دیموکراسی و دوژمنانی 01
#شەماڵ بارەوانی#
دیموکراسی و.. دوژمنانی کتێبێکی تری قەبارە مەزنی 456 لاپەڕەیی بیرمەندو ڕۆشنگەرو سیاسەتمەداری کورد بەڕێز(مەلابەختیار)ەو ئەمە دەهەمین کتێبی بەڕێزیشیانە من خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن و نوسینیان بۆبکەم، دیموکراسی.. و دوژمنانی وەک مەلا بەختیار ئاماژەی بۆ دەکاتکۆبەندی سێ چەشن بابەتە: باسی نوسراو، کۆڕو چاوپێکەوتن.مێژووی نوسینی بابەتەکان لەساڵی(1994)وە دەستپێدەکەن و ساڵی(2006)کۆتاییان دێت..پ7-).
بەڕێزیان لەو کتێبه بەنرخەیە لەکۆمەڵێک بابەتی وەک:ئازادی، مەدەنیەت، ئایین، ئیسلامگەرایی، ڕۆشنگەری، ئەقڵ، ئەنفال، تیرۆر، نەتەوە، ڕێنیسانس، ڕۆشنگەری و..تاد. دەدوێت و، لەنێویشیاندا:عەلمانیەت و سەلەفیەت و ئاییندەی دیموکراسی و مەترسی ئیسلامگەراکان و پرسی عەلمانەت لەنێوان ئیسلامی سیاسی و دیموکراتیخوازاندا، کە من دەمەوێ بەکورتی زیاتر لەسەری بوەستم و هەڵوەستەی لەسەر بکەم و خوێندنەوەی بۆبکەم و ئەو دوژمنەچاو گەشانەی دیموکراسی لەمیانی کتێبەکەدا زێدەتر بەخەڵک بناسێنم و ڕووی ڕاستەقینەیان بخەمەڕو، ئەو ئیسلامگەرایانەی مەلابەختیار لەبارەیانەوە دەڵێتمن وەک خۆم سەلەفیەت بەبیرێکی کۆنەپەرستی دژه دیموکراسی و خەتەرناک ئەزانم لەسەر ژیانی ئێستا.441). و ئەگەر وڵاتەکەمان دیموکراسی و ئازاد نەبێت، ئازادیش ئەگەر کەم و کوڕیشی هەبێت، ئەگەر توندڕەوایەتیشی تیاهەبێ، ئەگەر قسەی ئەملاوئەولاش ببیستن، بەرامبەر بەدەسەڵاتەکەمان، بەرامبەر بەخۆمان، ئینجا هێشتا بەحەوت ئاو شوراوەتەوە لەچاوهێزە دواکەوتوەکان.216) لەچاوحوکم و دەسەڵاتی سەلەفیگەراکان، ئەوسەلەفیگەرایانەی کەوەک بەڕێزمەلابەختیار ئاماژەی بۆدەکات بەمەبەست و زۆر چەواشەکارانە پڕۆپاگندەی بێبنەماو بەتاڵ دەکەن و والەخەڵک دەگەیەنن کەعەلمانیەت ئیلحاد ئەگەیەنێ..گوایە عەلمانیەت دژی ئایین، خواو، یەکتاپەرستی، پێغەمبەر، ئەسحابەکان، قورئان دڕاندن و سوتاندنە.162)! لەکاتێکدا لەوڵاتە عەلمانیەکان، ئەو وڵاتانەی بەتەواوی و بەواتای وشەو بە کردەنی عەلمانین، نەک تەنهابە دروشم و ناو، لەنمونەی وڵاتانی ئەوروپا، کەهەموویان عەلمانین و ئازادی ئایین و مەزهەبیش لەو پەڕیدایەو خەڵکی ئازادە پێڕەوی لەچ ئایینێک دەکات و لەچی ئایینێکیش ناکات و دەڕوات بۆ کام پەرستگایش، کەسیش ڕێگری لێ ناکات و هیچ دەوڵەتێک لەو دەوڵەتە عەلمانیانەیش نەچوونە تا مزگەوت.