پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,898
وێنە 106,293
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,312
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا 1
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا 1

شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا 1
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
#شەماڵ بارەوانی#

شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا کتێبێکی تری (هاشم ساڵح)بیرمەند و نووسەری بەڕەگەز سوری تاراوگەنشینە،
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا پێمان دەڵێت
ئۆروپا لەپڕێک نەبووە بەکوڕێک و لەشەو ڕۆژێکدا نەگەیشت بەو قۆناغەی ئێستای، لەنکاو مافەکانی مرۆڤ، چەمکی هاووڵاتی بوون، یەکسانی جێندەری، بیری هیومانیزم، ڕۆنانی دەوڵەتگەلێکی سیکولار، لەئۆروپا قارچک ئاسا، هەڵنەتۆقین.
پێمان دەڵێت ئەوان چۆن و بەچ ڕێگایەک و هەنگاو بەهەنگاو ڕۆیشتوون، بە ماندوبوونێکی بێ ئەندازەو ماوەیەکی زۆر دوورو درێژ و دانانی خشت بەخشتی عەقڵانیەت و زانست و مەعریفەت، تائەو شارستانیەتە مەزنەیان ڕۆناوە، بەسەر ئاگر و بەناو دەریای خوێن و بەژێر نوکی شمشێرەکان داڕۆیشتوون، تاگەیشتوون بێرەو لەسەدەکانی ناوەڕاست گواستویانەتەوە بۆ سەردەمی ڕۆشنگری و مۆدێرنێتەوە، ئەوان وا بەئاسانی نەگەیشتوونەتە ئێرە،
نەخێر بەڵکو ئۆروپا چوارسەت ساڵ خەباتی کرد، چواسەت ساڵ تێکۆشاو خوێنی ڕشت و وزەی سەرفکردو شەڕی فیکری و ململانێی فەلسەفی و دایەلۆکی عەقلانی کرد، لەپێناوی ئەو ڕۆژەی ئەمرڕۆ، ئەو عیلمانیەت و مافی مرۆڤەی ئەمڕۆ، ئەو ژیانەخۆشگوزەران و ئازادانەی ئەمڕۆ، ئەو هاووڵاتی بوون و مەدەنی بوون و دیموکراسیەتەی ئەمڕۆ، چوارسەت ساڵ هەوڵیانداو جەنگان، تا له پەتای شەڕی مەزەبەکان و گرتیکەی باستێل و زیندانی سەدە تاریکەکانی ناوەڕاست و دەسەڵاتی کلێساو کوتەکی پیاوانی ئایینی ڕزگاریان بوو، سەتان گۆردانۆ برۆنۆ و گالیلی گالیلۆو فەیلەسوف و زانا و بیریار وڕۆشنبیر و نووسەر لەپێناو ئەو ئازادی و لائیک بون و عیلمانییەت و دیموکراتی و خۆشگوزەرانییەی ئێستایان سوتێندران و کوژران و زیندانی کران، دەریایەک خوێن ڕژێندرا، هەزارەها جار ئازادی ئەتکراو مرۆڤ بوون لەپەت هەڵواسرا،
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
پێمان دەڵێت ئەو ئۆروپایەی ئێستا هەرگیز ئەو ئۆروپایە نەدەبوو، ئەگەر بەتەواوی سیاسەت و ئایینی لەیەکتری جیانەکردبایاتەوە، ئەگەر سنوری بۆ دەسەڵاتی کلێساو فێندەمێنتالیستەکان و کەشیش و پیاوانی ئایینی دانەنابوایە، ئەگەر عیلمانیەتی نەکردبا بەدەستورو یاساو مافەکانی مرۆڤ و هاووڵاتی بوونی جێگیرنەکردبایە، ئەگەر دانی بە پلورالیەت و تولەرەنس و جیاوازیەکان دانەنابوایە، ئەگەر کۆتایی بە سوتاندنی ئەندێشەمەندان و سانسۆرخستنەسەربیری ئازادو نووسنی ئازادو لیستی قەدەغەکردنی کتێبەکان نەهێنابا،
