پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ئیڤلین; یان (زڤڕینا ئەشتارێ)
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گوڕلیس; شەمهەرۆزێ ئەجنە
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
تاڤگە; (لێگەڕیان ل رۆناهییا پرا جینۆتێ)
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
ڕەحیم ئیبراهیمی
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
وەحید دەوڵەتخا جنیکانلو
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
واحید قادر پوور
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
هەستیار عەبدولکەریمی
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
هەژیر مەحمود پوور
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  528,784
وێنە
  107,040
پەرتوک PDF
  19,893
فایلێن پەیوەندیدار
  100,328
ڤیدیۆ
  1,468
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
302,293
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,831
فارسی 
8,876
English 
7,281
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,127
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پول
کرمانجی - کوردیی سەروو
ئەنفالکری 
5,307
کەسایەتی 
4,335
شەهیدان 
2,534
پەڕتووکخانە 
1,290
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
835
جهـ 
585
وێنە و پێناس 
366
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
30
نڤیسێن ئایینی 
29
پارت و رێکخراو 
27
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
پەند و ئیدیۆم 
10
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
کارا هونەری 
7
رێکەوت و رووداو 
4
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
311
PDF 
30,210
MP4 
2,379
IMG 
195,680
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
ئاشتی وەک دەمامکی جەنگ و ئاشتیخوازیی وەک پاساودانەوەی شەڕانگێزی!
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاشتی وەک دەمامکی جەنگ و ئاشتیخوازیی وەک پاساودانەوەی شەڕانگێزی!

ئاشتی وەک دەمامکی جەنگ و ئاشتیخوازیی وەک پاساودانەوەی شەڕانگێزی!
ئاشتی وەک دەمامکی جەنگ و ئاشتیخوازیی وەک پاساودانەوەی شەڕانگێزی!
#نووری بێخاڵی#

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا هەرچی تاکەکەس، گرووپ و دەوڵەت هەن جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە توندوتیژیی وەک پەرچەکردار، کردەیەکی ڕەوایە، چونکە لە ڕێگایەوە بەرگری لە مافی خۆیان و داکۆکی لە چەسپاندنی ئاشتی دەکەن، یان ئەوەی کە تا هەنووکە هەڵگیرساندنی جەنگەکان و بەردەوامییان، کردووەتە و دەکەنە پاساو و بیانووی بەرقەرارکردنی ئاشتی. هاوکات هەرچی ئایین و پیاوی ئایینیی دنیا هەن، پێیانوایە ئایینەکەیان و خۆیشیان هەڵگری پەیامی ئاشتین و بانگەشەی تەبایی و بەیەکەوەژیان دەکەن، کەچی هەرگیز وەک ئێستا، مرۆڤایەتی بەدەست توندوتیژیی ئایینی و جەنگە مەزهەبییەکانی جیهان، گیری نەخواردووە نەبووتە قوربانی!
سەیری مێژوو بکەن، مێژووی جەنگ، جەنگەکان (ئایینی و ئایدیۆلۆژی) کە زۆربەیان بە دروشمی نەهێشتنی جەنگ و شەڕانگێزی و بە ئامانجی هێنانە دی ئاشتی هەڵگیرساون، یان هەڵگیرسێندراون، چ کارەسات و ئافاتێکیان بەسەر مرۆڤایەتیدا هێناوە.
ڕێک هەمان هاوکێشەش بۆ هەوڵی بەردەوامی وڵات و دەوڵەتەکان لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی چەک، کێبڕکێی داهێنانی نوێترین و بکوژترین چەک و خۆپڕچەککردنیشدا دروستە، کە هەموویان بە دروشمی خۆپارێزی و دوورخستنەوەی هەڕەشە، بە بانگەشەکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی، کردوویانە و دەیکەن!
