جوان جوان خاوێنی کردەوە، ... فیشەکەکانیشی بەجوانی ژمارد. بەمەیش ڕازی نەبوو و پاش کەمێک ورتەورت داوای لە دایکم کرد لە یەغانەکە چەند دراخی تریشی بۆ دەربێنێ. من کە نەمدەزانی هەواڵ چییە، لام وابوو ئەمشەویش میوانمان دێ و باوکم ئەمجارە دەیەوێ کاتێک بەسەرهاتی شەڕەکان و قارەمانییەتەکانی زووی خۆی دەگێڕیتەوە، چەکەکەیشی لە تەنیشتدا بێت بۆ ئەوەی دیمەنەکە زیندووتر و حیماسی تر بنوێنێ. من، هەر خەیاڵیشم بەلای گیرانی مانگدا نەدەچوو.

ئاگام لێبوو باوکم زووزوو سەیری کاتژمێرەکەی دەکرد، ملێکیشی دەکێشا و هەوڵیدەدا لە پەنجەرە کراوەکەوە سەیری ئاسمان بکا. لە دەرەوە هەوایەکی هاوینیی یەکجار خۆش هەبوو، بە مانگێکی تەواوەوە کە دونیای یەکجار ڕووناک کردبووەوە. زەوی هەناسەی دەدا و گەرمای تاقەت پڕوکێنی ڕۆژی بەکاوەخۆ لە خۆی دەکردەوە.

من کە بە دزییەوە جگەرەم دەکێشا، بۆ جگەرەکێشانێکی تر چوومە سەر باڵکۆنەکە، ئەو باڵکۆنەی بەسەر کۆڵانەکدا دەیڕوانی. هێشتا دوو نەفەسم لێنەدابوو، بینیم جەماعەتێک پیاوی دەف بەدەست لە تەنیشت ماڵەکەی ئێمە بە چەند خانوویەک بەولاترەوە لەبەر تاقە دووکانی گەڕەک لەژێر باڵکۆنێکدا ڕاوەستاون. دەروێش بوون. دەروێشەکان بەدەم جگەرەکێشانەوە لەگەڵ یەکتر دەدوان و جاروبارەیش سەیری ئاسمانیان دەکرد. من کە سەرەتا نەمدزانی چ باسە، بەڵام دەستبەجێ هەموو شتێکم لا ئاشکرا بوو. منیش لەوێوە لەسەر باڵکۆنەکەوە سەیرێکی ئاسمانم کردوو و چوومەوە ژوور و بە دەنگی بەرز گوتم خۆ ئەمشەو مانگ دەگیرێ! باوکم بە سەرسوڕمانەوە بەلاچاو سەیرێکی کردم، وەک بڵێی دەیەوێ بڵێ لە بێخەبەران کەشکەک سەڵەوات!

دانیشتم. کابرایەکی سمێڵ قەیتانی لە ناو تەلەفزیۆنەکە خەریکی گۆرانی وتن بوو. حەجمینم نەبوو، چیتر خۆم نەگرت و هەستامەوە و چوومەوە سەر باڵکۆنەکە. دەروێشەکان هەر لەوێ بوون. کتوپڕ دایە مینەم بینی بە دۆلکەیەک ئاو و پەرداخێکەوە بەرەوڕوویان دەچێ. دەرویشەکان ئاویان خواردەوە و بەو شەوە جوانەی هاوین سوپاسیان کرد. دایە مینەیش بەگەرمی دۆعای بۆ کردن و داوای لە خودا کرد بە قوورەتی خۆی بیانپارێزێ و لە بەڵای دونیای فانی بەدوور ڕایانبگرێ.

کاتژمێر لە نۆ نزیک دەکەوتەوە. باوکم جووڵە جووڵێکی پێکەوت. هەستا، هەفتا و پێنجییەکەی هەڵگرت و چووە باڵکۆن. چوومە لای دایکم. گوتم ئەوە بۆ میوانەکان نەهاتن؟ گوتی میوانی چی! گوتم ئەی باوکم ئەو تفەنگەی بۆچییە؟ گوتی وەڵلا ڕۆڵە گیان منیش نازانم، ئیتر باوکتە!

