هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) لە شارۆچکەی جیهانبەیلی سەر بە پارێزگای #کۆنیا# ڕایگەیاند، دەسەڵات لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیەوە قەیرانی ئابووریی و کێشە نێوخۆییەکانی تورکیا پەردەپۆش دەکات.
میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆبوونەوەی لایەنگرانی پارتەکەی گوتارێکی پێشکێشکرد و لەبارەی دۆخی جووتیاران و پیشەگەرانی پارێزگاکە ڕایگەیاند، گوێگرتن لە ئازار و مەینەتییان چەند ڕۆژێکی دەوێت. دەسەڵات توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییانی نەماوە. هەدەپە تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە و نەهامەتییەکانی هاووڵاتییانە، بۆیە درووشمی چارەسەری لای ئێمەیە بەرزکردووەتەوە.
سانجار ڕاشیگەیاند، دەسەڵات هۆکاری سەرەکیی نادادپەروەرییە، بە ڕاشکاویی ستەم لە هاووڵاتی دەکات. باجی ئەو پرد و ڕێگاوبان و فڕۆکەخانە و بەندەرەمان لێوەردەگرێت کە هەرگیز بەکارمان نەهێناوە. دەسەڵات لێخۆشبوون لە ملیاران لیرەی باجی کەڵەکەبووی سەرمایەدارانی نزیک لەخۆی دەردەکات، بەڵام لە لیرەیەکی خەڵکی هەژار خۆش نابێت.
هاوسەرۆکی هەدەپە جەختیکردەوە، دەسەڵات سەرباری ئەوەی ناتوانێ قەیرانی ئابووریی و کێشە نێوخۆییەکانی وڵات چارەسەربکات، کەچی لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەودیوی سنوورەکان هەوڵدەدات، قەیران و کێشەکان پەردەپۆش بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,134 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!