قەیسەری لە ئیدیۆمی کوردەواریدا
قەیسەری: کۆمەڵێک دوکان کە یەک تاق بۆ سەربانیان هەبێت، بەڵام چەند دەرگایەکی بۆ چوونە دەرەوە و ناوەوەی هەیە، لە سەدەی نۆزدەیەم لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا ئه و قەیسەرییانە هەبوون، زۆربەیان لەلایەن کەسی دەستڕۆیشتوو، دروست دەکران وەکو: قەیسەری چەلەبیەکانی شاری #هەولێر#، #قەیسەری نەقیب#ی شاری #سلێمانی#، قەیسەری حاجی بەکراغای حەوێزی #کۆیە#، #قەیسەری کفری#، ئه و دوکانانە سەری هار و بنی هاری لێ وەدەست دەکەوت، بازاڕێکی گەورەی هەمەجۆر بوو لە خۆراکە وشکە و بەهارات و بەقاڵی و بەزاز و قەساب و زێڕینگەر و ئاسنگەر و نەجاڕ و مسگەری و دەباغچی و چایخانە و هەلاج و پەتۆ فرۆش و بەرگدروو و...تاد، ئه و پڕ بایەخییەی وایکردووە، ببێتە بنەمای دروستبوونی ئیدیۆمی کوردی وەکو: کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری، لە کاتی ڕاوەدونانی کەسێک، ئه و کەسەش زۆر بترسێت و خۆی حەشار بدات لە شوێنێکی بچوکی تەنگەبەر، لە کوردەواریدا بەتەوسەوە پێی وتراوە: هێندە ترساوە(کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری)، هەر هەمان ئیدیۆم وەکو جل وبەرگ لە هەندێ ناوچەدا وەردەگێڕدرێتەوە و دەوترێت: قەیسەری لێ بووە بە کونە مشک، ئەمەش هەر لە ترسانە، ئه و بازاڕە گەورە و فراوانەی لێ وێکهاتۆتەوە و بەرچاوی تاریک بووە و وا هەست دەکات لە کونە مشکێکە لە بەر دڵ تووندی و ترس و گرفتێکەوە کە بۆی دروستبووە یان بۆی دروستکراوە، هەروەها شاعیری کورد لە دەقە هۆنراوەکانیاندا بەکاریانهێناوە نمونەی وەک #فایەق بێکەس# کە فەرمویەتی: زەڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بە قەسری قەیسەری، جۆگەلە و کانی وەکوو کەوسەر هەوای وەک جەننەته، هەڵبەت ئه و قەیسەریانەش لە کۆشک و تەلاری قەیسەری ڕۆمەکانەوە هاتووە، کورد بە کەسانی خۆپەرست و هەڵپەرست کە بۆ شتی بچوک و دەسکەوتێکی کەم کاری نابەجێی وەک کەری دێزە و خۆفرۆشی و کاولکاری دەکەن وتویەتی: بۆ دەسماڵێک قەیسەریەک ئاگر دەدات، هەر لە کوردیپێدیادا دوو شوێنی کوردستان ناویانهاتووە وەکو ئیدیۆم دێتە گۆ بەڵام ناوچە و گوندن ئەوانیش: #دەرەقەیسەرییە# و #کونەبای قەیسەریان#. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,054 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!