لای خۆمەوە بیرم کردەوە کە بێگومان بۆ دڵنیایی لەوەی کاتێک مانگ دەگیرێ و دونیا تاریک دەبێ، هەڵیگرتووە. ئاخر کێ چووزانێ دزێک پیاوخراپێک خۆی بە ژوورەوەدا نەکا و شتێکی خراپ نەقەومێ. جگە لەمە باوکم دوژمندار بوو و، وەک بۆ خۆی دەیگوت پیاوە خراپەکانی ڕژیمی پێشوو بەردەوام سەرەڕای گۆڕانی دونیا هەر بەتەمای ئەوە بوون لە کوونێکەوە تۆڵەی لێبکەنەوە، دیارە لەبەر ئەوەی کاتی خۆی باوکم لە شەڕەکاندا پیاوی لێکوشتبوون. جا چ کوونێکیش لە کوونی سرووشت خراپتر، کاتێک هەموو خەڵکی ئاگایان لە کووچە و کۆڵان نامێنێ و، تەنیا نیگایان لەسەر ئاسمانە!

دایکم گوتی وەرە میوەم داناوە، باوکیشت بانگ کە وەرەن بیخۆن. گوتم دایە لە میوە گەڕێ، با مانگ گیران تەواو بێت، ڕاستی دەرگای دەرەوەت جوان داخستووە، دایکم گوتی خەمم نەبێت و مشوری هەموو شتێکی خواردووە.

چوومە لای باوکم. خەریکی جگەرەکیشان بوو و هاوکات لەو جەماعەتەیشی دەڕوانی وا لەژێر باڵکۆنەکە کۆببوونەوە. گوتی:

لەمێژبوو سەروکەلەیان دیارنەبوو، ... پەیدابوونەوە!

کێ؟

چەناکەی خستە سەریان و گوتی:

ئەوانە ئیتر، ... ئەوانە گەمژە!

ئەها، ... وەڵلا منیش لەمێژە نەمدیبوون، ئەڵێی ژمارەیان کەمبووەتەوە، ...

کەمبووەتەوە!... ئەمانە کەم نابنەوە، لە دووای شۆڕش ئیتر ڕوویان نیە زۆر خۆیان دەرخەن، خۆیان دەشارنەوە، باویان نەماوە، خەڵکی ئیستا وشیارن و تێدەگەن، چیتر بە سەما و قژی درێژ و ژنانە و قسە قۆڕەکانیان هەڵناخەڵەتێن.

ئەوسا مژێکی وەها قووڵی لە جگەرەکەی دا کە تەواوی ڕوخساری سوورهەڵگەڕا. گوتم:

شاریش گەورە بووە، کەس کەس ئیتر ناناسێتەوە.

جا ناسینەوەیان بۆچییە، کێ گوێیان دەداتێ، ... جا ڕاوەستە بزانە ئەمشەو چۆن حاڵییان دەکەم، وا دەماخیان دەگرم قەت لەبیریان نەچێتەوە!

من بە سەرسووڕمانەوە سەیری باوکمم کرد. لێی تێنەگەیشتم. گوتم:

باوکە لەمێژە مانگ نەگیراوە، بەحاڵ لەبیرم دێت، ئەو ساڵانە خۆشیش بوون، لەبیرتە! ساڵانی پێش شۆرش.

خۆش بوو!... چی خۆش بوو؟

ئەها منداڵ تەنەکەیان دەکوتا و دەروێشیش زیکریان دەکرد و...

بەززیانەبێ!... بەوە دەڵێی خۆش بوو؟ ئاوا لە ژیان گەیشتووی؟ ئەوە سەردەمی خورافە و جاهلییەت و نەزانی بوو، حکومەت خەڵکی وا فێردەکرد بۆ ئەوەی نەزانن زانست و پێشکەوتن چییە.

دایکم لە ژوورەوە هاواری کرد:

من زۆر ماندووم، دەچم دەخەوم.