“زیاتر لە 550 ملیۆن پارچە چەک لەسەرتاسەری جیهاندا دەستاودەستیان پێ دەکرێت، واتە بۆ هەر 12 کەسی سەر ئەم هەسارەیە، چەکێک. تاکە پرسیار لەم نێوەدا ئەوەیە: چۆن 11 کەسەکەی تر چەکدار بکەین؟”
ئەم وتەیەی سەرەوە، دەربڕینی (نیکۆلاس کەیج)ە لە فیلمیLord of War”دا کە لە ساڵی 2005 بەرهەم هێنراوە. فیلمەکە باس لە بارزگانیکردن بە چەک لەسەر ئاستی جیهاندا دەکات، هاوکات تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی وڵاتانی زلهێز و بازرگانانی شەڕ، کە لەپێناو فرۆشتنی چەک و وەدەستهێنانی قازانجی زیاتر لەسەر حیسابی تەرمی قوربانییەکانی ململانێ چەکدارییەکاندا، جەنگە ناوخۆییەکان جۆش دەدەن.
لە فیلمەکەدا پەردە لەسەر ئەو نهێنییەش لادەدرێت، بەوەی کە بازرگانیی چەک هەر لەسەر ئاستی دەوڵەتاندا و بە شێوەی ئاشکرا چڕ نابێتەوە، بەڵکوو لەباری نهێنی و قاچاخدا، بازرگانییەکە گەیشتووەتە ڕاددەی کاری بزنسی تاکەکەسی و گرووپە مافیاییەکان و چەرچی و بازرگانانی شەڕ و خوێن.
بەداخەوە، سەرەڕای ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتربوونی چەکدارکردنی تاکەکەس لە سەرتاسەری جیهاندا، لەگەڵیشیدا زۆر خێرا و فراوانتر و بە قەبارەی گەورەتر، بەرهەمهێنانی چەکی نوێ و خۆپڕچەککردنی دەوڵەتان، تا دێت لە برەو دایە.
سەرەڕای کاریگەرییە نەرێنییەکانی پەتای کۆڕۆنا و ئەو زەبر و زیانەی لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووریی دنیای دا و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە دابەزینی گەشەی جیهانیی بە ڕێژەی 4,4٪؜ بینی، کەچی لە ساڵی 2020دا، خەرجیی سەربازیی وڵاتان و بازاڕ و بازرگانیی چەک لە جیهاندا ژمارەی پێوانەیی شکاند، کە لە دوای ساڵی 1988ەوە تا ئێستا و سەرەڕای شەڕی ساردی نێوان یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و ئەمریکا، بازاڕەکە ئەم هەڵکشانەی بەخۆیەوە نەبینیبوو.
تا ئێستاش هەر یەک لە وڵاتانی ئەمریکا، ڕووسیا، چین، ئەڵمانیا و فەڕەنسا، لەسەر ئاستی جیهاندا لە ڕیزبەندیی پێشەوەی وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی چەک دێن، کە ساڵانە زۆرترین ژمارەی چەک دەفرۆشن و بڕێکی زۆر زۆری داهاتیان لەم ڕووەوە دەست دەکەوێت.
بەپێی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەی ئەو نێوەندانەی کار لەسەر بازرگانی و بازاڕەکانی چەکفرۆشیی جیهان دەکەن، بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو، لە پێشبڕکیی فرۆشتن و بازرگانیکردن بە چەک، هەر یەک لە ڕووسیا و چین لە دواوەی ئەمریکاوە دێن (ئەمریکا 37٪، ڕووسیا 20٪، فەڕەنسا 8,2٪؜، ئەڵمانیا 5,5٪؜، چین 5,2٪؜).
سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهاندا هێشتا لە ڕیزبەندی یەکەمی لیستی فرۆشیار و هاوردەکارانی چەکە، بەڵام ئەوەی زۆر جێی سەرنجی چاودێرانە ئەوەیە، کە خەریکە ڕێژەی فرۆش و بازرگانیکردنی چەک لە وڵاتانی ئەوڕوپادا هەڵدەکشێ و پێشبینیی ئەوە دەکەن، کە ئەگەر دۆخی ئاڵۆزی کیشوەرەکە ئاوا بەردەوام بێت، ئەوا دوور نییە لە ساڵانی داهاتوودا ڕیکۆردە جیهانییەکە بشکێنن!
