پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتوک PDF 19,359
فایلێن پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 18
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 18

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 18
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 18
#شەماڵ بارەوانی#

شافیعی ڕەوایەتی بە سیستەمی کۆیلایەتی دەدات..!

لە بەشی پێشوو گووتم: مەزهەبی شافیعی،

مەزهەبێکە، ڕوانگەیەکی زۆر پاتریارکیانەی دژی یەکسانی جێندەری و دیدێکی دەمارگیرانەی ئایینی و بیرێکی زۆر تەسک و مەزهەبێکی تابڵێیت داخراو ناهیومانیستانە و ئەقڵیەتێکی نیمچە شۆڤێنیانەی عەرەبی و ئەمەویانەی بەسەردا زاڵە.

بۆ پرسی کۆیلایەتیش، مەزهەبی شافیعیش وەکوو هەموو مەزهەبه ئیسلامیەکانی تر.

مەزهەبێکە، پڕی لە فیقهی بە کۆیلەکردن و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ و ڕەوایەتی دان بە سیستەمی کۆلایەتی و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ.

ئەوەی داعشیش کردی لەگەڵ کچ و دایک و خوشکە ئێزدیەکانمان، هەمووی لە فیقه و مەزهەبی شافیعی بوونی هەیه و من کە فەقێ بووم و ماوەی هەشت ساڵ، وتارم لە سەر مینبەر و لە مزگەوتەکان دەدا، هەموویم بە شانازییەوە وەکوو ئایین و دەقی پیرۆزیش باس دەکرد.

ئیتر پیاوە ئایینیەکان با ڕاستگۆبن و بوێری بکەن و چیتر بێن و لە پێناو مرۆڤ بوون و هەست و ویژدان، کاتیەتی ئەو بابەتی کۆیلایەتی و مەزهەب و فیقهی بە کۆیلە و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ لابەرن و چیتر پڕۆتیستۆ و ڕیسوای وەها بابەتێک بکەن، نەک بێن و پینە و پەڕۆ و میکیاجی بۆ بکەن و بە پاساوی نامرۆڤانە و بیانووی دژە هیومانیستانە ڕەوایەتی بە فیقهی کۆیلایەتی بدەن، سیستەمی کۆیلایەتی و فیقهی بە کۆیلەکردنی مرۆڤ، دژی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و ئەخلاق و ویژدان و مۆڕاڵی مرۆڤاتیشە و ناکرێت بە هیچ شێوەیەک لە حوجرە و قوتابخانە ئایینیەکان و لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان ڕێگە بدرێت، وەها بابەتێکی قێزەون، چیتر بێتە خوێندن و پێویست و ئەرک و ئەخلاقیشە بەتەواوی لاببرێت.

شافیعی وەکو ئاماژەم پێدا، ڕەوایەتی بە سیستەمی بە کەنیزەکردن و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ دەدات و ژن فروشتن و بە کەنیزە کردن و سێکس لەگەڵ کردن کەنیزە، لە مەزهەب و فیقه و فیکری شافیعی و کتێبە فیقهیەکانی دا، شتێکی زۆر نۆرماڵە و مەسەلەی عەبد و جاریە و سەید.. لە فیقه و مەزهەبەکەی شافیعی و ئەو دوو سەرچاوە فیقهی و کتێبە فیقهیەی کەناوم هێنان لە بەشی پێشوو، هەردووک کتێبەکانی(الٲُم و الرسالە)، پڕیەتی لەو تەرزە بابەتانە.

لێرەوە من جۆرێک یاخی بوونم بۆ دروست بوو، لە لایەک لەسەر یەکسانی جێندەری و فەلسەفەی هێومانیست و لیبڕالیەت و سیکۆلایزم دەمخوێندەوە، لە لایەکەیتر لە قوتابخانەی ئاینی بابەتی کۆیلایەتی و کەنیزەم دەخوێند، کەوتبوومە نێوان بەرداشی دوو بیری زۆر دژ و جیاواز،

ململانێی نێوان فەلسەفە و هزری مودێڕنێتە و فیکری ئازاد، لەگەڵ بیری مەزهەبگەرێتی و کۆنەخوازی و نەریتگەرایی و ترادیشناڵ.