کەسمان وەڵاممان نەدایەوە. میوەکانی کۆکردەوە و ڕۆیشت. باوکم هەروا جگەرەی دەکێشا، لە دەروێشەکانی دەڕوانی و جاروبارەیش چەکە قورسەکەی بە ئاستەم ڕادەوەشاند.

ناو کۆڵان بەرەبەرە خەڵکی تێدەهات. هەندێ لە دراوسێکان دەهاتنە بەردەرگا. دوو دوو و سێ سێ ڕادەوەستان و پێکەوە قسەیان دەکرد. بەر پەنجەرەکانیش سێبەرەکان پڕیان کردنەوە. ماتۆڕێک بەپەلە و بە دەنگێکی زلی ناخۆش لە کۆڵانەوە تێپەڕی. باوکم گوتی حەک عەمرت نەمێنێ! باوکم ڕاستی دەکرد. دەنگی ماتۆڕەکە کەلەسەری دەسمی.

کتوپڕ هەرا پەیدابوو. لەشوێنێکەوە هاواریان کرد مانگ گیرا! سەرم بەرزکردەوە. لە قەراخەوە مانگ بەرەبەرە پەڵەیەکی ڕەش خەریکبوو دەیگرتەوە. ئەوەندەی پێنەچوو دەروێشەکان وەخۆکەوتن. ئەوانەی وا جگەرەیان بەدەستەوە بوو خێرا فڕێیاندان و کەوتنە دەف لێدان. کەمێک لە ژێر باڵکۆنەکە کشانە دەرەوە بۆ ناو کۆڵانەکە و لە کاتێکدا لە ئاسمانیان دەڕوانی دەستیان کرد بە خوێندن:

اللە اللە یا اللە، حی اللە...!

باڵکۆنەکەمان گەورە بوو. باوکم لە دووای شۆرش ئەم خانووەی دروستکرد. خانووەکەمان لە ناو گەڕەکدا شاز بوو. بەسەر هەموو ماڵەکانی تردا دەمانڕوانی. باوکم چەکەکەی بەرزکردەوە، بەهەر دوو دەست گرتی و هەنگاوێک چووە پێشەوە. من کە نەمدەزانی خەریکی چییە و دەیەوێ چی بکا، نیگام لەسەر دەروێشەکان و مانگ هەڵگرت و لە باوکمم ڕووانی. ئەوەندەی پێنەچوو میلی هێنایەوە، لوولەی کڵاشیکۆفە مزەللیەکەی بەرەو ئاسمان کرد و دەستی بە پەلەپیتکەدا نا. دەنگی تەقەی بێ پسانەوە و گڕی بەهێز لەخۆ بێخۆی کردم، دەستم بە گوێکانمەوە گرت و سەرم داخست و کشامەوە. جەستەی باوکم چ سەمایەکی وردی دەکرد. ئەوانەی ناو کۆڵان سەرەتا کشانەوە ناو ماڵەکانیان، بەڵام دووبارە هاتنەوە دەرەوە. ئاگام لێبوو دەروێشەکانیش سەریان لێشێوا و لە زیکرکردن کەوتن، بەڵام زۆر خێرا وەخۆکەوتنەوە و دەستیان پێکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان لەژێر باڵکۆنی سەر تاقە دووکانی گەڕەکەکەدا.

زیکری دەروێشان زیکری اللەیە، پشتیوان دەرویشێ ڕسواللەیە...

چاوێکیشیان لە باڵکۆنەکەی ئێمە بوو. ئەوان کە قەت بیریان لەوە نەدەکردەوە بەتووش وەها بەزمێکەوە بن، هەوڵیاندا زیاتر دەنگ بەرزبکەنەوە.

پشتیوانەکەت ڕسواللە بێت...

ئەوەندەی پێنەچوو کە دەنگی تەقە لە هەموو شوێنێکەوە بەرزبووەوە. باوکم هەر ئەمەی بینی یەکجار خۆشحاڵ بوو. ئەمجارە کڵاشینکۆفەکەی بەرزتر گرت و لەگەڵیشیا نەراندی. مانگ تا دەهات تاریکیتر دەبوو. گوێم لە دەنگی قیژەی دایکم لە ژوورەوە بوو.

