| هەڤپشکی کرن | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
هەلسەنگاندنا بابەتی |
|
نایاب |
گەلەك باشە |
ناڤنجی |
خراب نینە |
خراب |
|
Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 |
English | 0 |
عربي | 0 |
فارسی | 0 |
Türkçe | 0 |
עברית | 0 |
Deutsch | 0 |
Español | 0 |
Française | 0 |
Italiano | 0 |
Nederlands | 0 |
Svenska | 0 |
Ελληνική | 0 |
Azərbaycanca | 0 |
Fins | 0 |
Norsk | 0 |
Pусский | 0 |
Հայերեն | 0 |
中国的 | 0 |
日本人 | 0 |
خاک و خۆر
ئێوارەیە و دنیا جوان
لە سووچی تاقی ئاسمان
کیژی زێڕینی هەتاو
خۆی شاردەوە لە بەرچاو
لە سەر سینگی شاخ و هەرد
کۆی کردەوە زولفی زەرد
تاکوو بەیان بە سەرخۆ
لە تەختی سووری ئاسۆ
دیسان بخاتە سەر شان
زولفی زەرد و پەرێشان
دارستان مات و خەمبار
لە شوێنی کیژی دڵدار
پەژارەی تاریک و ڕەش
شەوگاری گرتە باوەش
بە هیوای ژوانێکی تر
خۆپیشاندانێکی تر
سەری نا داوێنی شەو
خەمی شاردەوە بە خەو
تاکوو بەیانی نم نم
فرمێسکی ساردی شەونم
بۆئەوینی خاوێنی
ئەڕژێنێتە داوێنی
2
مانگە شەو چاو هەڵدێنێ
روخساری خۆی بنوێنێ
بە جوانی دەشنێتەوە
جێگای خۆر بگرێتەوە
خونچە سەری دەربێنێ
باڵندە بجریوێنێ
بەڵام هەرگیز ناتوانێ
تەنیا ئەمە بزانێ
نێوان ئەو دڵدارانە
خاک و ئەو خۆرە جوانە
بە ڕاسی هەر ڕۆژێ دێ
کە دڵداری تەواو بێ
هەر وەها دەشنێتەوە
جێگای خۆر بگرێتەوە
خۆرەتاو چاو هەڵدێنێ
دێت و دڵی ئەشکێنێ
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,064 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: (
زریان سەرچناری
) ل:
23-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: (
هاوڕێ باخەوان
) ل :
23-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: (
زریان سەرچناری
)ڤە:
23-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,064 جار هاتیە دیتن