پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,897
وێنە 106,294
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 13
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 13

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 13
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 13
#شەماڵ بارەوانی#

چەتەکانی خودا..!
لە بەشی دوانزەهەمی بیرەوەریەکانی فەقێەکی گوومڕا..دا لەڕێگای کتێبی(کۆماری پێغەمبەر)ەوە، باسم لە ڕوانگەی جوبران کرد، لەو بەشەیش لە ڕێگای کتێبێکی تری(چەتەکانی خودا..!)
بەردەوام دەبین لە قسەکردن لە سەر ڕوانگەی ئەم پیاوە ڕووناکبیرە.

هەربەڕاستی ڕوانگەی(عەبدولڕەزاق جوبران) تێڕوانینێکی وجودیانە و ئینسانیانەی نوێیە، سەبارەت بە خوداوەند و ئایین، دیدێکیتر و گۆشەنیگایەکیتری جیاوازە بۆ مێژوو، فیقه و کەلەپۆری ئایینی، خوێندنەوەیەکی تری ئایین و عەقیدە و مێژووی ئایینە، ڕانانێکی تری جیاوازە، جیاواز لە هەموو ئەو خوێندنەوە کۆن و کلاسیکیانەی تائێستا بۆ ئایین کراوە.

ڕوانگەی عەبدولڕەزاق جوبران:
تێکشکاندنی هەموو ئەو بتانەیە کە فەقێ و کاهین و پیاوانی ئایینی لە بەردەم گەیشتن بە خوداوەند ڕۆیان ناوە.

عەبدولڕەزاق جوبران ڕەخنەی زۆرێک لە مەهافیمە کلاسیک و چەمکە کۆنەکانی ئایین دەگرێت و بە پشت بەستن بە تێگەیشتنێکی وجودیانە و سۆفیزمانەوە ڕوئیای نوێمان بۆ دەخاتەڕوو و پێمان دەڵێت دین بە دڵ وەربگرە و پرسیار لە دڵ بکەو “استفت قلبک” بکە بەسەنتەری تێگەیشتن و هەنگاوەکانت، بکە کابەی تێڕوانین و ژیانت، بکە بە خاڵی ڕفتارکردن و بڕیاردانت بکە بە بنەمای تێگەیشتنت لە وجود و قسەکانت.
عەبدولڕەزاق جوبران پێمان دەڵێت بۆ سەلماندنی تێکەستەکانی ئایین و گوومان نەکردن لە ڕاستێتی و دڵنیابوونەوە لە ئیلاهی بوونی هەرتێکستێک، پێویستمان بە هیچ عن عنە و بە سەنەد و گێڕەڕەوە(راوی)یەکە نییە، بەڵکو ئینسانی بوونی ئەو تێکستەو تێکنەگیرانیەتی لە گەڵ مرۆڤ بوون و ویژدان و ئەخلاق و مۆڕاڵی مرۆڤایەتی و، پێوانەکردنیەتی بە پێوەرەکانی مرۆڤ، بەسە تابزانین ئەو تێکستە ڕاستە، یاخود هەڵبەستراو، وەری بگرین، یان ڕەتیکەینەوە.
یانی هەرتێکستێکی ئایینی، بۆ وەرگرتن، یان ڕەتکردنەوەی، ئینسانی بوونی ئەو تێکستە و نائینسانی بوونی دەکەین بە پێوەر، نەک سەنەدەکەی، چونکو مرۆڤ سەنتەر و لوتکە و کابەی هەموو تێگەیشتنێکە.

جوبران
پێمان دەڵێت گرنک نییە عەقیدە و بیروباوەڕی ئایینیت سێیانەبێت، یاخود یەکتاپەرستی، یاخود بتێک بێت، گرنگ ئەوەیە ئەوەی تۆ دەیپەرستیت چەندە لە گەڵ مرۆڤدایە و ئایینەکەت چەندە مرۆڤانەیه، تاچەند ڕێزی لە ئازادی و کەرامەت و خواست و مافەکانی مرۆڤ گرتووەو تاچ ئەندازەیەک مرۆڤ بوونی ڕەچاوکردووە و مرۆڤ بوونی لە تێکستەکانیدا بەرجەستەکردووە.
تاچەند ئەو خودایەی تۆ دەیپەرستیت بۆ مرۆڤە و لە خەمی مرۆڤایەتی و لە گەڵ مرۆڤ بوون و مرۆڤدایە.
هەر ئایینێک بە مرۆڤبوون دەپێورێت و هەڵدەسەنگێندرێت، نەک خوداوەندبوون.