ئیستا ئەم کەرانە بێدەنگ دەکەم، ... هەر ئیستاکە، سەردەمی ئەوە بەسەرچوو مانگ بە دەف و گۆرانی کەری وا ڕزگاری بێ، ...

دەنگی تەقە ئەوەندە زۆر بوو کە من بە زەحمەت گوێم لە دەنگی دەروێشەکان بوو. بەڵام لە بەیندا شتێک هەر دەهاتە گوێ:

جەلال و جەلال شای جەلالانی...

دەروێشەکانی زیاتر لەیەکتر نزیک ببوونەوە و دەڵێی سەریشیان کزتر ڕاگرتبوو. هەفتاوپێنجییەکەی باوکم گەییە ئاخر. باوکم لەبەر خۆیەوە جوێنێکی دا. بەسەرما گوڕاندی بچم خەشابەکانی تری بۆ بێنم. فیشکە گڕدارەکان ئاسمانیان دڕپێدەدا. ناوەناوەیش دەنگی تەقینەوە گەورەکان دەنگی فیشەکەکانیان دەشاردەوە. ئاسمانی شار ڕوون ببووەوە.

دایکم بەسەری خۆیدا دەکێشا و هاواری دەکرد هەر ئەمەمان کەم بوو، لەگەڵ ئەوەیش چەند جارێ ویستی نەهێڵێ بچمەوە باڵکۆنەکە. بەڵام من دراخەکانم فریای باوکم خست. باوکم گۆڕینی و دەستی کردەوە بە تەقە. دەروێشەکان ڕاهاتبوون، چیتر سەیری ئێمەیان نەدەکرد و بە زیکری خۆیان و تەماشای مانگەوە سەرقاڵبوون کە ئیستا لایەکی تەواو تاریک ببوو. زیکر، دەنگی دلێرتر ببوو. یەک تاقە کەس چییە نەک تەنیا بە دەوری دەروێشەکانەوە نەبوو، بەڵکو هەر هەموویان بە تەقەی تفەنگەکانەوە سەرقاڵ بوون. باوکم ئەمەی دەبینی و یەکجار خۆشحاڵ بوو، بەڵام بوونی دەروێشەکان بەردەوام ئازاری دەدا.

اللە اللە یا اللە، حی اللە...!

ئیستا اللە اللەیەکتان حاڵی بکەم قەت لە بیرتان نەچێتەوە!

قاپۆڕی فیشەکەکان هەندێکیان لەسەر باڵکۆنەکە دەکەوتن و هەندێکی تریان دەکەوتنە خوارەوە بۆ ناو کۆڵانەکە. فیشەکەکانی باوکم، نوێترین فیشەکەکانی دونیا بوون. وەک بۆخۆی دەیگوت لەسەردەمی خەباتیشی دا نەیهێڵاوە یەک فیشەکی چییە ژەنگ هەڵبێنێ.

نازانم داخۆ خەڵک ئیستا لە مزگەوت نوێژی مانگ گیرانیان دەکرد یان نا، بەڵام گوێم لە دەنگی هیچ تەنەکەکوتانێک نەبوو. سەرم وەرگێڕا، دایکم لە کاتێکدا ڕوومەتی خۆی دەڕنی خۆی بە ژوورەکانی تردا کردەوە.

باوکم سەری تفەنگەکەی نزمتر کردەوە. فیشەکەکان ئەمجارە نەک بەرەو ئاسمان بەڵکو بەسەر بانەکاندا دەکشان و لەوبەر دونیا وندەبوون. دەنگی تەقە هەتا دەهات گەرم و گەرمتر دەبوو. دەروێشەکان لەیەکتر نزیکتر ببوونەوە و لە دایرەیەکدا کە دروستیان کردبوو سەریان بە سەری یەکترەوە نابوو و هەتا دەیانتوانی زیاتر دەنگیان هەڵدەبڕی. وەک بڵێی دەیانویست هەرچۆنێک بێت وەک ساڵی ساڵان دەنگیان بگاتەوە مانگ. ئەمە ئیتر گاڵتەی پێنەدەکرا، لە دەنگی تەنەکە پووتەکان یەکجار جیاوازتر بوو.