هەرچەندە هێشتا بە تەواوی لە هیچیان یەکلایی نەببوومەوە، نەببوومە کەسێکی لیبڕاڵ و هیومانیستێکی تەمام عەیاری سیکۆلارست و، نەیش بە تەواوی دەستبەرداری فیقهی ئیسلامی و بیری کونەخوازی ببووم و لە ژێر کاریگەری ئیدەلۆژیای مەزهەبگەرایی و عاتیفەی ئایینی ڕزگارم ببوو. هێشتا بە تەواوی باوەری ئەوەم لە دەست نەدابوو و ئەو بوێریەم بۆ درووست نەببوو، کە بڵێم: بە هەموو شێوەیەک بە کۆیلەکردن و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ پرۆتیستۆو سەرکۆنەدەکەم و وەها بابەتێکی نامرۆڤانە ڕەتدەکەمەوە.

وەڵێ هێدی هێدی تۆی یاخیبوون و گومان لە دڵ و دروون و مێشکم خەریک بوو چەکەرەی دەکرد.

بەو بۆنەیەوە، لە پۆلی یانزە (پێنجی ئامادەیی) بووم و لە قوتابخانەی مەلا عەبدولڵا پەلپیتانی فەقێ و قوتابی بووم.

لەوێ، کە مەزهەبی شافیعیمان دەخوێند بابەتێکی تێدابوو، بە ناوی کۆیلە و کەنیزە، من ئیتر خەریک بوو بەوەها بابەتێک قەڵس دەبووم و ویژدانم ئازاری دەچێشت و لە ناخەوە هەستێکی لیبڕاڵانەو هیومانیستە له دژی سیستەمی کۆیلایەتی دنەی دەدام بۆ شەڕکردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو سیستەم و ئەقڵیەتەی کۆیلایەتی و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ.

جا ڕۆژێک تاقیکردنەوەمان دانا لەبابەتی فیقهی و بابەتەکە ئەو مەسەلەی کەنیزه و کۆیلەیشی تێدابوو، لەسەر ئەو بابەتە، بە فەقێکانم گووت: وەرن با نەیخوێنن، کاتێک مامۆستا هاتە ژوور، مەلا(شێخ، ئی.. بالیسانی)، پێی دەڵێین، فەقێکانیش لە خوایان دەویست شتێک کەم ببیتەوەو تاقی کردنەوەکە ئاسانتربێت، سەرەنجام هەموان ڕێککەوتین.

مەلایەکە کەسێکی زۆر ڕوو خۆش و هێمن و نوکتەباز و تا بڵێیت ڕۆح سووک و بەڕێز بوو. من زۆر زۆر لە وانەی ئەو مەڵایه مورتاح بووم و حەزم بە شێوازی وانەوتنەوەی دەکرد.

کەهات گووتمان: مامۆستا ئێمە ئەو بابەتە ناخوێنین، گووتی: چۆن شتی وا دەبێت و وادەڵێن، ئەوە فیقهی ئیسلامییە!؟ من گووتم: ئەوە هەر فیقهێک بێت نایخوێنین، ئەوە فیقهی کۆیلایەتییە، چۆن دەبێت مرۆڤ باوەڕ بە شتێکی وابکات و قبوڵی بکات مرۆڤ بکرێت بە کۆیلە و کەنیزە!؟

گووتم: ئیتر ئەوە جاران بوو، ئێستا سەردەمێکیترە، پێم گووت: مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس موفتی هەموو عیراق بوو، ئەو بابەتەی لە کتێبەکەی سەبارەت به فیقهی ئیسلامی دەرهێناوە، مەلاکە، بە حوکمی ئەوەی ماڵەشێخ بوون و هەر بە شێخیش بانگماندەکرد و فیکری تەسەوفی بەسەردا زاڵبوو، زۆر کەیفی بە مودریس دەهات، کەوام گووت: پێکەنی و زۆر کەیفی هات، گووتی: باشە بە دڵی ئێوە تەرکی دەکەین، بەو شێوەیە، بابەتی کۆیلایەتیمان ئەو ساڵە، لەو وانەیە لابرد و نەمان خوێند.

