دەقی پرسەنامەکەی #مەسرور بارزانی#:
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەری ناسراو و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، محەمەدەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو محەمەدەمین دەرگەڵەیی، پێشمەرگەیەکی قارەمانی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# و یەکێک بوو لە یاوەرانی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 841 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!