جەلال و جەلال شای جەلالانی...

مانگ لەوە زیاتر تاریک هەڵنەگەڕا. پەڵەکە ئیستا دەکشایەوە کەم و کەمتر دەبووەوە. باوکم بۆ چەندەمین جار دراخی گۆڕی و ئەمجارە لوولەی تفەنگەکەی تەواو نزم کردەوە، ڕێک بۆ ناو کۆڵان بەرەو شوێنی دەروێشەکان. من کشامەوە و پاڵم بە دیوارەکەوە نا. بەسەرسووڕمانەوە لە باوکمم ڕووانی، بەڵام ئەو هەر ئاگایشی لە من نەبوو. سیرەی گرت. چەند فیشەکێکی بە دانە تەقاند. دەروێشەکان کە تەواو سەریان بە کاری خۆیانەوە گەرم بوو، سەرەتا لە دۆخەکە نەگەیشتن، بەڵام ئەوەندەی پێنەچوو جووڵەجووڵیان تێکەوت و بە نیگەرانییەوە لە دەورووبەری خۆیانیان ڕووانی. زیاتر بەرەو ژێر باڵکۆنەکە جووڵان. باوکم یەک دووانێکی تریشی تێگرتن. دوو دانە لە دەروێشەکان وازیان لە دەفکوتان هێنا و خۆیان بە دووکانەکەوە نووساند. ئەوانی تر لە کاتێکدا چاویان بە دەورووبەریاندا دەگێڕا لە زیکر بەردەوام بوون. ڕیزیان شێواو. ئەمجارە فیشەکەکانی باوکم ڕێک لەبەردەمیاندا دەکەوتە سەر زەوی. تەپ و تۆز بەرزبووەوە. یەکێک لە دەروێشەکان کە لەوانی تر گەنجتر بوو زریکاندی و ڕایکرد. باوکم لەبەر خۆیەوە چەند جوێنێکی حەواڵە کردن. چەند زرمەی ترسناکی تر هەوایان دڕدا. چەند ژنێک قیژاندیان. سێبەری پشت پەنجەرەکان نەوی بوونەوە. مانگ هێشتا مابووی، تەواو بەرنەببوو. ناو باڵکۆنەکە پڕی قاپوڕەفیشەک بوو. باوکم نەوییە سەر چۆکێکی. بەرپێی دەروێشەکان خۆڵ کەوتبووە سەما. سەرئەنجام یەکیان چاوی بە ئێمە کەوت، بە باوکم. هاواری لەوانی تر کرد و بە ڕاستە کۆڵانەکەدا کەوتنە ڕاکردن. ئاگام لێبوو هەتا لەچاوونبوون، باوکم هەر فیشەکی تێگرتن.

مانگ بەربوو. تەقەکان بەرەبەرە کەمدەبوونەوە. سێبەری پشت پەنجەرەکان بزربوون و، تاق و تەرا خەڵک لە کۆڵان مابوونەوە. باوکم کە ئێستاکە چەکەکەی دانابوو، جگەرەیەکی تری سەرفرازانە داگیرساند و نەفەسێکی قووڵی لێدا و لە ئاسمانی ڕووانی. مانگ گەش گەش بە تاقی ئاسمانەوە خەریکی سووڕی هەمیشەیی خۆی بوو. بەرببوو.

باوکم دەڵێ ئیتر سەردەمی گیرانی مانگیش وەک سەردەمی کۆن بەسەرچووە، ... بۆ هەمیشە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 288 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 25-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 26-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 25-06-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 288 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.13 KB 25-06-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 524,936
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,772
فایلێن پەیوەندیدار 99,393
ڤیدیۆ 1,446
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
فۆڵدەر
ئەنفالکری - ئۆل و ئایین - مسڵمان - سوننە ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 4 (زێودەر و دۆڵا زێیێ بچیک) ئەنفالکری - گرتیخانە - نوگرە سەلمان ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - جاف

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.282 چرکە!