چەوت و چێڵ و چەمییە
وشک و ڕەق و بێ دییە
چەوت و چێڵ و چەمەندە
لاشەیە بێ ئێسقان، سەری بێ دیدە
چەوت و چێڵ: چەوت و چەماوە، چەمییە: چەماوە، چەوت و چێڵ و چەمییە، مەبەست لە گۆجانە کە دەسکەکەی چەماوەتەوە، لە کوردەواردا پێی دەوترێ: (کامە) عەلی مەردان لە یەکێک لە گۆرانییەکانیدا دەڵێت: (پشتم چەوت بوو چەماوە، هەروەکوو کامەی گۆچان) وشک و ڕەق و بێ دییە واتە: گۆچان دارێکی ڕەقی وشکە کەسی نابینا بۆ ڕۆشتین بەکاری دێنێ. وەڵام (گۆچان) .[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 598 جار هاتیە دیتن