پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,817
وێنە 106,224
پەرتوک PDF 19,336
فایلێن پەیوەندیدار 97,327
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پێشمەرگە.
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشمەرگە.

پێشمەرگە.
پێشەکی؛ پێشمەرگە
یەکێک لە نەریتە کەسی و گرنگەکانی ژیانم، لەبیرنەکردنی هاوڕێ شەهید و زیندووەکانمە. ئەو شەهیدانەی سەربەرزییان بۆ کردینە خەڵات و بە خوێنی خۆیان ئازادییان بۆ فەراهەم کردین و بوونە قەڵغان، ئەو هاوڕێیانەی بە ماندووبوون و شەونخوونی و ژیانی خۆیان، بنەماڵەکانیان پاراستین و نەیانهێشت خەبات و خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ بڕۆن و ئامانجەکانمان سەر بخەن و بمانخەنە قۆناغێکی نوێ لە ژیانی ئاسوودەیی بۆ ئەم نیشتمانە.
گەرچی بیروڕای جیاواز لە بەردەمماندا گوزەر دەکەن، بەڵام هەرگیز پیرۆزیی هیچ کامیان و بیرەوەریی ساتەوەختێکی سەختی خەبات و تێکۆشانیان لەبیر ناکەم و هەر خۆشم دەوێن. ئەوان ماندوو بوون و منیان پاراست، منیش بۆ ئەوان خوێنی خۆم بەخشی. ئەوان بەخشندە بوون و ئەوانەی لەم هەستەش تێناگەن، دڵنیا بن کە ژیانی سەختی شار و شاخیان نەدیوە و پەشیمانی دەنۆشن و خۆشەویستی خەبات و ئەم خاکەش نین.
وشەی پێشمەرگە لە ناخ و دەروونی مندا بە شێوازێک چەکەرەی کردبوو و ڕەگی داکوتا، بە چرکەش لێم جودا نابێتەوە، چونکە مەزنترین کەسی نێو خێزانەکەمان کە هەمووان شانازیمان پێوە دەکرد، هەڵگری مانای ئەو وشەیە بوو. ئەو مرۆڤە مەزنەش کێ بوو؟
کاتێک ئێواران هەتاو ماڵئاوایی دەکرد، هەموو ڕێبوارە ماندووەکان پەلەی گەڕانەوەیان بوو بۆ ماڵەکانیان، گەڕەکەکەی ئێمەش پڕ بوو لە خەڵکی ماندوو و پیشەکار و کرێکار و پاسەوان و بارکێش و شۆفێر و فەرمانبەر. جا چیی تێدا نەبوو! دەتگوت کەشتییەکەی نووحە، پیاوە پیرەکان سڵاوەکانیان بۆنی ژیانی لێ دەهات، قسەکانیان بەهەند وەردەگیران. گەڕەکەکەمان ناوی چوارباخ بوو، کەچی جگە لە باخێک، بۆ دەرمانیش باخێکت لێ نەدەبینی! ئێواران منی منداڵ لە چاوەڕوانیی باوکمدا بووم، دەکرێت بڵێم هەموو هاوتەمەنەکانم هەر چاوەڕێ بوون باوکیان بێتەوە، باوکەکانی ئەوسامان هەموویان لە یەک دەچوون. ئای چەندە باوکی خۆم خۆش دەویست! ئەو لە مێژوودا پەرتووکێک بوو پڕ لە ئازار، پڕ لە نهێنی، پڕ لە فرمێسک، پڕ لە پرسیار... چەند نازدار بوو کە دەهاتەوە ماڵەوە، ئیتر ماڵەکەمان بۆنی ژیانی لێ دەهات، هەمیشە خۆراکی لەگەڵ خۆیدا دەهێنایەوە. باوکم تامی باخێکی پڕ لە گوڵاڵە و نێرگزی بەهاری دەدا، باوکم تامی نانی ئێوارانی دەدا و منیش هەمیشە تامەزرۆی نێو ئامێزی بووم. ئەو ساتەی سەرم لەسەر ڕانی دادەنا، نەمدەزانی نەدەبوو وا بکەم، ئیتر خەو دەیبردمەوە. کە بۆنی باوکمم دەکرد، هەستم دەکرد باوکم بۆنێکی لێ دێت بە هیچ کەسێکی ترەوە ئەو بۆنەم نەکردبوو. بۆنێک بوو، هەمیشە منی دەبردەوە ناو دونیایەک کە ئیتر هەستم بە فڕین دەکرد بۆ شوێنە دوورەکان، بۆ ئاسمانی شین و سواری پەڵە هەورێک دەبووم. تا ئێوارەیەکیان بارانی فرمێسکی چاوەکانی باوکم، سەر گۆناکانی تەڕ کردم. زۆر زۆرم پێ سەیر بوو، پرسیارم لێ کرد: باوکە، ئەوە دەگریەیت؟ وەڵامی دایەوە و گوتی: نا کوڕم، ناگریم. منیش لەگەڵیدا دەستم کرد بە گریان. هەڵڕشتنی فرمێسکی پیاو گەلێک مەزنە، وەک جەمال غەمباری شاعیر دەڵێت: کاتێک پیاو دەگری، کەون خەلەلی تیایە. بۆیە لە ناخەوە هەردووکمان بۆ بەختەوەریی ئەو ڕۆژگارەمان دەگریاین.