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
پێمان دەڵێت ئەگەر ڕۆشنگەرەکان و فەیلەسوفەکان نەبوانایە، هەرگیز چاخی ڕێنیسانس و ڕاچڵەکین، ڕیفۆرمی ئایینی و سەردەمی ڕۆشنگەری لەدایک نەدەبوو، هەرگیز نەوەکانی ئێستای ئۆروپا. تامی ئەو ئازادیە هزری و پێشکەوتنەژیاریەی ئێستایان نەدەکرد، کۆمەڵی ئۆروپا لەتاریکایی سەدەکانی ناوەڕاست و لەزۆنگاوی نەزانی و لەناو تونێڵی دواکەوتوویی قورتاری نەدەبوو،
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
پێمان دەڵێت ئەوەی نەوەکانی ئەمڕۆی ئۆروپا دەیدورێتەوە، بەرهەمی هیلاکی و ماندوبوون و شەونخونی و بەری ڕەنجی خەباتی سەدان ساڵەی ئەوانەی پێشەخۆیانە،
شەڕی نێوان ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
پێمان دەڵێت ئەوە فەیلەسوف و ئەندێشەمەندەکان بوون، تۆی تۆلەرانس و پێکەوەژیان و درەختی ئازادی و یەکترقبوڵکردن و ئەقڵانیەتیان لەناو دڵی جوگرفیای ئۆروپاو سنورەکانی ئەو کێشوەرە ڕواند، ئەوه ئەوان بوون، شەڕی فیکری و ڕۆشنگەرانەو ئەقڵانیانەو مەعریفیانەی فێندەمێنتاتالیستەکانیان کرد، لەدژی بناژوخوازەکان و دەسەڵاتی پیاوانی ئایینی و کلێسا وەستانەوە، تۆتالیتاریزمی ئایینی و ئوسوڵیەتی ئایینیان لەڕەگەوە هەڵقەناند، ئەو ئسوڵیەتەی لەهەناوی توراس و کەلەپورو تێکستەئایینیەکانەوە هاتبوونەدەر، ئەوان بوون مەترسی تەمی تیرۆرو توندوتیژییان لەسەر وڵاتەکانیان لابردو هەژمونی هێزە کۆنەخوازەکان و شمشێری دەوڵەتی سیوکراتیان پێچایەوە، کۆتاییان بە حوکم کردن بەناوی ئاسمان و تێکەڵ کردنی ئایین و سیاسەت و بە فەزای گشتی هێنا، ئەو هەموو دەسکەوتەشارستانی و پێشکەوتنەیان پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد، قۆناغی دەمارگیری ئایینی و ڕەگەزپەرستی و جەهالەت و خوڕافەو تاریکی و کوشتارگەی نێوان پڕۆتستانت و کاتۆلیک و شەڕی نێوان ئایین و مەزهەب و گرووپەکانیان تێپەڕاند،
دەوڵەت گەڵێکی سیکولارو مەدەنی و سەردەمیان ڕۆنا، کۆمەڵیان بە عەقڵانی کردو بیری مۆدێرنێتەیان لەوڵات بڵاوکردەوەو ئازادی و مافەکانی مرۆڤیان پیرۆزکردو پیرۆزییان لەشتەناپیرۆزەکان وەرگرتەوە، مرۆڤیان کرد بەچەق و سەنتەر، بەڕووگەو پێوەر، دیموکراسیەتیان کرد بەدیفاکتۆو حەقیقەت، سنووریان بۆ سنوربەزێنەکان داناو ماف و کەرامەت و یەکسانی ژنیان لە دەستوردا چەسپاند، ئۆروپایان کرد بەئۆروپاو بەو مێژوو پرشنگدارو بەو شانازیانەی ئەو ڕۆژەی گەیاند،
