ناو: دڵزار
ناوی باوک: محەمەد مەجید
شوێنی لەدایکبوون: #کفری#
$ژیاننامە$
خوێندنی بەکالۆریۆسی لە بەشی ئەندازیاریی کارەبا لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە، خوێندنی ماستەری لە بەشی ئەندازیاریی کارەبا لە زانکۆی ساوسهامپتۆن لە وڵاتی بەریتانیا تەواوکردووە و خوێندنی دکتۆرای لە بەشی ئەندازیاریی کارەبا لە زانکۆی کوین بێلفاست لە وڵاتی بەریتانیا تەواوکردووە.
مامۆستای بەشی ئەندازیاریی کارەبای زانکۆی سلێمانییە، بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ئەندازیاریی کارەبا لە زانکۆی کوین بێلفاست بەدەست هێنا لە وڵاتی بەریتانیا، لەبەرئەوەی لە کاتی خوێندنی دکتۆراکەیدا پەیبەری زۆری لە جۆرناڵە نێودەوڵەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە و بەشداری چالاکی زانستی زۆری کردووە بۆ بەرەو پێشبردنی زانکۆی کوین بێلفاست لەبەرئەم هۆکارە بڕوانامەی (Researcher Plus)ی پێدراوە کە ئەم بڕوانامەیە ساڵانە تەنها بە یەک کەس دەدرێت لە فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی کوین بێلفاست.
وە هەروەها لە ماوەی خوێندنی دکتۆراکەیدا دوو خەڵاتی زۆر بەرزی بەدەست هێناوە، ساڵی 2019 خەڵاتی باشترین توێژینەوەی بەدەست هێناوە لە زانکۆی کوین بێلفاست، ساڵی 2021 خەڵاتی دووەم باشترین توێژینەوەی بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی هەموو زانکۆکانی کوردستان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 398 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!