بۆیە جوبران
پێمان دەڵێت ئایینی ڕاست ئەو ئایینە نییە کەبانگەشەی مۆنۆپۆڵکردنی ڕاستی دەکات، بەڵکو ئەو ئایینە ڕاستە کە، مرۆڤ بوونی تێدا قۆرخکراوە، مرۆڤایەتی تێدا ڕەچاوکراوە، مرۆڤ تێدا ڕووگەیە، مرۆڤ تێیدا سەنتەرە، مرۆڤ تێیدا گەوهەری ئایین و حەقیقەت و پیوەرە.

چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت یەکتاپەرستی خوداوەند، یەکتایی مرۆڤایەتی و خۆشویستنی مرۆڤەکان و برایەتی مرۆڤایەتییە، بەرلەوەی مشتومڕی ئەوە بکەین کە خوداوەند دەست و پێی هەیە یاخود نا!

جوبرانیزم
یاخیبونێکە له توراسێکی کۆنەخوزانە و هەموو تێگەیشتنێکی مێژوویانە و سیاسیانە و فقهیانە و مەزهەبیانە و دۆگماییانەی ئایینی.

جوبران پێمان دەڵێت
سەیری لای چەپت بکە، ئەوە لای ڕاستە، ئەی ئەو کەسەی دڵت ڕووتە، تۆی تەنها درۆناکەیت.
ئاگاداربە، بڕوادارەکان بێ بڕوان، ئاگادار بە، هاوسەرەکان، هاوسەرگیریان پێک نەهێناوە، ئاگاداری نوێژبە و نوێژ مەکە، ئاگاداری ناوەکان بە ئەوە ناوەکان نین، ئاگاداری فەقێیەکان بە، ئەوان خوداوەند دەنووسنەوەو ناشزانن بیخوێننەوە، ئاگاداری مێژوو بە، مێژووەک یان مێژووی پەیامبەرانی خوداوەندە، یانیش مێژووی دزەکان.

جوبران پێمان دەڵێت
بۆ ئەوەی باوەڕت بە خوداوەند بێت، یەکەم ڕوکنی باوەڕ و مەرجی ئیمان، یەکەم شت کە پێویستە لەسەرت بیکەیت:
بێ باوەڕ بوون و کافربوونتە بەپەرستگاکان،
نکۆڵیکردنتە لە فیقه و ئەحکامەکان، لە ڕفتارو مێژووی ئایین و کەهنوتەکان، بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕاستیدا بیت، پێویستە لە سەرت کفر بە هەموو ئەو شتانەبکەیت کە مرۆڤەکان لە سەری ڕێککەوتوون، لەو شتانەی تائێستایش پێی دەڵێن ڕاستی و حەقیقەت، جا شتانی مێژوویی، یان ئایینی، یاخود شتگەلی بەهایی بن. باشترە بێ ئایین و وەک بێ دین و لائیکێک لەگەڵ خوداوەندا بمریت، نەوەک لە گەڵ ئایینێکی بێ خوداوەند.

جوبران
پێمان دەڵێت بێ بڕوایی بوون و کافربوون لەو کاتە دەبێتە ئەرک و ئەخلاق، کاتێک کتێبی خوداوەند و فەقێیەکان لەتای یەک تەرازودادەندێت و بەیەک چاو سەیردەکرێت، کاتێک فەقێ دەبێت بەوەرگێڕی خوداوەند، نەک دڵ.
کافربون لەوکاتە دەست پێدەکات و دەبێت بە زەروری کاتێک دەگوترێت: بێ ئایینێک بکوژە هەرچەندە باشیش بێت،
دیندارێک سەرخە هەرچەند خراپیش بێت.
بەڵێ دەبێ هەموومان کافربین لەوکاتەی عەلی لەناو میحرابەکەی دەکوژن و موعاویەش سەردەخەنە سەر مینبەر.
کافربوون و بێ بڕوایی ئەوکاتە لوتکەی بڕوا بوونە.
کاتێک دەیانەوێت ژنێک بەردباران کەن لەسەر(داوێن پیسی)، وەکو مەسیح دەبێ جاڕی بێ بڕوایی خۆمان لە بەرامبە ئەو کۆمەڵە بدەین و لە ڕوویان بوەستینەوەو پەنجە بکێشینە ناو چاوەکانیان و پێیان بڵێین بوەستن، کێ لە ئێوە هێندە هەوری بێ پەلە و فریشتەی بێ هەڵەیەو گوناحبارنییە و تاوانێکی ئەنجام نەداوە، تابێت و لەسەر ئەوەی ئێوە لاتان تاوان و لادانە و ژنێکی لە سەر بەردباران بکەن!؟

