هەڵمەتی دادپەروەری لە ساڵی 2010 ڕاگەیەنراوە , 34 گردبونەوەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلەباڵاکان و کەمکردنەوەی موچەکانیان و جیاوازی نێوان داهات لە نێوان کەمترین و بەرزترین موچە ئەنجام داوە, پڕۆژەی چاکسازی ویست و داخوازی بووە, ڕایگشتی بۆ کەمکردنەوی موچەی پلە باڵاکان و خانەنشینەکان دروست کردووە, وە هەڵمەتی بەرفراوانی کۆکردنەوەی واژۆی ئەنجامداوە.
یەکەم گردبونەوەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خوێندنی تایبەت و گەڕاندنەوەی منداڵی وەزیر و سەرکردەی حیزبەکان و پەرلەمانتاران بۆ خوێندنی گشتی ئەنجامداوە.
گردبونەوەی چارەسەرتان لە نەخۆشخانەی حکومەت بکەن بەرپرسان ئەنجام داوە.
گردبونەوەی بۆ موچەی بنەڕەتی لە کوردستان ئەنجامداوە. گردبوونەوەی بۆ داخستنی پاڵاوگە نا تەندروستەکان ئەنجامداوە.
گردبونەوەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی 6 کانوونی دووەم بە پشوو و ناو نانی بە ڕۆژە ڕەشەکە ئەنجامداوە.
داکۆکی لە مافی ئابووری قوربانیان کردووە, بڕیاری بڕینی موچەی توێژێکیانی هەڵوەشاندۆتەوە.
گردبوونەوەی بۆ دادپەروەری لە هەڵبژاردن ئەنجامداوە, بۆ دابینکردنی لانی زۆری خەرجییەکان, ئاشکرا بوونی تەمویلی سیاسی, قەدەغەکردنی تەمویلی بێگانەی سیاسی و بۆ هەڵبژاردن... هتد.
هەموو ئەو چالاکیانە دەست پێشخەری بووە لە داواکارییەکان وە بۆ یەکەمجار لە کوردستان ئەنجامی داون. [1]