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی پەیمانگای نێودەوڵەتیی ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوەکانی ئاشتی (Sipri)، کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ 2022 بڵاوی کردووەتەوە. لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، ئەوڕوپا گەورەترین گەشەی لە بواری بازرگانیی چەکدا بە خۆیەوە بینیوە و پێشبینیش دەکرێت، دوای بانگەوازی ژمارەیەک لە وڵاتانی کیشوەرەکە بۆ خۆپڕچەککردن لە بەرامبەر “هەڕەشە نوێیەکانی ڕووسیا”، گەشەکردنەکە خێرا و زیاتر ببێت.
بەپێی زانیاری و ئامارەکانی ڕاپۆرتەکەی(Sipri)، لەکاتێکدا لە نێوان ساڵانی 2017 – 2022دا بازرگانیکردن بە چەک لەسەر ئاستی جیهاندا بە ڕێژەی 4,6٪؜ دابەزیوە، کەچی لە بەرامبەردا و لە کیشوەری ئەوڕوپا بە ڕێژەی 19٪ زیادی کردووە.
(سیمۆن وایزمان) کە نزیکەی سێ دەیەیە لە داڕشتن و نووسینی ڕاپۆرتەکەی (Sipri)دا بەشداری دەکات، دەڵێت: “ئەوڕوپا خاڵە نوێیە گەرمەکەیە!” و ئاماژە بەوەش دەکات کە “پشکی ئەوڕوپا لە میانی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە بازرگانیی جیهانیی چەکدا بە ڕێژەی 10٪ بۆ 13٪ بەرز بووەتەوە و پێشبینیی بەردوامیی زیاتر بەرزبوونەوەی ئەم ڕێژەیە دەکرێت” بەتایبەتی کە بەهۆی هەڕەشە و مەترسییەکانی جەنگی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، بڕیارە سوپای دەوڵەتە ئەوڕوپییەکان پڕچەکتر بکرێن.
ئەگەرچی بە هۆی ناڕوونیی زۆربەی گرێبەستەکان و دەستەوارە و بەخشینەکانی چەک، بە دیوەکەی تریشدا بە هۆی بوونی بازرگانیی قاچاخ، ئاسان نییە ژمارەیەکی دروست سەبارەت بە بڕ و ڕێژەی داهاتی بازرگانیکردن بە چەک بخرێتە ڕوو، بەڵام بە بۆچوونی چاودێران و شارەزایانی ئەم بوارە، قەبارەی ماددیی ئەم بازرگانییە، ساڵانە بە زیاتر لە سەدان ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت.
بەهۆی زۆری ئەو جەنگانەی ئێستا لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان ڕۆژانە ژیانی مرۆڤ دروێنە دەکەن، بازرگانیکردن بە چەک یەکێکە لە بەهەڕمێنترین بازرگانییەکان و بازاڕە ئاشکرا و نهێنییەکانی چەکفرۆشیی، لە گەرمترینی بازاڕەکانی جیهانی بازرگانین. ئامارە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ساڵانە داهاتی بازرگانانی چەک سەدان ملیار دۆلارە، لەکاتێکدا بە کەمتر لە چارەگی ئەم پارەیە، دەتوانرێت کێشەی برسییەتی و بێکاری لە جوگرافیا بەڵالێدراوەکانی جیهاندا چارەسەر بکرێت.