کەچوومە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و بەشی بنەماکانی ئایین، لە زانکۆی سەلاحەدین، دیسان ڕووبەڕووی هەمان بابەت بوومەوە، وەلێ ئەو جارە لەگەڵ پیاوێکی ئایینی و مەڵایەکی کۆنزەرڤاتیڤ نا، بەڵکو لەگەڵ قات لەبەر و کەسێکی ڕۆشنبیر و ئەفەندیەکی سیکۆلاریست بیر و باوەڕ و ئاییندارێکی هێمن و شێوە سەردەمی و ستایل مۆدێڕن.

لەگەڵ سەرۆکی بەشەکەمان(بەشی بنەماکانی ئایین)، لە کۆلێژی شەریعە، لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆ(د.چ.هۆرمزیار)، پیاوێک زۆر لەسەرخۆ و بەڕێز، پیاوێک زۆر زۆر ڕێزی دەگرتم و هەر به مەڵا شەماڵ بانگی دەکرم و منیش زۆر ڕێزم دەگرت.

پرۆفیسۆر.چ. هۆرمزیار، دوای ئەوەی من کۆلێژی شەریعەم تەواوکرد، ئەویش لە کۆلێژی شەریعە نەماو بوو بە (ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مەخمور) و لە فەیسبووکی پێشووم کە نەیارانی ئازادی لێیان ڕیپۆرتکردم، من و دکتۆر.چ. فرێندبووین و بیرمە ڕۆژێک گاتایەکی زەردەشتم لە واڵەکەم پۆستکرد، کۆمێنتی بۆ کردم و پێی گووتم:مەڵا شەماڵ ئاگات لەخۆت بێت، ئەو زەردەشتیانە هەندێکیان سەربە ئێرانن. منیش گووتم: بێ خەمبە دکتۆر گیان، ئەوانەی من دەیانناسم و هاوڕێمن کوردایەتی و ڕەسەنایەتییان لێدەچۆڕێت.

لە کۆلێژی شەریعە، زۆرێک لە بابەت و وانەکان بە نیسبەت ئێمەی فەقێکان، ئەوانەی لە قوتابخانە ئایینەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و حوجرەی ئایینی چووبووین دووبارە بوون و پێشووتر خوێندبوومان.

جا یەکێک لەو بابەتانەی کە دووبارە لەوێ خوێندمانەوە، ئەو بابەتی میرات و کتێبی(شرح الرحبیە)بوو، کە لە بەشەکانی پێشوو ئاماژەم پێکرد، لە قوتابخانەی ئایینی خوێندمان.

جا ئەو وانەیە لە کۆلێژ(د.چ)پێی دەگووتینەوە، ئەو ڕاستە کەسێکی ئاڕاستە سیکۆلارست بوو، وەلێ هێشتا نەیتوانی بوو لە ژێر هەندێک چەمکی ئایینی دژە سیکۆلارست و تێکەیشتنی فیقهی و کلاسیکی قورتاری بێت، یەکێک لەو مەفاهیمانە، ئەو بابەتی کۆیلایەتی و شتە بوو، ئەوەم زۆر بەلاوە سەیربوو، لە لایەک سیکۆلار و لە ناو حزبێکی نا ئایینی و سیکۆلاردا بوو، لە لایەکەیتریش، ناڵێم پشتگری سیستەمی کۆیلایەتی و فیقهی شافیعی دەکرد سەبارەت بەوە، بەڵام هەرهیچ نەبێت پڕۆتیستۆی وەها بابەتێکی نەدەکرد، جانازانم لەبەر دۆخەکە نەیدەتوانی قسە بکات و پارێز(حەزەر)ی دەکرد و خۆی لەهەندێک شت بە دوور دەگرت و نەیدەویست پرسێکی وا بووژێنێت، یان شتێکیتربوو، نازانم!

هەربەڕاستی کۆلێژی زانستەئیسلامیەکان فەزاو کەشێکی زۆر داخراو بێتامی هەبوو، سوکترین ڕەخنەت لە فیقه و مەزهەب و ڕیوایەت و کەلەپوور و مێژووی ئایین بگرتبوا، هەموان دەمیان لێ بەش دەکردیەوە و مێشیان لێ دەکردی بە گامێش، خوێندەکارەکان بەشێکی زۆریان ئیسلامگەرا و سەلەفیگەرابوون، یان لە ژێر کاریگەری ئیدەلۆژیای ئەو دوو هێزه فێندەمێنتالست و بناژۆخوازەدابوون، بۆیه زۆر ناحاڵی و وشک باوەڕ بوون.