کلێسا، ئاتەشگا و مەعبەدەکان بڕوخێنن و ئایین قەدەغە بکەن وئێستا لەسایەی سیستەمە عەلمانیەکانی ئۆروپا عەلمانیەت ئیلحاد نیە، وەکو هەندێک سەلەفی توندڕەو لەناو هەموو شتەکان تەنها باس لەوە دەکەن، کە گوایه عەلمانیەت ئیلحادە بۆ ئۆروپا، وانیە، ڕێز لە ئایینی مەسیحی و مەزهەبەکان و لەمەسەلە پیرۆزەکان گیراوە. بەڵکو ڕێز لەئیسلام و موسڵمانەکانیش زۆر دەگیرێ. تەنانەت ڕێژەی خواپەرستی زیادی نەکردبێ کەمی نەکردووە، بەڵام مەسەلەی دین لەئۆروپا بۆتە مەسەلەی تاکەکەس، دەوڵەتیش سەرقاڵی دونیاو خزمەتکردنی مرۆڤە لەم دونیا. لەبەر ئەوە عەلمانیەت و دیموکراتی بەپێی ئەو پروپاگندەیە کە لێرە دژیان هەیە ڕاست نیە، عەقیدەی مرۆڤ لەگەڵ دینی خۆی، مەزهەبی خۆی پارێزراوە، هیچ هێزێک، هیچ دەسەڵاتێک بۆی نییە ئەو ئازادییە پێشێل بکا. ئەمە بەدەستور دەستەبەرە. بەڵام هەرشتێک باوەڕی پێی نەبێ ئازادە، لەسەر ئازادی عەقیدەو باوەڕبوون و نەبوون بەخوا، کەس ناگیرێ و سزانادرێ.232). لەوێلەبەرامبەر گەورەترین کەنیسەی ئەوروپا ئازادی هەیه، بەئازادی دڵداری ئەکەی، بەئازادی هەڵئەپەڕی، بەئازادی مەی ئەخۆیتەوە، بەئازادی سەرخۆش ئەبیت، بەئازادی ئەخەوی، بەئازادی جلت درێژە، کورتە، سەرت ڕووتە، سەرت ڕووت نی یە، چی ئەکەی لەبەرامبەر گەورەترین کەنیسە، کەگەورەترین قەشەشی تیایە، یەک کەس بۆی نی یە بڵێ کاکە ئەمە کەنیسەیە بۆ وائەکەی...212).و هیچ حوکومەتێک لەئەوروپا ناتوانێ دیموکراسی پێشێل بکا، کێ هەیه بتوانێ ئیرادەی ئینسان وئازادی ئینسان لەئەوروپا پێشێل بکا، بەشێوەیەکە مەسەلەن حکومەتێکی سەلەفی یاکۆنەپەرست یا دەرەبەگ یا دیکتاتور، دەتوانن بەپێی بەرژەوەندیان هەموو جۆرە یاسایەک پێشێل کەن.188).
کەواتە ئەو درۆیە چەواشەکاریە ڕاست نیە کە ئیسلامگەراکان لەدژی عەلمانیەت دەیکەن و بە دژی ئاین لێکی دەدەنەوەو وئەزانن لەوڵاتی ئێمە خەڵک زۆرتر خوا پەرستە، لەوڵاتە دیموکراتی و ئازادی و مەدەنیەکانا خەڵک زۆر لەخوا هەڵگەڕاوەتەوە، بەپێچەوانەوە، لەوییا مەسائیلی خواپەرستی و ئازادی عەقیده زۆرترە لەلای ئێمە، زۆر زیاترە.212).کەواتە لەئۆروپا وەک بەڕێز مەلابەختیار ئاماژەی پێدا، ڕێگری لەئایین ناکرێت، بگرە ڕێزی ئایینەکانیش دەگیرێت و ئازادی تەواویشیان پێدراوە، بەڵکە ئەوان تەنها قەدەغەی تێکەڵکردنی ئایین و سیاسەت دەکەن، نەک ئاین.ئەوان هەردووک دەسەڵاتی ناسوتی(زەمەنی و دنیایی)و لاهۆتی(ئاسمانی و ئایینی)یان لێکتری جوێ کردۆتەوەو وەک دیموکراسی و دوژمنانی باسیدەکات. لەو وڵاتە عەلمانیانەدا، بگرە ئازاد ئایینی و مەزهەبی زۆر زیاترە، بەراورد بەو وڵات و شوێنانەی ئیسلامین، لەنمونەی:ئێران- سعودیا. ئەفگانستان.. تاد.. کەئیسلامگەراگان و فۆندەمێنتالیزمەکان بەناوی ئایینەوە حوکمی دەکەن، لەوی کەس بۆی نییە، لەسەر ناوی عومەرو عەلی، سونەو شیعە، حەنەفی وشافعی، کۆمەڵ و بزوتنەوە، یەکگرتوو سەلەفی، تاڵیبان و داعش، قاعیدەو فلانوفیسکە گروپی تری ئیسلامی ماتریدی و موعتەزیلەیی بوون، یەکتری بکۆژێت و خوێنی یەکتری