واز لە جەنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست بێنن، کە بە هۆیەوە وڵاتانی ناوچەکە لە ڕیزبەندیی یەکەمی کڕیارانی بازاڕە ئاشکرا و قاچاخەکانی چەکی جیهاندان و تەنیا سەرنج لە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا بدەن، بزانن ڕێژەی چەند لە یارمەتییە داراییەکانی ئەمریکا و ئەوڕوپا و ڕۆژئاوا بە گشتی بۆ ئۆکرانیا، لەبواری مرۆیی و چەندەیشی لە بواری پڕچەککردندا بووە؟
ئەی باشە سەرچاوەی ئەم هەموو چەک و جبەخانەیەی گرووپ و ڕێکخراوە تیرۆستییەکانی ناوچەکە و جیهان، باندە گەورە و ترسناکەکانی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر و مافیاکانی دنیا، کێیە و کوێیە؟
بەڕاست، جیاوازیی لە مەترسی و هەڕەشەی بوونی چەکی ئەتۆمی و ناوەکیی کۆمەڵکوژ بۆسەر ئاییندەی مرۆڤایەتی و ئاشتیی جیهانیی لە دەستی ئەمریکا، ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئیسرائیلدا، یان لە دەستی هیند، پاکستان، کۆریای باکوور و باشووری ئەفریقادا بێت، چییە؟ ئەوە کێ و بە چ پێوەرێک مافی بە فڵان وڵات داوە چەکی کۆکوژی هەبێت و هەمان ئەو مافە بە فیسار دەوڵەت ڕەوا نابینێت؟
سەیر ئەوەیە، وڵاتانی خاوەن چەکە کۆکوژەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەو چەکانەیان لەپێناو پاراستن و زامنکردنی ئاشتی و ئاسایش و ئارامیی جیهان بەرهەم هێناون. دەی ئەگەر بابەتەکە پاراستنی ئاشتیی جیهانە، با وڵاتانی ئەمریکای لاتین، ئەوڕوپای ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، لەپێناو هەمان ئامانجدا، چەکی کۆمەڵکوژ بەرهەم بهێنن. بۆچی باشووری گۆی زەوی هەموو مافێکی هەبێت، کەچی باکوورەکەی نەیبێت؟ بۆچی بۆ وڵاتانی جیهانی یەکەم ڕەوایی خاوەنداریەتیکردن لە چەکە کۆکوژەکان هەبێت، بەڵام وڵاتانی جیهانی سێیەم (کە هەر ناونانەکەی جێی پرسیارە!) ئەو ڕەوایەتییەیان نەبێت؟
ئەگەر بە دروشم بێت، ئەوا زۆربەی وڵاتانی سەرزەمینی دیموکراسی و بانگەشەکارانی مافەکانی مرۆڤ، ئەوانەن کە بەرهەمهێنەری جۆرەها چەکی پێشکەوتووی کۆمەڵکوژن و بۆ قازانج، بە ناوچە گڕگرتووەکانی پڕ شەڕوشۆڕی جیهاندا بڵاویان دەکەنەوە. وەک چۆن زۆرترین و بەرزترین ڕێژەی توندڕۆیی و پەڕگیری و تیرۆر، بەرهەمی ئەو سەرزەمینانەیە، کە بانگەشەی لێبووردەیی ئایینی دەکەن و پەتای تیرۆریستیان گەیاندووەتە زۆربەی کونج و کەلەبەرەکانی جیهان و مرۆڤایەتیان پڕ کردووە لە ڕق و کینە و یەکتر سڕینەوە!
پارادۆکسی گوتار و کرداری ئەم دوو بەرەیەی هێزی چەک و ئایین، هێزی دەسەڵات و باوەڕ، هێزی ئابووری و وەعز، هێزی سەنتەر و پەراوێز ئەوەیە، لەکاتێکدا جیهانیان نقوومی دووکەڵ و خەڵتانی خوێن کردووە، هاوکاتیش بانگەشەی ئاشتی و سەقامگیری و بەها مرۆڤایەتییە هاوبەشەکان دەکەن. کەچی ڕاستیەکەی ئەوەیە، ئەم دوو بەرە دۆزەخییە دژە ژیان و ژینگەیە، هەموو مرۆڤایەتیان لەسەر ئەوە پەروەردە کردووە و ڕاهێناوە، کە دەبێ هەمیشە بۆ کوشتنی ئەوانە ئامادە بین کە لەگەڵیاندا لە گفتوگۆ و دانوستاندن و سازانداین.. بەردەوام بۆ کوشتنی ئەوانەی کە دەبووا و دەبێت بە ئاشتی لەگەڵیاندا بژین، لەسەر پێ و دەستوەشێن بین.. ئەمە ئەلف و بێیەکە، کە ئیدی هەموو کەسێکی ئەم سەدەیە لێ تێگەیشتووە و دەرکی پێ دەکات!
