دەقی پرسەنامەکەی #سەعدی ئەحمەد پیرە#:
#هەولێر# ئەمرۆ ڕۆڵەیەکی ڕەسەنی هەولێری خاوەن ناسنامەی یەکگرتووی هەولێری لە دەستدا هونەرمەند(محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) دوای تەمەنێک لە خزمەتکردنی هونەری گۆرانی و میوزیکی کوردی و تورکمانی ماڵئاوایی یەکجارەکی لێکردین.
هونەرمەند مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیلی بەمیوزیک و گۆرانییە بەسۆزەکانی بە کوردی، تورکی، عەرەبی، هەموو بۆنەکانی دەڕازاندەوە، تەنها ئاواز و گۆرانییەکانی خۆش نەبوون بەڵکو خۆشی پیاوێکی زۆر خۆشەویست بوو لای هەولێرییەکان و هەمووان
مامۆستا محەمەد ئەربیلی، وەفاداربوو بۆ خاکی کوردستان و هەموو پێکهاتە ئاینی و ئێنتێکییەکانی کوردستان، گەورەیی ئەم پیاوە لەوەدابوو کە خۆی بە هی هەموو لایەک دەزانی و هەموو لایەکیشی بە هی خۆی دەزانی بۆیە ئەگەر سەیری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی بکەین هەموو لایەک ئامادەی بوون.
لە کۆتاییدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و خۆمان دەکەین خوای گەورە بە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و سێبوری هەموولایەک بدات و ئۆخرت خێربێت [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,418 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!