ناو: سەلمان
ناوی باوک: عەزیز
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
سەلمان عەزیز-شاعیر
ناوی تەواوی (سەلمان عەزیز حەسەن) ە، ساڵی 1961 لە گەڕەکی خانەقای شاری #هەولێر# لەدایک بووە، ئێستا دانیشتووی شارۆچکەی (#دارەتوو)# ە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە، دەرچووی خانەی مامۆستایانی هەولێرە 1981، لە هەمان ساڵ بە مامۆستا دامەزراوە، ساڵی 1983 هاوسەرگیری کردووە، ساڵی 1972 خولیای بابەتی ئەدەبی وکتاب خوێندنەوە بووە، هەر زوو ئەسپی خۆی تاو داوە لە بواری نووسین هۆنراوە و چیڕۆ ک و ڕۆمان، چەند هۆنراوەێکی بڵاوکراوەی هەبووە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان، دەستی وەرگێڕانی هەبووە چەندین هۆنراوەی لە عەرەبی یەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی، چەندین نووسینی هەیە لەسەر گەڕەکی خانەقا، بەرهەمێکی ئامادەیە بۆ چاپ، وەرزشوانیکی دێرینە لە تۆپی پێی لە تیپەکانی ئەتڵەس و خەیام یاری کردووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 707 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!