دوای ئەم ڕاگوزەرە بەناو ئامارەکاندا، دێینەوە و دووپاتی دەکەینەوە، لە پریشکی یەکەم جەنگی سەرەتای مرۆڤایەتی، تا دەگاتە دۆزەخ و گڕکانی جەنگەکانی ئەمڕۆ. لە یەکەم گەفی تیر و شیر لەیەک سووین، تا دەگاتە چاوسوورکردنەوە و هەڕەشە لە یەکتری کردن بە چەکی ئەتۆمی و ناوەکیی ئەمڕۆ. هەر هەموویان لە پشتییانەوە دروشمگەلی خۆپارێزی و تەناهی و ئاشتی هەبوون و هەن، لەکاتێکدا لە بنەڕەتدا مەیلی کوشتن، ئەنگێزەی خوێنڕێژی، ویستی وێرانکاری و حەزی هێز و باڵادەستیان پێ سواخ دراوە.
هەر لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتەکانەوە تا ئێستا، لە ڕۆژگارەکانی جیهانی فرەجەمسەر و جووت جەمسەرەوە، تا ئەمڕۆی مەیل و ویست و ئیرادەی تاک جەمسەرکردنی دنیا، دەیان جەنگی گەورە و بچووکی ئایینی و ئایدیۆلۆژی، جەنگی نێوخۆیی و هەرێمایەتی و کیشوەریی، چەندین وردە جەنگی خێڵەکی و تایەفی، لە سەرووشیانەوە، هەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانیی، کە دیسانەوە ئەوانیش بە دروشمی پاراستن و زامنکردنی ئاشتیی جیهان هەڵگیرسێنران، کەچی ئەنجامەکەیان کوشتنی مرۆڤ، وێرانکردنی ژیان و ژینگە، لەباربردنی ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی مرۆڤایەتی بووە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بانگەشەی ئاشتیخوازی هەر ئەو دەمامکەیە، کە لە پشتییەوە شەڕانگێز و پاوانخوازەکان، خۆیان بۆ تێهەڵچوونەوە لە جەنگێکی تر، ئامادە دەکەن!
ئەگەر نێوەندێکی لێکۆڵینەوەی بێلایەنی جیهانیی هەبێت و بە وردی بە شوێن ئاماری قوربانییەکانی بیست ساڵی ڕابردووی ئەم سەدەیەی پڕ شەڕ و ئاشووب و تیرۆر و تۆقاندنە، ئەم سەدەیەی هەڵکشانی خێرای گوتاری ڕقەبەری و یەکترسڕینەوەدا بچێت، ئەم سەدەیەی برسیکردن و هەژارکردن و بێدادییە نێودەوڵەتییە، ڕەنگە زێدەڕۆیی نەکەین ئەگەر بڵێین ژمارەی قوربانییەکان هێندەی ژمارەی قوربانییەکانی هەردوو جەنگە جیهانییەکەی سەدەی ڕابردووش نەبێت، بەڵام شتێکی ئەوتۆی لەو ژمارەیە کەمتر نەبێت!
لەکاتێکدا هەمووان، دەوڵەتی گەورە و بچووک، نەتەوەی گەورە و بچووک، ئایینی گەورە و بچووک جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە گوایە ئاشتی یەکەم و دوا داخوازی و ئامانجیانە، کەچی هەر هەموویان بیریان لای خۆبەهێز و پڕچەکتر کردن، ئامادەسازیکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان (تەنانەت زۆربەیان بۆ هێرشبردن و پەلاماردان ئامادەکاری دەکەن)، پەرەپێدانی هێز و تەیارکردنی کۆمەڵگا و دەستگەیشتن بە ئامرازەکانی چەک و بەرگریکردنە!
سەرنجێکی ورد و بوونی بڕست بۆ خوێندنەوەی لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتە ستراتیژییەکان بەسە، بۆ ئەوەی جیاوازیی بڕ و قەبارەی ئەو بوودجە و پارە زۆر و زەوەندەی وڵاتان ساڵانە بۆ بواری چەکسازی و سەربازی و بەرگری تەرخانی دەکەن، بەراورد بەو پارە و بوودجەیەی بۆ کەرتی تەندروستی، یان پەرودە دایدەنێن، چ جیاوازییەکی گەورە و شۆکهێنەرە، جیاوازییەک کە (ئاسمان و ڕێسمان)یان نێوانە و لەوەش نائومێدکەرتر ئەوەیە، کە ساڵ دوای ساڵ، ڕێژە و قەبارەی بوودجی سەربازی و بەرگریی وڵاتان زیاتر و زیاتر دەبێت!