بڕێژێت و یەکتری تەکفیروتەبدیع بکات و بسڕێتەوە. وەک ئەوەی لەوڵاتە ئیسلامیەکان بەدرێژایی سەتان ساڵە بگرە زیاتر لەهەزارو چوارسەت ساڵەدەکرێت، لەوێ هەموان لەسایەی سیستەمی عەلمانی و لەژێر سێبەری بنەماکانی سکولاریزمدا. موکەڕەم و موعەزەز، ڕێزلێگیراون، عەلمانیەت ئەو دکتاتۆرو مۆتەکەو دێوەزمەتۆقێنەرە نییە، کە ئیسلامگەراکان چەواشەکارانە، دەیانەوێ بەخەڵکی بناسێنن بەڵکە عەلمانیەت و دیموکراسی وەک بەڕێز مەلا بەختیار ئاماژی بۆ دەکات کە سیستەمی دیموکراسی دوو بنچینەی ئێجگار گرنگی دەوێ؛ یەکێکی عەلمانیەتە، ئەوەیتریش مەدەنیەتە. بە بێ ئەو دوو بنچینەیه مەحاڵە قسە لەسەر دیموکراتی بکەیت.230).بگرە ئێستەش دوبارەی دەکەمەوە، دیموکراسی، عەلمانی، مەدەنیەت و ئازادکردنی ئەقڵ، سێ پرنسیپی پێکەوەبەستراوون. هیچ هێزێک و دەسەڵاتێکی دیموکراتی ڕاستەقینە، ناتوانێ لێکیان جیابکاتەوە. کاتێک دیموکراتی دێتەئاراوە، ئەوکاتە بەزەرورەت سیستمی عەلمانیشت دێتە پێشەوە، کەسیستمی عەلمانیشت چەسپی، بەزەرورەت ئەبێت مەدەنیەتیش هەبێ.242).
کەواتە دیموکراسی و عەلمانیەت قەت لێک دانابڕێن و دوو ڕووی یەکدراون و هەرگیز دانەیەکیان بێ ئەوەکەیتر کامڵ و تەواو نابێت و هەردوکیان تەواوکەری یەکترین و عەلمانیەت کرۆک و لوببی دیموکراسی و ڕەتدانەوەی ستەمکاریەو هەرسیستەمێک بانگەشەی دیموکراسی بوون بکات ئەوەئەو سیستەمە دەبێ عەلمانی بێت، هیچ سیستەمێکی دیموکراتی ناعەلمانی نەیتوانیوە بیسەلمێنێ کە ئەتوانێ کۆمەڵێکی مەدەنی بینا بکات.قەت شتی وا نەبوو.348). کەواتە لەسایەی دەوڵەتێکی سیستەم عەلمانیدا، دەتوانی بەو پەڕی ئازادی خۆت ئایینداری و بڕواداری خۆت بکەیت و ڕیتواڵ و سروتە دینیەکانت جێ بەجێ بکەیت. نەک دەوڵەتێکی تیوکراتی و لەژێر هەژمونی حکومەتێکی دینیدا، کەواتە عەلمانیەت دژی ئایین و ئازادی ئایین نییەو پێویستە عەقیدەو نەریتی دینی سەبارەت بە تاکەکەس، مەسەلەیەکە نابێت قەدەغەبکرێ. نەئێمە نە لەدوای ئێمە نە لەپێش ئێمە بۆمان نیە بێین بە مرۆڤ بڵێین ئەقڵی خۆت بەزۆری زۆرداری بگوڕه، کاری وا دژی ئازادیەو...تاوانیشە.وەک چۆن باوەڕم بەوە نیە عەقیدەی ئەم دنیای مرۆڤ بەزۆر بگۆڕێ، باوەڕم بەوەش نیه عەقیدەی ئەو دنیای مرۆڤیش بەزۆر بگۆڕێ، عەقیدەو فەلسەفەو ئایین و قەناعەت هەموو ئەو مەسەلانە مرۆڤ لەهەڵبژاردنیان ئازادە.232).وئینسان دەبێ موتلەقەن ئازاد بێ لەمەسەلەی هەڵبژاردنی ئاینا، لەمەسەلەی ڕوحیا، لەمەسەلەی مەزهەبی خۆیا، لەمەسەلەی خواپەرستی خۆیا، ئەمانە موتلەقەن، ئازادبن...ئینسان خۆی حاکم بێ لەسەر عەقڵی خۆی، بڕیاردەربێ لەسەر چارەنووسی خۆی، نەخرێتە ژێر هەژمونەوە، بەترس و بیم، بە داستان و بە ئەفسانە نەترسێنرێ، نەتۆقێنرێ.360).