کۆتاییان بە دادگای پشکنین و لێپێچینەوە لەفیکری ئازاد، سەرکوتکردنی بیری ئازاد، سانسۆرکردنی کتێب، دەمکوتکردنی پێنووس، ڕێگری کردن لەلێکۆلینەوەی لێکۆلەران، بەهەرتەقەکردنی جودابیران و ئەندێشەمەندان و سەربڕینی پرۆتستانتێک لەلایان کاتۆلیکێک لەسەر ناسنامە هێنا، بە پارێزەرانی کەلەپوری کۆنینەو سەربازانی ڕێگای تاریکیان وت، بوەستن، سەدەی تاریکایی کۆتایی پێهات و چاخی ڕۆشنگەری و ڕوناکی دەستی پێکرد، بازاڕی خورافەو میتۆلۆژیا داخراو ئەفسانەگەرێتی و هەژمونی تاتۆلیتاریزمی ئایینی و شمشێری مەزهەب باوی نەما، ئیتر مۆد مۆدی مۆدێرنێتەو هێزی هێزی عەقڵانیەت و دەسەڵات دەسەڵاتی عیلمانیەتە،
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
بووە هۆکاری کۆتایی هاتن بە فێندەمێنتالیستی مەسیحی و لە لەدایک بوونی جۆرێکیتر لەمەسیحیەت، مەسیحیەتێکی کراوەو لێبوردەو هێمن و میانەڕەو، مەسیحیەتێکی لیبڕاڵ و دیموکرات، مەسیحیەتێک باوەڕی بە پێکەوژیان هەبێت و عیلمانیەتی قبوڵبێت، دان بەئازادیەکانی تاک دابنێت، ڕێز لەجیاوازیەکان بگرێت، داوای لێبوردن لەمێژوو و ڕابردووی خۆی و هەموو ئەوانە بکات، کەلەڕابردوو لەسەر دەستی کڵێساو دادگاکانی پشکنین ئازاردراون و سوتێندراون و بەهەرتەقەو فەرمەسۆنکراون.
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
پێمان دەڵێت ئەگەر مەسیحیەت ئێستا لەگەڵ شارستانیەتی سەردەمدا ڕێککەوتووەو بێ دەنگکراوەو ناچارکراوە ڕێز لەهەموو جیاوازیەکان بگرێت، زانست لەژێردەسەڵاتی کلێساو ئەقڵ لەخورافەو میتۆلۆژیا ڕزگاربکرێت و مرۆڤایەتی لەژێر قامچی و هەژمونی پیاوانی ئایینی دەربهێندرێت و فیکرو بیرکردنەوە ئازاد بکرێت،
ئەوە فەزل و چاکەی عیلمانیەت و ڕۆشنگەریە، سەرکەوتنی خەبات و کۆشش و هەوڵەکانی ڤۆلتێرو جان جاک ڕۆسۆو کانت و کۆندۆرسێ و پیێربال و دیدرۆو ئیسحاق نیوتن و داروین و ئۆگست کۆنت و ڤیکتۆر هۆگۆو هیگڵ و سپینۆزاو دەیان زاناو ئەندێشەمەندو فەیلەسوفیترە، کە لەپێناو عیلمانیەت و مرۆڤایەتیدا، لەپێناو زانست و ئەقڵانیەتدا، خەباتیانکردو تێکۆشان وحزمەتی زانست ومرۆڤایەتیان کرد،
شەڕی نێوان ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
پێمان دەڵێت کانت و ڕۆسۆو ڤۆلتێروزۆربەی فەیلەسوف و بیرمەندانی تری ڕۆشنگەر، بێ بڕواو ئەتێست نەبوو، فەیلەسوفان و ئەندێشەمەندانی چاخی ڕۆشنگەری، مەبەست و ئامانجیان ڕەتکردنەوەی ئایین و بڵاوکردنەوەی بێ بڕوایی و بێ بەش کردنی خەڵکی نەبوو لەئایین، بەڵکو ئامانجی ئەوان لێبوردەیی ئایین و کرانەوەی ئەقڵی ئایینی و فرەیی ئایینی و، ئازادی ویژدان و بیروڕابوو، ئەوان خوێندنەوەیەکیتریان بۆ کەلەپورکرد، مێژوو، تێکستەکان و دیاردەکان کردو هەموو شتە بە پیرۆزکراوەکانیان خستەژێر نەشتەری ڕەخنەو پێداچونەوەیان بۆکردو بەفلتەری زانستیان دابردو بەئەقڵ هەڵیانسەنگاندو لەسەرەدی ویژدانیانداو لە بۆتەی ئەخلاق و بەپێوەری مرۆڤیاندابرد، ئەوان هاتن ئیمانێکی تریان لەجێی ئیمانە کۆنەکه دانا، تەفسیرێکیتریان بۆ ئایین وعەقیدەو باوەڕو ئەخلاق کرد، دوور لەو تەفسیرەی کلێساو ئایین، بەمانا کۆن و کلاسیکیەکەی، ئەوان گوتیان عیلمانیەت بێ ئایینی