ناو: یەعقوب
ناوی باوک: وەلی عەزیز
نازناو: شەعبان
شەعبان- ئەکتەر
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (یەعقوب وەلی عەزیز) ە، ساڵی 1975 لە شاری #هەولێر# گەڕەکی کورانی جادەی #مەخموور# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی جمهوری لە گەرەکی کوران تەواو کردووە و تا پۆلی یەکی ناوەندی لە قوتابخانەی یەرموک لە هەمان گەرەک خوێندووە، لە 1998/10/30 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و کوڕێک و کچێکی هەیە بەناوەکانی (محەمەد و مەڕوە)، ساڵی 1992 دەستی بەکاری هونەری کردووە لە کەناڵی یەکگرتن لە بەرنامەی گەشتی کامیرا، زیاتر لە 100 فلم و هەروەها چەندین دراماو شانۆگەری و بەرنامەی تەرفیهی و بەرنامەکانی پرسیارو وەڵام و دۆبلاژکردنی فلم و فلمی کارتۆنی بەشداری کردووە، بەتایبەتی لە ساڵەکانی 1999 تا دەگاتە 2005 بە بەردەوامی و پاشان بە پچڕ پچڕ تاکو ئێستا بەردەوامە، لەگەڵ چەندین تیپی نواندن بەشداری کردووە وەک (تەبایی- دڵگەش- دڵپاک) و هیتریش، ئێستاش بەرنامەی شک و ناشک پێشکەش دەکات بەڕاستەوخۆیی لەکەناڵی شایستە،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/9/4[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 533 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!