بەو چەشنە دیموکراسی و دوژمنانی پەردە لەسە تۆمەتە بێ بنەماو درۆ چەواشەکان کەلەبارەی عەلمانیەتەوە کراون هەڵدەداتەوەو حەقیقەتەکان دەخاتەڕوو پێمان دەڵێت مرۆڤ هێندەی لەناو بازنەی دەوڵەتێکی سکولارو لەسایەی سیستەمێکی سکولاریزمدا ئازادی ئایینی و بیروڕاو و مافەکانی پارێزراودەبێت، سەدا یەکیش لەژێر هەیمەنەی دەوڵەتێکی تیوکراتی و حکومەتێکی ئایینی و ئیسلامیدا ئازادی و مافەکانی زامن و پارێزراونابن. مێژوو واقیعیش ئەمەیان سەلماندووە،
بەڵام دیارە کۆنەپەرستەکان ئەم پڕو پاگندانە بۆ ئەوە بڵاو دەکەنەوە هەتا خەڵک چەواشە بکەن و خەڵک لە دەوری ڕێبازە ناڕاستەکەی خۆیان کۆبکەنەوە، ئەوانەی کە پەنا دەبەنە بەر چەواشەکردنی خەڵک، لەلێکدانەوەی دیاردەیەکی سیاسی گەورە، کە هەموو عالەمی گرتۆتەوە، ئەوە بۆخۆی بەڵگەی ئەوەیە کە لەمەنتیقی لاوازەوە مەبەستێکی ماکیافیللیانەیان هەیه، بەوەسیلەیەکی خراپ لەپێناو غایەتێکی خراپ کاردەکەن.162). گەرنا عەلمانیەت بەهیچ شێوەیەک دژایەتی کردنی دین نییە، بەڵکو عەلمانیەت دەیەوێئیتر دیانەت، خواپەرستی، نوێژ، زکر، تەهلیلە، مزگەوت، تەکیە، خانەقاو ئەو شتانە پتر بخرێنە قاڵبێکەوە کەڕێگە لەگەشەکردنی کۆمەڵایەتی نەگرن.164).ئینجا
بەڕێز مەلا بەختیار پێمان دەڵێتململانێی نێوان عەلمانی و سەلەفیەکان، دەکاتە ململانێی دیموکراتخوازان و دوژمنانی دیموکراسی.7). و شەڕی پرۆژەی دیموکراسی لەبەرامبەر پرۆژەی فۆندەمەنتالیستی پرۆژەیەکە ئەخایەنێت، شەڕی سەربازی تیایە، شەڕی کۆمەڵایەتی تیایە، شەڕی کلتوری تیایە، شەڕی سایکۆلۆی تیایە، شەڕی پێشکەوتن و سەربەستی ژن و پیاوی تیایە. شەڕی ئازادی بیرو ئازادی ویژدانیشی تیایە، هەموو شەڕەکانی تیایه.(293).و ئەگەر ئەم شەڕانەیان نەکەین ئەوەهێزە ئیسلامیەکان بتوانن لێرە سەربکەون، بێگومان ئێستامان تێکدەچێ، ئایندەشمان لەدەست دەچێ، ڕابردوشمان نابوت دەکەن.(317).ئەو ئیسلامگەرایانەی دەیانەوێبەعەقڵیەتی دێرینەخوازانە کۆمەڵ بەڕێوەبەرین. هەزارو چوار سەد ساڵ گەڕانەوەمان بۆ ئەحکامی ئەو کاتە، بۆئەو زمەنانە، بۆ سەردەمێک کە قەڵەم و کاغەز نەبووە، بۆ سەردەمێک کە تەتەر لەبری فاکس هەبووە!.. بمانگێڕنەوە بۆ ڕابردوویەکی دێرین کە بە هیچ شێوەیەک زۆربەی ئەو ئەحکامانە، ئەوکاتە، ڕاست بوون، بەڵام لەگەڵ عەقڵی ئێستاو لەکۆمەڵی ئێستاو لەگەڵ پێشکەوتنی ئێستادا ناگونجێن.171-172). ئەوانەیبە ئاڵای شەکاوەی بەردانی ڕیش و بەحیجابی زۆرەملێی ژنانیان، ئەیانەوێ ببنە جێ نشینی نەمانی چاخی ڕۆشنگەری سەدەی نۆزدەهەم. ئەو ڕۆشنگەریەی لەسەدەی حەڤدە بەدواوە ئاڵاکەی بەسەر زینی ئەسپ و دواتر شەمەندەفەرو کەشتی و سەیارەو ئامێری بوخاردا ئەشەکایەوەوئێستا ئاڵاکەی لەسەر مانگە دەستکردەکانیان و لەناو تۆڕی ئەنتەرنێت وسەتەلایتەکانی هەموو کونجێکی ئەم جیهانە دەشەکێتەوە.30)[1]