ناو: سامان
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
نازناو: بریفکانی
سامان عەبدوڵڵا بریفکانی-مۆسیقا ژەن
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی (سامان عەبدوڵڵا مەرعی) ە، لە #28-05-1968# لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆس ڕاگەیاندن کۆلیژی ئەدەبیات زانکۆی سەڵاحەدین.. دیپلۆم لە پەیمانگەی تەکنیکیی مووسڵ، ساڵی 1991 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و باوکی سێ کوڕە (ئاران-ئاری-ئاکار)، ساڵی 1978 لە چالاکیی قوتابخانەکان فێری مۆسیقا بووە بە ئامێری ئۆکۆردیۆن، خاوەنی چەندین ئاوازە بۆ گۆرانیبێژان (#جەلال پەرێشان# -#کامەران ساڵح#، ڕێگر حەیدەر، #زیاد ئەسعەد#، ئاری سامان)، ئەو تیپانەی کاری تێدا کردوون بریتین لە (تیپی مۆسیقای منداڵانی هەولێر سێ جار یەکەمی ئێراق 1978-1979-1980) (تیپی مۆسیقای کاوە 1983) (دامەزرێنەری تیپی تەلار لە مووسڵ 1989 تا 1994)، چەندین کاسێتی بۆ گۆرانیبێژان تۆمار کردووە وەکوو (#ئەردەڵان بەکر#، زیاد ئەسعەد، ڕێگر حەیدەر، کامەران ساڵح، جەلال پەرێشان، #نووری گەرمیانی#، تەها حاجی)، ژیانی هاوسەرگیری و سەختیی ژیان بەهۆی ئابڵوقەی ئابووری وایان کرد ڕێڕەوی ژیانی بگۆڕێت و بە کاسبیی دیکە سەرقاڵ ببێت و بۆ ماوەی 25 ساڵ دوور کەوتووەتەوە، تا لە ساڵی 2019 ئامێرێکی ئۆرگی دەکڕێت و دەگەڕێتەوە جیهانی هونەر بەڵام تەنیا بۆ خۆشیی خۆی، وەکوو خۆی دەڵێت چەندین ئاوازی نوێی هەیە بەڵام کەسی شایستە نادۆزێتەوە تا پێی ببەخشێ، لە ساڵی 2003ەوە لە بواری ڕاگەیاندن کار دەکات و تا ئێستا بەردەوامە، ئێستا بەرپرسی بەشی وەرزشییە لە کەناڵی زاگرۆسی عەرەبی،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 15-9-2021[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 665 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!