وەک بەدرێژایی نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو (بیستەم) شایەدحاڵی چەندین جەنگی خوێناویی ناوچەیی و هەرێمایەتی و نیمچە جیهانی بووین، کە دیسانەوە هەموویان هەر بە بیانووی هەوڵی مانەوە و بەردەوامی و چەسپاندنی ئاشتی، هەڵگیرسێنران. ئەوەتا ئێستاش مرۆڤایەتی گیرۆدەی چەندین جەنگی تر و لەبەردەم هەڕەشەی دەیان جەنگی دیکەی ماڵوێرانکەر دایە و دووبارە بیانوو و پاساوەکانیش هەر نەهێشتنی مەترسین لەسەر ئاشتی و ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریی نێوخۆیی، هەرێمایەتی و جیهانی!
بەداخەوە، ئەمڕۆ لە هەر سەردەمێکی دیکە زیاتر و ترسناکتر (سەرەڕای بانگەشە و دروشمبازییەکانی ئاشتیخوازی!)، هەرچی توانای سیاسی، ئابووری، دیبلۆماسی، پێشکەوتنی زانستی و تەکنەلۆژی هەیە، بە دیوە شاراوەکەیاندا کراونەتە ئامرازی جەنگ و هەڕەشە بۆسەر ژیان و ژینگە. بەجۆرێک ئەگەر زێدەڕۆییمان نەکردبێت، ئەوا دەتوانین بڵێین: ئەمڕۆ سیاسەتی جەنگ، ئابووریی جەنگ، دیبلۆماسیەتی جەنگ، زانست و تەکنەلۆژیای جەنگ، تەنانەت کولتووری جەنگ، بوونەتە چەکی دەستی هەموو ئەوانەی کە هێزیان هەیە، لەپێناو بەردەوامیی هەژموون و باڵادەستی و دەسەڵاتسالاریی ڕەهایان بەسەر گۆی زەویدا، تا ئەوەی دامەزراوە و نێوەندە نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییەکان (کە گوایە بە ئامانجی ڕاگرتنی باڵانسی نێوان هێزە ڕکابەرەکان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و بێلایەن وەستان لە نێوان بەرە ناکۆکەکاندا، دامەزراون!)، بە جۆرێک لە جۆرەکان بوونەتە لایەنێکی کاریگەر لە هاوکێشەی ململانێکاندا و ئامرازێک بەدەستی ئەوانەی بەهێزتر، پڕچەکتر، بەهەژموونترن!
ڕاستییەکەی، ئەم سەدەیە، زۆر خراپ، ترسناک و وێرانتر لە سەدەی ڕابردوو، سەدەی کوشتن و کاولکاری و کوێرەوەرییە.
ئەم سەدەیە، زۆر تاریک، مەترسیدار و دڕندەتر لە سەدەی پێش خۆی، سەدەی جەنگ و جەور و خوێنڕێژییە.
ئەم سەدەی بیست و یەکە، زۆر زبر، زراوتۆقێن، شەڕانگێزتر لە سەدەی بیست، سەدەی میلیتاریزەیی و تیرۆر و تۆقاندنە.
