ناو: ڕێبوار
ناوی باوک: جەوهەر نەجمەدین
نازناو: ڕێبوار شێخ شێروانی
ڕێبوار شێخ شێروانی- گۆرانی بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (ڕێبوار جەوهەر نەجمەددین عەزیز) ە، لە بەرواری #1981-4-30# لە گوندی شێخ شێروان لەدایک بووە، تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە لە قوتابخانەی تۆبزاوە لە گۆمەڵگای تۆبزاوە، لە 2006/3/20 هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و دوو کچی هەیە بەناوەکانی کوڕەکان (ئارام- ئایلان) کچەکانیش (ڕۆزا شنگە)، ساڵی 2015 دەستی بەکاری هونەری کردووە، بەهۆی شۆشال میدیاو فەیسبوک و تەلەفیزۆنە فۆلکلۆریەکان بە خەڵک ناسرا، لەگەڵ مۆسیقا ژەنان (تەحسین سنجاوی- شوان چاو جوان- عەبدوڵڵا- کاروان عەبدوڵڵا- محەمەد عەبدوڵڵا) ئاهەنگیان گێڕاوە لە تەلەفزیۆنە فۆلکلۆریەکان، چەند تۆمار کراوێکی لەسەر سیدی هەیە، ڕێبوار شێخ شێروانی تا پێی کرابێ و پێی بکرێ خزمەتی میللەت و فۆلکلۆی کوردی دەکات.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/8/18[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 569 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!