و دژایەتیکردنی خوداوەند نییە، عیلمانیەت کفرو بێ بڕوایی نییە، عیلمانیەت ڕێگری کردن لەئایین و ئەنجامدانی ڕیتواڵ و سروتەئایینەکان نییە، بەڵکو عیلمانیەت ڕێزگرتنە لەئازادی و ئایینەکان، دانانەوەو گەڕانەوەی ئایینە بۆشوێنی ڕاستەقینەی خۆی، عیلمانیەت جوداکردنەوەی ئایینە لەسیاسەت، نەک دژایەتی کردنی ئایین، عیلمانیەت دەڵێت ئایین بابەتێکی تایبەتی تاکەکەسی و، پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خوداوەندە، عیلمانیەت چەمکێکە لەڕێگەیەوە مامەڵەیەکی ئەخڵاقی مرۆڤەکان دەکرێت و لەسایەیدا مرۆڤایەتی تەباو برا دەژین، چیتر لەسەر ناسنامەی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی هیچ کەس وگرووپ و مەزهەب و حیزب و لایەن و ئایینێک، ناتوانێت لەژێر سێبەری عیلمانیەت ئەوەیتر بسڕێتەوەو مرۆڤەکان بکات بەکۆیلەو کەنیزە، لەناو سیستەمی عیلمانیەتدا، لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوەو ڕەنگ و ڕەگەز، لەسەر پێوەری مەزهەب و تائیفەو جیاوازی ئایدیۆلۆژی حیساب لەگەڵ هیچ کەسێک ناکرێت، لە ژێر سابیتەی سیکولاریزمدا، جو، زەردەشتی، کاکەیی، ئێزدی، بودی، موسڵمان، هیندوس، گاور، بێ ئایینی و هەرچیەک بیت، ئەوە ژیانی تایبەتی خۆتەو بۆت نییە خۆت بەپیرۆزترو ئایینی خۆت بەباشترو، دۆگمی خۆت بەباڵاتر لەوانیتر دابنێیت و خۆت بەسەر ئەوانیتردا فەرزبکەیت و وەکو پلەدوو بەکەم سەیری ئەوانیتربکەیت و هەوڵی سڕینەوەیان بدەیت و ناچاری گۆڕینی ئایین و بیروباوەڕو دانی سەرانەیان بکەیت، لەدەوڵەتی عیلمانیدا، تەنها مرۆڤ بوون پێوەرەو دەوڵەت دەولەتی هاووڵاتی بوونە.
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
پێمان دەڵێت بزاڤی ڕۆشنگەری بۆ لەناوبردنی ئایین و دژایەتی کردنی خوداوەند دروست نەبوو، بەڵکو ئەو بزوتنەوەیەک بوو لەدژی دەمارگیری ئایینی دروستبوو، لەدژی دژایەتی کردنی ئایین بۆ زانست و ڕێگری ئایین لەبیرکردنەوەی ئازاد درووست بوو فەیلەسوف و ئەندێشەمەندو زانایانی سەردەمی ڕۆشنگەری هیچ کێشەو بەریەککەوتنێک و دژایەتیەکیان لەگەڵ جەوهەری ڕۆحانیەتی ئایین، بوونی خوداوەند، عەقیدەی ئەخڵاقیاتی ئایین نەبوو، بەڵکوکێشەی ئەوان، شوێنکەوتنی کوێرانەی ئایین، دەمارگیری ئایینی و دەسەڵاتی پیاوانی ئایین و کلێساو تێکەڵکردنی دەسەڵاتی ئاسمان بەزەمین و ئایین بەسیاسەت بوو، دژایەتی ئەوان بۆ دەوڵەتی سیوکراتی و هەژمونی ئایین بوو بەسەر ژیانی گشتیدا، ڕێگری ئایین بوو لەئازادیەکانی تاک، دەستوەردانی ئایین بوو لەتایبەتمەندی مرۆڤەکان، لەزانست و توێژینەوەو بیرکردنەوەی ئازاد، لەفەلسەفەو دیدەنیگای ئازاد، شەڕی فیکری و پێنووسی ئەوان شەڕی خاچپەروەری و شەڕی پیرۆزو شەڕی ئایینەکان لەدژی یەکتری و لەناوەخۆیاندا بوو، بەتایبەتی ئەو جەنگە ئایینیە مەزهەبیە نێوخۆییەی سەدەی حەڤدەهەم و هەژدەهەم لەئۆروپا،