لەم نێوەدا سەرنجی کۆمیدیا و گاڵتەجاڕییەکانی بانگەشەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی ئەم سەردەمەی جیهان بدەن و بەچاوی خۆتان ببینن چۆن:
لە ترۆپکی توندوتیژیی سیاسی و چەکداریی ئەمسەر تا ئەوسەری جیهاندا، ئامۆژگاریمان دەکەن توندوتیژیی خێزانیی ناو ماڵەکانمان کۆنتڕۆڵ بکەین.. لە گەرمەی هەڕمێنی بازاڕی بازرگانیی ئاشکرا و قاچاخی چەکدا، ڕێنوێنیمان دەکەن دیاردەی چەکداری بنبڕ بکەین.. لە لووتکەی پیشەسازیی دۆزەخییانەی بەرهەمهێنانی فیلمە خوێنڕێژییەکان و یارییە ئەلیکتڕۆنییە شەڕانییەکاندا، چاوەڕێی ئەوەمان لێ دەکەن منداڵەکانمان لەسەر شێنەیی و ئارامی و ناتوندوتیژی پەروەردو بکەین.. لە ئەوجی زۆربوونی ژمارەی کەمپە هەرێمایەتی و جیهانییەکانی ئاوارەیی و پەناهەندەییدا، داوامان لێ دەکەن لە ئاستی لۆکاڵیدا شەڵتەر و ماڵەکانی داڵدەدان بکەینەوە.. لە هەڕەتی ڕۆژانەی وێرانکردنی ژینگە و سروشت و تێکدانی سووڕی سروشتیی کەشوهەوادا، هانمان دەدەن بۆ چاندنی نەمامێک لەم ساتەوەختی هەڕەشەی وشکەساڵی و بەبیابانبووندا!
لەنێوان دروشمە بریقەدارەکانی بازرگانانی چەک و ئایینیشدا، سەرەڕای سەرهەڵدانی جەنگی نوێی خوێناوی و بەرزبوونەوەی کێرڤی کاری تیرۆریستی و تۆقاندن، وەکووتر ڕۆژ دوای ڕۆژ برسیەتی، بێکاری، پەتای درم، نەخۆشیی کوشندە، ڕاکردن و ئاوارەیی و سەرگەردانی، یەخەی مرۆڤایەتی دەگرن و تا دێت مرۆڤ بێهوودەتر دەبێت.
هەر ئەم ڕاستییە تاڵەشە وا دەکات، خەیاڵ و زەینی مرۆڤ بە لای پێویستیی و بایەخی بەرقەرارکردن و چەسپاندنی ئاشتیی ئەرێنیدا بچێت، ئاشتییەک کە لە سایەیدا نەک هەر جەنگ و بەریەککەوتن و توندوتیژیی ماددی، بەڵکوو توندوتیژیی مەعنەویش (بێدادی، برسیەتی، بێکاری، هەژاری، نەخۆشی و پەتا) کۆتاییان پێ بێت و مرۆڤایەتی لە ئاشتی و ئاسایش و ئارامیی ڕۆحی و زەینی و دەروونی و جەستەیی ڕاستەقینەدا بژیێت.
دواجار، ئەگەرچی هێندە گرنگ نییە ئێمەی مرۆڤ زانیاریی زۆرمان هەبێت و زیاتر لە پێویست بیر بکەینەوە، بۆ ئەوەی دەرک بەو پووچگەرایی و عەبەسیەت و بەدمۆڕاڵییە بکەین، کە بوونەتە بناغەی پڕۆژەکانی جەنگ و توندوتیژی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دەبێ ددان بەوەدا بنێین، ئێمە تا ئەم چرکەساتەش لەو ڕاستییە تێنەگەیشتین، کە لە یەکەم جەنگی ناو مێژووەوە تا نوێترین جەنگی ئەمڕۆ، مرۆڤایەتی هەرگیز لە ئاشتیدا نەژیاوە و ناژیێت. تەنانەت ئەوەش ئەوپەڕی بەدحاڵیبوون و بەهەڵە تێگەیشتنی مرۆڤە، کە پێیوابووە و پێیوایە لە ساتەوەختی هودنە و ئاگربڕی نێوان جەنگەکان، یان لەکاتی ڕاوەستانی جەنگەکاندا، لە ئاشتیدا ژیاوە!
