شەنەبا کردن له کوردەواریدا
هاوينان پاش ئەوەی که دەغڵ و دان به جەنجەڕ دەکوترێتەوە و دەبێت به ووردەکوت سەپانەکان، چاوەڕوانی بايێکی شەماڵی خۆش دەکەن تا ووردەکە شەنەبا بکەن، واته کایەکە و دانەکەی لەيەک جيابکەنەوە، جا لەگەڵ شەنەبا کردنەکەشدا زۆر جار لە سەر ئاوازێکی تايبەتی ئە م هۆنراوانه دەڵێن که به زۆری لە سەر بای شەماڵە وەک:
بایێ شەمار، بایێ شەمار
بایێ شەمار، بایێ شەمار
دەیدا لە کێلی کێستانێ
خەو خۆشە لەگەر گوڵستانێ
بایێ شەمار، بایێ شەمار
بایێ شەمار لە بەهارێ
دەیدا لە گورینگ و هیزارێ
خەو خۆشە لەگەر خەزارێ
بايێ شەمار بايێ شەمار
لەگەر وان دێ به نارە نار
داکێ کیژان ماينێ عەتار
بابێ کوڕان مل به مە تار
بایێ شەمار بايێ شە مار
بايێ شەمار به هاوينێ
دەيدا له ڕەنوەی جۆخينێ
خەو خۆشه لەگەر هەمینێ
بايێ شە مار بايێ شەمار
بایێ شەمار بە پایزێ
دەيدا له داری دار گيزێ
خەو خۆشه لەگەر مامزێ[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 454 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!