بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی 16 ئاب و یادی 76ەمین ساڵیادی دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم کادیر و لایەنگر و جەماوەری پارتی و تێکڕای خەڵکی کوردستان دەکەم.
لە یادی 16 ئابدا پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە کە پارتی حیزبی قەزیە و بەهاکانە و شوێنکەوتووی ڕێبازی بارزانیی نەمر و جێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستانە. بۆیە پێویستە هەموو پارتییەکان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حیزبەکەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەرکی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن کە خزمەتکردن و بەهێزکردنی کوردستانە. داوا لە هەموو پارتییەکان دەکەم ئیرادە و هیوایان بەهێز بێ چونکە، پارتی ئیرادە و هیوا و هێزە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان.[1]
#مەسعود بارزانی#
16ی ئابی 2022
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 803 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!