نەخێر، ئێمەی مرۆڤ هەرگیز لە ئاشتیدا نەژیاوین و ناژین. با جەنگ و ئاگربارانیش نەبێت، بەڵام هەتا یەک مرۆڤی هەژار، برسی، بێکار، بێ نوا و سەرگەردان لە ژیاندا مابێت.. هەتا بێدادیی دەسەڵاتەکان، چاوچنۆکی و تێرنەخۆریی دەسەڵاتدارەکان مابێت.. هەتا دەستەوارە نهێنییەکانی جەنگ و بازاڕە ئاشکرا و قاچاخەکانی ساغکردنەوەی چەک مابن.. هەتا بە ئاوی دابینکردنی ئاشتی، غوسل لە جەستەی جەنگ دەربکرێ.. هەتا بە دەمامکی فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی، ڕووخساری توندوتیژی دابپۆشرێت.. هەتا بە وەعزی پیرۆزی و حەقیقەتی ڕەها، ڕەوایی بە توندڕۆیی و تیرۆری ئایینی و زەبروزەنگی مەزهەبی بدرێت، مرۆڤایەتی هەرگیز لە ئاشتیدا ناژیێت!
ڕاستییەک هەیە و نابێت خۆمانی لێ ببوێرین، ئەوەیش ئەوەیە:
هەتا بەدەست ئەو وەهمەوە گیرۆدە بین، کە گوایە دەتوانین لە میانی جەنگدا ئاشتی بەرهەم بێنین و لە ڕێگای توندوتیژیدا دەکرێ ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری بەرقەرار بکەین، ئەوا لە دووکەڵ و خوێن، لە بێهوودەیی و برین، لە کاولکاری و کوێرەوەری، لە پەڕاگەندەیی و پەشیمانی زیاتر بەولاوە، هیچ شتێکی تر ناچنینەوە!

دواجار و زۆر بەکورتی:
کۆتایی جەنگ و خوێنڕێژیی، هەرگیز بە واتای ئاشتی نایەت. مرۆڤ بۆ ئەوەی لە ئاشتیی ڕاستەقینەدا بژیێت و هەست بە بوون و شکۆی مرۆییانەی خۆی بکات، هەر ئەوەندەی بەس نییە نەکوژرێت، بەڵکوو ئاشتیی ڕاستەقینەی ڕۆحی و دەروونیی مرۆڤ لەوێ دایە، کە هەرگیز نابێت برسی، هەژار، بێکار، نەخۆش، بێ ماڵ، پەڕیوە و سەرگەردان بێت![1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 557 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | کوردڕام
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 12-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 12-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 12-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 557 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گوڕلیس; شەمهەرۆزێ ئەجنە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
تاڤگە; (لێگەڕیان ل رۆناهییا پرا جینۆتێ)
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
کورتەباس
پەیەدە و یەپەگە و پەکەکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ئیڤلین; یان (زڤڕینا ئەشتارێ)
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ئیڤلین; یان (زڤڕینا ئەشتارێ)
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گوڕلیس; شەمهەرۆزێ ئەجنە
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
تاڤگە; (لێگەڕیان ل رۆناهییا پرا جینۆتێ)
04-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
ڕەحیم ئیبراهیمی
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
وەحید دەوڵەتخا جنیکانلو
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
واحید قادر پوور
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
هەستیار عەبدولکەریمی
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
هەژیر مەحمود پوور
04-08-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  528,784
وێنە
  107,040
پەرتوک PDF
  19,893
فایلێن پەیوەندیدار
  100,328
ڤیدیۆ
  1,468
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
302,293
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,831
فارسی 
8,876
English 
7,281
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,127
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پول
کرمانجی - کوردیی سەروو
ئەنفالکری 
5,307
کەسایەتی 
4,335
شەهیدان 
2,534
پەڕتووکخانە 
1,290
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
835
جهـ 
585
وێنە و پێناس 
366
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
30
نڤیسێن ئایینی 
29
پارت و رێکخراو 
27
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
پەند و ئیدیۆم 
10
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
کارا هونەری 
7
رێکەوت و رووداو 
4
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
311
PDF 
30,210
MP4 
2,379
IMG 
195,680
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گوڕلیس; شەمهەرۆزێ ئەجنە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
تاڤگە; (لێگەڕیان ل رۆناهییا پرا جینۆتێ)
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
کورتەباس
پەیەدە و یەپەگە و پەکەکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ئیڤلین; یان (زڤڕینا ئەشتارێ)
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ڤیدیۆ - وەڵات - هەرێم - کوردستانا (سۆر) کەسایەتی - جوڕێ کەسی - وەرزشڤان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - پێشمەرگەیا دێرین ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.797 چرکە!