یەکەم جارم بوو باوکم ببینم کە دەگری، بەڵام سەدان جار دایکمم بینیبوو گریابوو، لام وا بوو تەنها دایک یان ئافرەت دەگری، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئێوارەیە باوکم وانەیەکی نوێی لە ژیان فێر کردم. گریانی باوکم هەموو ئەو پرسیارانەی لە هزرمدا دروست کرد، دەتوانم بڵێم تۆوی دەیان پرسیاری لە هزرمدا چاند: کۆیلەبوون، بێ وڵاتی، ئازادی، چوونە چیا، یاخیبوون، هەژاری، قوڕولیتاوی زەمەن، نابەرابەری... ئای لەو وانە قووڵەی لەسەر ڕانی باوکم فێری بووم! وانەیەک پڕ بوو لە یاساکانی ژیان، ئەو یاسایانەی ژیانیان کردووە بە دوو کەرتەوە، ئەو یاسایانەی مرۆڤایەتییان لەتوپەت کردووە، ئایا باوکم بە پلان وای کرد؟ یان پێشبینیی ئەوەی کردبوو کە کوڕەکەی گەورە دەبێت و دەچێتە چیا و ئەویش باجی ئازادیی کوڕەکەی دەدات و لە زینداندا دایدەڕزێنن؟
باوکم بە هەژاری ڕازی بوو، ئێستا ئازادییشی لێ سەنراوەتەوە، دوژمنێکی چەندە دڕندەمان هەبوو، ئێستا من بەزەییم بە باوکم و دوژمنەکەشمدا دێتەوە! کە ڕێگەی مەنفامان گرتە بەر، کە ئازادی خۆی نمایش کرد، ئیتر نەمتوانی لەوە زیاتر لای باوکم بم و ئەویش نەخۆشی و پیری تەنگی پێ هەڵچنی و گیانی بەخشییە ژیانی ئێمە. وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێ داوە، باوکم لە چین و توێژێکی هەژار و خێزانێکی هەژاردا پەروەردە بووە. لە ڕاستیدا بە دەوڵەمەنترین مرۆڤی جیهانی دەزانم، زۆرترین سەروەت و سامانی مرۆیی بۆ بەجێ هێشتین و وەک بەشەمیرات بۆمان مایەوە و دابەشمان کرد بەسەر من و دوو برای ترمدا، هەر برایەکمان بەشەمیراتی خۆی بەر کەوت و ئەویش ناوی پێشمەرگە بوو، کە مەزنترین و پیرۆزترین ناو بوو. لەم بەشەمیراتەدا، بەنرخترین سامانی ماددی و مەعنەوی هەبوو کە مێژوویەکی پڕ سەروەریی بەجێماوی باوکم بوو. لە خێزانەکەماندا، یەکەم کەسی ئەندامی خێزانەکەمان حسێن کە برا گەورەمان بوو، بوو بە پێشمەرگە و بەندەش بە هەمان شێوە، دواتریش نووری برام بوو بە پێشمەرگە. لەگەڵ تەمەنی ژیانی پێشمەرگایەتیماندا، هەریەکەمان بە جۆرێک دەکەوینە ژێر شاڵاوی دەستگیرکردن و ئەشکەنجدان و حوکمدانمان لەلایەن حکومەتی بەعسی شۆڤێنی سەددام حسێنەوە. ئەمە جگە لەوەی باوکم خۆی لە شۆڕشی ئەیلوولدا بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکرێت، جارێکی تریش لەسەر بوونی من بە پێشمەرگەی یەکێتی، بۆ ماوەی دوو مانگ لە دائیرەی ئەمنی #سلێمانی# زیندان دەکرێتەوە، دواتریش برا گەورەکەم بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکم دەدرێت و نووریی براشم لەگەڵ چوار هاوڕێی شار و هاوسەنگەری شاخ، بۆ ماوەی بیست ساڵ حوکمی بەسەردا دەسەپێنرێت. دووان لە هاوڕێکانی کە یەکێکیان بە ناوی عەبدوڵڵای سدیق سوارە بوو کە خاڵۆزای دایکمە، لەسێدارە دەدرێت. نووریی براشم لە سەرەتای ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئازادکردنی کوردستان، لەگەڵ فەرەیدوون دارتاش و مامۆستا حەمە سەرسپی و چەند هاوڕێیەکی زیندانیدا ئازاد دەکرێت و بەندەش یەکەم کەس بووم، دوای هاتنەوەی ئاسۆی قومری لە شاخ کە بوو بە سیخوڕی ڕژێم، دەستگیر کرام و بۆ ماوەی بیست ساڵ حوکم درام و دواتر بە لێبوردنی گشتیی ڕژێم ئازاد کرام.