جا لەسەر ئەو بابەتی کۆیلە و کەنیزه، دووبارە لە کۆلێژیش هەمان شێوەی قوتابخانەی ئایینی و سەردەمی فەقێیاتیم هاتمە قسه و گووتم ئەو بابەتە زۆر نامرۆڤانەیە و ناکرێت لە کولێژ بخوێندرێت، (د.چ) گووتی:ئەوە کاتی خۆی هەبووە، گووتم: ئەی ئێستا بۆ دەیخوێنین!؟

هەڵبەت لەوەندەی بڕیمانەوە و نەمان ویست درێژه پێ بدەین، چونکوو ئێمە وەکو ئاماژەم دا، زۆر ڕێزی یەکترمان دەگرت و قەت موناقەشەمان لەگەڵ یەکتری نەدەکرد، ئەگەر لەهەر بابەتێک سەت و هەشتا پلە تێڕوانینیشمان جیاوازبا.

ئەو مامۆستا بەڕێزه، چەندین جار لەناو وانە، دەیبینی من وا خەریکی موتاڵای کتێبی تری فیکری و فەلسەفیم و هیچی نەدەگووت، یان بڵێت چۆن لەوانەی من گوێم بۆ ناگریت و ئەوە بێ ڕێزیە لەکاتی وانەی زانکۆ تۆ خەریکی خوێندنەوەی پەڕتۆکی خارجی بیت، ئەو دەیزانی من لە فەقێیاتی و قوتابخانەی ئاینی هاتووم و ئەو بابەتانەی کۆلێژ بۆمن زۆربەیان دووبارەن و پێویستم پێیان نییە جارێکیتر بیانخوێننمەوە.

بۆیه هیچی نەدەگووت و جارێک کتێبێکی لەدەست وەرگرتم و گووتی ئەوە چ کتێبەکە مەڵا شەماڵ؟ کتێبێکی فەلسەفی بوو، سەیرێکی کرد و دایەوە دەستم.

ئەوە قوناغی سێ بوو، بەسەرهاتێکی تری خۆشم هەر لەگەڵ ئەو مامۆستایەی زانکۆ و سەرۆک بەشەمان هەیه.

ئەوە من تازە هاتبوومە کۆلێژ و قۆناغی یەک بووم و هێشتا بە تەواوی لە ژێر کاریگەی ئیدەلۆژیا و هزری ئیسلامی سیاسی و عاتیفەی ئایینی و کۆمەڵێک تێگەشتنی سادە سەتحی و مناڵانەی ئیسلامگەراکان ڕزگارم نەبووبوو، هێشتا ڕقم لە عەلمانیەت دەبوویە و جیهانگیریم بە پیلانی جولەکە دادەنا.

جا لە قۆناغی یەک بووین(د.چ) بابەتێکی پێدەگووتین باسی جیهانگیری و شت بوو، بە داخەوە ناوی کتێبەکەم باش بیرنەماوە، کەکرابوویە میتۆدی خوێندن لە کۆلێژی شەریعە، (موناقەشەی عیلمی)بوو، هەڵەنەبم ناوێکی لێ بوو.

نیوەی ساڵ بوو، کۆتایی ساڵ بوو، باشم بیرنەماوە، تاقیکردنەوەکی زارەکیمان دەکرد لەسەر بابەتەکە، خوێندەکارەکان، هەموومان لەبەر دەرگا وەستابووین، دانەک دەچوو ژوورەوە و (د.چ) لێی دەپرسی فلان شتە چییە؟ خوێندەکارەکە وڵامی دەدایەوە و دەهاتە دەر، نۆرەی من هات، چوومە ژوور، لێی پرسیم:گڵۆباڵیزیشن(عەولەمە) چییه؟

یەکسەر بێ بیرکردنەوە سێ و دوو گووتم: ئەمریکا!

چاوی تێ بڕیم و بەسەر سڕمانەوە سەیرێکی منی کرد و گووتی یانی چۆن!؟

دووبارە گووتم: یانی ئەمریکا! هاهاها

گووتی تەواو بڕۆ.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 435 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 39
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 09-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 12-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 12-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 435 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتوک PDF 19,359
فایلێن پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.766 چرکە!