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
پێمان دەڵێت بەهۆی سەرکەوتنی بەرەر ئەقڵانیەت بەسەرخوڕافە، ڕوناکی بەسەر تاریکی و زانست بەسەر نەزانیدا، ئیتر لەئۆروپا، میتودو مەنهەجی تەجریبی و زانست و ئەقڵانیەت، جێگایان بە بڕوای کوێرانەو شوێنکەوتنی نەزانانەو دەمارگیرانە لەقکردوو جۆرو شێوازێکیتری ئایین داری و بڕواداری لەدایکبوو، کە ئیتر هیچ دژایەتیەکی لەگەڵ ڕوحی سەردەم و ئەقڵانیەت و زانست و مۆدێڕنێتەو عیلمانیەتدا نەبێت، بەو شێوەیە لەسەردەمی ڕۆشنگەریدا چیتر زانست و مەعریفە لەچنگی دەسەڵاتی میتافیزیکاو غەیبانیەت و لەژێر هەیمەنەو دیلێتی دەستی لاهۆتی کەنیسەو نادیارەکان ئازاددەبێت، ئەقڵ دەبێت بە ئامڕازو ئەداتی مەعریفەو تاقیکردنەوەو ئەزمون دەبن بە پێوەرو سەلماندنی حەقیقەتەکان و زانا دەبێت بەسەرچاوەو مەرجەع، نەک کلێساو پاپاو قەشەوکاردیناڵ و مەتران و پیاوانی ئایینی،
شەڕی ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان لەئەوروپا
پێمان دەڵێت ڕاستە لە ئۆروپا دوای سەتان ساڵ، بەهۆی ڕینیسانس و ڕیفۆرمی ئایینی و پرۆژەی ڕۆشنگەری مرۆڤ لەخورافەو وەهم و کابوسی لاهۆت و عەقڵیەتی کۆنەپەرستی ئازاد بوو و ئۆروپیەکان گەیشتن بەو ڕۆژە پڕشنگدارەیان، گەیشتن بە لوتکەی شارستانیەت و هەڕەمی داهێنانوەلێ ئەفسوس ئێمە ڕۆژهەڵاتی و زۆرێک لەوڵاتانی تری نائۆروپی، هێشتا لەسەرەتای ڕێگاداین و قۆناغەکانی سەدەکانی ناوەڕاستمان تێنەپەڕاندووە، هێشتا لەقۆناغی بەستەڵەکی ئەقڵ و دۆگمایی بیرو تونێڵی ئایدیۆلۆژیاو داخرانی جیهان بینی و تاکڕەهەندیدا دەژین، هێشتا گیرۆدەی دەستی نەریتی خێڵ و شمشێری مەزهەب وبیری فێندەمینالیستی و دۆگمی داکەوتوانەین، هێشتا پێشمەرجەکانی ژیان لێرە بوونی نییە، هێشتا ئاشنای چەمکی عەدالەت و دیموکراسیەت و یەکسانی نەبووین بەمانا ڕاستەقینەکەی، هێشتا لێره قاعیدە، داعش، تاڵیبان و دەیان و سەتان گرووپیتری فێندەمێنتالیست و ئیسلامگەرا هەن، ئەو فێندەمێنتالیستانەی مۆدێڕنێتە ڕەتدەکەنەوەو دژایەتی ڕۆحی ڕۆشنگەری و مافەکانی ژن و پڕنسیپەکانی مرۆڤ بوون و عیلمانیەت و هەموو تازەگەریەک دەکەن و دوژمنێکی سەرسەختی شارستانیەت و نەیارێکی بێ وێنەی مرۆڤایەتی و هەموو جوانیەکی ژیان و بەهایەکی بەرزن![1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 369 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 12-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 12-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 12-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 369 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,898
وێنە 106,293
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,312
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.75 چرکە!