بارنەبەر، بەشی نەقیزە و داره
دەوترێت : (لە کەریان پرسی مەنزلت کوێیە؟وتی: نەقیزە دەزانێ) هەروها وتراویشە: (کوتەک دەزانێ، قۆناغ لە کوێیە؟)، بار نەبەر واتە ئه و وڵاغە بارەبەرەی کە لە گواستنەوەی بار و کەل و پەلدا خۆی دەگڵخێنێ و خراپ بارێ دەبات و خۆی بە پاش دەدات، ئەوا خاوەنی کەروبار نەقیزیەکی دەسرەوێنێتە کەفەڵ و لا قەبرغەی، نەقیزە داردەستێکی درێژە بزمارێک بە لووتەکەیەوەتی وڵاغی پێ لێ دەخوڕن، ئەگەر کەسێک کارێک نەکات و ترسێکی پێ نیشان بدرێت ئەوا لە بەر ترسەکە کارەکە بەخێرایی ئەنجام دەدات و کورد بۆ ئەوەش وتویەتی: بارنەبەر، بەشی نەقیزە و دارە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 554 جار هاتیە دیتن