جوبران
پێمان دەڵێت کافر ئەو کەسە نییە کە پێنج نوێژەکە ئەنجام نادات،
بەڵکو کافری حەقیقی ئەوکەسەیە کە بەهاکان جێ بەجێ ناکات،
کافر و مولحید و ئەتێست ئەو کەسە نییە کە باوەڕی بە مرۆڤ بوون و مرۆڤایەتی و خۆشبەختی و مافەکانی مرۆڤ هەیە، ئەو کەسە بڕواداری ڕاستەقینەیه، با نکوڵی لەبوونی ئێزدانیش بکات.
کافر ئەو کەسەیە خەڵک فریدەدات و بەختەوەری خەڵک دەدزێت، بابڕواتە حەج و ماڵی خواوەند و بەڕۆژووش بێت و نوێژیش بکات و بڕواتە پەرستگایش.
کافر ئەو کەسەنییە ناچێتە پەرستگا، کافر ئەو مرۆڤەیە کە ڕۆژی پێنج جار دەڕواتە پەرستگاو درۆو زەغەلی دەکات، قۆڵی خەڵک دەبڕێت و فرت و فێڵ لە کڕین و فرۆشتن دەکات.
لەسەر دەفتەری دۆلاردەخەوێت، بەڵام ئامادەنییە، بە دینارێک یارمەتی هەژارو لێقەوماوێک بدات. کافر ئەو کەسەیە ئایینی هەیە بەڵام ویژدانی نییە، مەزهەبی هەیە مرۆڤ بوونی نییە، بەرماڵی هەیە، ئەخڵاقی نییە.

جوبران
پێمان دەڵێت کافر ئەوانەن تەجاوزی مرۆڤایەتی دەکەن و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن و خەڵکی ئازاردەدەن. مرۆڤەکان دەکەن بە کۆیلە و کەنیزەو ماڵی خەڵکی دەدزن و ئازادی خەڵکی دەستبەسەردادەگرن و ژیانی مرۆڤەکان بە دۆزەخ دەکەن.
کافر ئەوانەن کاری توندوتیژی ئەنجام دەدەن و خودا لە بەرگی جەلادێکی دڵ ڕەق و کائینێکی بکووژ و، تیرۆردا پیشان دەدەن.
کافر ئەوانەن کە، تێزی ڕێژەیی ڕەتدەکەنەوە و خۆیان وەکو کۆتا ڕاستی و دوایین تەفسیرو یەقینێکی سەرو گوومان پیشاندەدەن و حەقیقەتەکان لەسەر ناوی خۆیان تاپۆ دەکەن!

جوبران
پێمان دەڵێت کفر باوەڕ نەبوون بە بوونی خوداوەندو داننەنان نییە بەو زاتە، بەڵکو کفری ڕاستەقینە باوەڕنەبوون و داننەنانە بە مرۆڤ بوونی مرۆڤەکان.
کفر سڕینەوەی خودایەتی خوداوەند نییە، هێندەی سڕینەوەی مرۆڤ بوونی مرۆڤەکانە، کفر بابەتێک نییە پەیوەندی نێوان خوداوەند و مرۆڤ بێت، بەڵکو کفر پەیوەندی نێوان مرۆڤێک و مرۆڤێکیترە.
کافر ئەو کەسە نییە باوەڕی بە دۆگم و عەقیدەی ئایینەکان نییە، کافر ئەو کەسەیە باوەڕی بە دادپەروەردی، ئازادی، لێبوردەیی، ئاشتی کۆمەڵایەتی، فرەیی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی نێوان مرۆڤەکان نییە، باوەڕی بە سەربەستی ژن و ژیان دۆستی و ژینگە دۆستی و ئاژەڵدۆستی و نیشتمان دۆستی نییە.
کافر ئەو کەسەیە باوەڕی بە ئازادی و مافەکانی تاک نییە و ڕێز لە حەز و هەڵبژاردن و خواست و تایبەتمەندی مرۆڤەکان ناگرێت و دەست لەژیانی تایبەتیان وەردەدات و دەم لە هەموو شتێک دەکوتێت و قسە لە سەر هەموو شتێکی مرۆڤەکان و دارو بەرد دەکات.
کافری ڕاستەقینە ئەو کەسەیە خۆی لە خەڵک دەکات بە گوتەبێژی خوداوەند و بەناوی خوداوە فەتوا دەردەکات و بڕیار لە سەر ژیانی خەڵک دەدات و دونیایەک بکەو نەکەو نۆرمیان بۆ دادەڕێژێت و دەیەها بوت لە بەردەم بوونیان ڕۆدەنێت و بە تابۆ و حەرام و توندوتیژی ژیانیان لێدەکات بە ژەهر و قوزەلقورت و دۆزەخ.
کافر ئەو مرۆڤەیە خۆی دەکات بە سێبەری ئاسمان و بەتەمی تاریکی ئایدیۆلۆژیاکەی ژیانی مرۆڤەکان دادەپۆشێت.
بێ بڕواو فەرمەسۆن، ئەو ئینسانەیە کە ئایین تێکەڵ بە سیاسەت دەکات و خۆی دەکات بە پەڕلەمەنتار و نوێنەری ئێزدان و مەکتەب سیاسی و ئەنجومەنی باڵاو کەناڵی تەلەفزیونی بەناوی خوداوەندە دادەنێت.
کافر هەموو ئەوانەن خۆیان دەکەن بە شمشێری خوداوەندو گەرووی ئازادیەکانی خەڵک دەبڕن، تیرۆر و ترس بەڵاو دەکەنەوە، کۆتری ئاشتی لە سێدارەدەدەن و پەپولەی ئازادی تیرۆر دەکەن، مرۆڤایەتی خەڵتانی خوێن و ژیان و بوون وێران دەکەن.