پاش ئەوەی بە ئەرکی سەرشانی خۆم زانیوە، ئەو ڕۆژگارانەی لەگەڵ هاوسەنگەران و ئەو تێکۆشەرانەی لە ڕۆژگارە سەختەکاندا پێکەوە خەباتمان دەکرد بۆ ئازادی و سەرفرازی و بەدیهێنانی مافی چارەنووسی گەلەکەمان، مێژووی پڕ سەروەری و ڕووداو و کارەساتی پڕ تراژیدیا دووچاری هێزی پێشمەرگە دەبوونەوە و ئەو زوڵمانەی کە لەلایەن هەندێک بەرپرسەوە لەژێر ڕکێفی یاسای شۆڕش و ئەقڵیەتی توندڕەوانەی شاخەوە ڕووبەڕووی هەندێک لە تێکۆشەری قارەمانی بێتاوان دەکران، هەندێک لەو چیرۆکانە بگێڕمەوە. ئه و چیرۆکانەی پێشمەرگەیان دووچاری شکست دەکرد و بەرەو هەڵدێریان دەبردن، هەندێک لە مێژووی ئەو خەباتگێڕانە لەم پەرتووکەدا بۆ نەوەی نوێ بە ڕاست و دروستی، بەبێ بەرژەوەندیی حیزبی و بەرژەوەندیی تاکەکەسی بخەمە بەر دیدی خوێنەر...
کاتێک کەسێک بیەوێت باس لە یادەوەری و مێژووی شۆڕش و جۆری دروستبوونی شۆڕش بکات، دەبێت خودی ئەو کەسایەتییە بەشداری نێو ئەو شۆڕش و چیرۆک و بەسەرهات و قوربانییانە بێت کە لە نزیکەوە ئاگادار بوون، یاخود خودی خۆی بەشێکی گرنگی مێژووی ئەو خەباتە بووبێت. گەر واش نەبێت، نووسینەوەیان هەمیشە زیندوو نابێت و ناچێتە قاڵبی گێڕانەوەی مێژووی خەباتگێڕان و سەروەریی شەهیدان و نەبەردییەکانی هاوسەنگەرانمان. ئەگەرچی ڕەنگە بە یاسای حیزب و داوای تاکەکەس مێژوو بنووسرێتەوە و پاداشت و خەڵات بکرێیت، بەڵام ئەوەش دەبێتە کاری چەواشەکاری بۆ دەرخستن و هەڵماڵینی ڕاستییەکان و بۆ نەوەی نوێ و خراپ تێگەیشتنیان. دەمەوێت ئەوەش بڵێم، ئەگەرچی بە هۆی درکاندنی هەڵە و کەموکوڕی و تاوان و تەنانەت کێشە و ململانێکان و ئەو گرفتانەی بە یاسای شاخ دەسەپێنران؛ ماندووم بکەن، بەڵام هێشتا ناگاتە یەک تاڵە مووی سەری تێکۆشەرێک کە ڕۆژگارێک بووە ژیان و حەز و ئارەزووەکانی بۆ میللەتەکەی وەلا خستووە و ناخۆشترین ڕۆژگاری ژیانی لە چیاکاندا بەسەر بردووە.
دەمەوێت ئەوەش بڵێم هەندێک بابەت و نووسراوم بڵاو بوونەتەوە، لێرەدا دووبارە بە سەرنج و تێبینییەوە نووسیومنەتەوە. هەروەها داوای لێبوردن لە تەواوی هاوسەنگەران و ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوشار و ئەو بەڕێزانەش دەکەم کە ناویانم لەیاد نەماوە و ناویانم نەهێناوە. بەئومێدم توانیبێتم خزمەتێکی بچووکی تەواوی خەڵکی کوردستانم کردبێت، لە ڕێگای نووسینەوەی ئەم باسە کورتەی ئەو مێژووەی خۆم بەشێک بووم لێی. بەئەمانەتەوە ڕاستیی ڕووداوەکانم خستۆتە سەر پەڕەی کاغەز، وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و بەرپرسیارێتییەکی خۆم، وەک پێشمەرگەیەکی خاک و خەڵکی کوردستان بەرامبەر نەوەکانی داهاتوومان ئەم مێژووە بنووسمەوە، ئومێد دەکەم زامی برینەکانم نەکولاندبێتنەوە، بەڵکوو لە ڕێگای دەرخستنی حەقیقەتەکانەوە؛ هۆکارێک بم بۆ ساڕێژکردنی ئەو زامانە.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,560 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] پەڕتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتێن پەیوەستکری: 54
پەڕتووکخانە
وشە و دەستەواژە
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
پارت / لایەن: کۆمەڵەی ر.
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 22-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 22-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 23-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,560 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,817
وێنە 106,224
پەرتوک PDF 19,336
فایلێن پەیوەندیدار 97,327
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.422 چرکە!