جوبران
پێمان دەڵێت مرۆڤ پێویستی بە واعیز و قەشە و کاهین و پیاوانی ئایینی و لاهوتیەکان نییە، تافێری پەرستشی بکەن، بەڵکو مرۆڤەکان پێویستیان به مرۆڤە شۆڕشگێڕەکانە تاکو لە کۆیلایەتی ڕزگاریان بکەن.

عەبدولڕەزاق لەچەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت قەیران و کێشەی ژیانی مرۆڤەکان قەیرانێکی لاهۆتیانە نییە لە بەندایەتیکردنیدا، بەڵکو قەیرانی بوونیەتی لە بە کۆیلەکردنیدا، بۆیە کێشەی مرۆڤەکان هێندە کێشەی عەقیدە نییە، بەقەد ئەوەی کێشەی ناعەدالەتی و ستەمە.

جوبران
پێمان دەڵێت خوداوەند پەیامبەرانی نارد، کەچی خەڵکی شوێن فەقێ و واعیز و پیاوە ئایینیەکان، شوێن کاهین و قەشەو حاخام و مەڵاکان کەوتن، لە کاتێکدا نازانن ئەوەی فەقێ و پیاوە ئایینیەکان نووسیویانە پێچەوانەو نەقیزی ئەوەیە کە خوداوەند ناردویەتی.
بۆیە ناکرێت مرۆڤێک بڕواداربێت، بەرلەوەی کفر بە مەعبەدو حوکمی کاهینەکان بکات و بێ بڕوایی خۆی لە بەرامبەریاندا جاڕبدات.

جوبران
پێمان دەڵێت پێویستە لەسەرم چەند کفربکەم، تاکو ببم بڕوادار؟
لە تێڕوانینی چەتەکانی خودا کافربوون ئەرک و پێویستە بەو جۆرە بڕوایەی کە زۆری لا ئاساییە، لەو شوێنە نوێژو پەرستش بکات کە زگی هەژارونەدار و بێ نەوایەکی تێدادەشێڵدرێت، لەو شوێنەی ژنی تێدا ئەتک و بە کەنیزە دەکرێت، لەو جێگایەی مرۆڤی تێدا بەردباران دەکرێت و سەردەبڕێت.

جوبران
پێمان دەڵێت گرنگ ئەوە نییە بڕوامان پێیەتی، بەڵکو ئەوەی گرنگە چۆنیەتی ئەو باوەڕهێنانەیە.

جوبران
پێمان دەڵێت ئەوەی بە ئایینێکی ساختە فریوتدەدات، ئەوە خوداکەتت لێ دەدزێت و، وەکو ئەو کەسەیش وایە کە بە ناوی عیشقێکی درۆینەوە دڵت دەدزێت.

جوبران
پێمان دەڵێت ئایە کەسێک، یاخود کۆمەڵێک و گرووپێک بە ناوی خوداوەندەوە، هەموو ئازادیەک لە خەڵک قەدەغە و بە تابۆ بکات، خۆی مین ڕێژبکات و بە خەڵکدا بتەقێنێتەوە، مرۆڤایەتی بتۆقێنێت و سەری مرۆڤ ببڕێت، ژن بەردباران بکات، کچ و دایک و خوشکی خەڵک دەست بەسەردابگرێت و بیانکات بە کەنیزەی چێژی ناوگەڵ و سێکس و لە بازاڕی بێ مروەتی و بێ بەهاییدا، لە شێوەی کاڵایەکی مادی بێ گیان و بێ ڕۆح، مامەڵە و کڕین و فرۆشتنیان پێوەبکات، شاڵاوی داگیرکاری بۆ سەرخاکی وڵاتان ببات و خاک و وڵاتیان داگیربکات و کلتورو زمان و فەرهەنگ و هەموو شتێکیان تەعریب و ئەنفال بکات، مێژوویان بشێوێنێت،
هەر بەڕاستی ئەمانە سەرباز، یان چەتەکانی خودان!؟ [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 890 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 39
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 09-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 10-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 10-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 890 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,897
وێنە 106,294
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!