پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتوک PDF 19,729
فایلێن پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چەند سەرنجێک لەبارەی بلیمەتییەوە
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند سەرنجێک لەبارەی بلیمەتییەوە

چەند سەرنجێک لەبارەی بلیمەتییەوە
چەند سەرنجێک لەبارەی بلیمەتییەوە
#جەواد خەلیل#

لەنێو ئەفسانە دێرینەکاندا، هەمیشە پاڵەوانێکی مەزن ئامادەیی هەیە کە دەچێت بە گژ قولەیی قافا و سەرجەم سنوورە لۆژیکییەکانی توانا و لێهاتووییی مرۆڤ تێدەپەڕێنێت و دەگاتە ئاستێکی بەرزی سەروومرۆیی. ئەو پاڵەوانەش بە جۆرێک لە جۆرەکان خودان بلیمەتییەکی ناوازە و تایبەت و سەرنجڕاکێشە و هەمووان پێیدا هەڵدەدەن، ئەمە کرۆکی زۆرێک لە گێڕانەوە مێژوویییە کۆنەکانیشە. بەم پێیە دەتوانین بڵێین یەکەمین وێناکردنەکانی جیهانی کۆن بۆ بلیمەت و یەکەمین پێناسەکانیش بۆی لە ئەفسانەکانەوە گەیشتوون بە ئێمە، وەک چۆن دەشتوانین جەخت لەوە بکەینەوە کە مرۆڤ هەر لە دێر زەمانەوە پێویستی بە بلیمەتەکان هەبووە و لە یادەوەریی خۆیدا جێی تایبەتی بۆ داناون و هەڵیگرتوون. هەمیشەش وا سەیری بلیمەتبوون کراوە کە کردەیەکی سروشتی و خۆکردانەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە ژینگە و دۆخی مێژووییی کەسەکانەوە نییە.
بەڕاست بلیمەتی چییە و بە کێ دەگوترێت بلیمەت؟ چۆن بلیمەتەکان بناسینەوە و چییان دەرهەق بڵێین؟ ئایا بلیمەتی بۆماوەییە و پەیوەستە بە ڕەچەڵەکەوە یاخود نەخێر بلیمەتی کارێکی خۆکردانەیە و مرۆڤ لە ڕێی هەوڵ و کۆششی کەسییەوە پێی دەگات؟ ئایا بلیمەتەکان خۆیان دەزانن کە بلیمەتن یان پێویستیان بەوانی دیکەیە تا پێیان بڵێن کە بلیمەتن؟ بلیمەتبوون پێش هەموو شتێک هوشیارییەکی باڵایە، تێپەڕاندنی مەودای زانیاری و لێهاتووییی ئەوانی دیکەیە و گەیشتنە بە ئاستێک کە بکەوێتە دەرەوەی پێشبینیەکانی مرۆوە. بلیمەت داهێنەرێکە ئیشی ئەفراندن و پێشخستن و شۆککردنە، ئەمە پێناسە باوە گشتگیرەکەی بلیمەتییە، بەدەر لەمە تەواوی ئەو شتانەی کە پەیوەستن بە کەسێتیی بلیمەتەوە جێی مشتومڕی توندن و تا ئێستا یەکلا نەکراونەتەوە. بلیمەتەکان بەوەدا کە هیچیان لەوانی دیکەیان ناچن و هەر بلیمەتێک خەسڵەتگەلی جودا و ناوازەی خۆی هەیە، بۆیە قورسە بتوانرێت یەک وێنای گشتێنراو بخرێتە بەردەست و بکرێتە پێوەرێک بۆ دەستنیشانکردنی کەسێتیی بلیمەتانە. لە کۆندا بلیمەت دەبوو خودان ڕەچەڵەک بووایە، تاکوو بەئاسانی لەلایەن کۆمەڵگەوە دانی پێدابنرایە، بلیمەتە بێڕەچەڵەکەکان زۆر جار دەخرانە پەراوێزەوە و له قۆناغەکانی دواتردا درک بە بلیمەتییەکەیان دەکرا. خۆشبەخت بوون ئەو بلیمەتانەی کە بلیمەتییەکەیان تەبا دەوەستایەوە لەگەڵ خواست و ویستەکانی سەردەمەکەیاندا، ئەوانەشی کە بلیمەتییەکەیان لەگەڵ ئەو خواستانەدا یەکی نەدەگرتەوە، دەبوونە نەفرەتلێکراوێک و بە قینەوە لێیان دەڕوانرا.

(ئێریک تیمبڵ بیڵ) لە ساڵی (1937) کتێبی (مەزنە زانایانی بیرکاری) بڵاو دەکاتەوە کە تێیدا زۆر بەوردی لە ژیاننامە و داهێنان و ڕەچەڵەک و ئاستی بلیمەتبوونی (28) زانای ناوداری بیرکاری دەکۆڵێتەوە، کتێبەکە لە ڕێی ئاماژەدان به شێوازی ژیان و ژینگەی خێزانییەوە دەیەوێت ئەو پەیامە بگەیەنێت کە بلیمەتی زادەی هەوڵ و کۆششی خۆکردانەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە ڕەچەڵەک و زیرەکی باوانەوە نییە. ئەوەی لەو کتێبەدا دەبێتە جێی سەرنج، ئەوەیە کە بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت هەر لە سەدەی پێنجەمی پێش زایینەوە تا دەگاتە ساتی نووسینی کتێبەکە، هیچ کام لەو زانا بلیمەتانەی کە ناویان وەک زانایەکی مەزن لە مێژووی بیرکاریدا هاتووە لە خانەوادەیەکی بلیمەتەوە نەهاتوونەتە دونیا، بەڵکوو سەرجەمیان زادەی خێزانگەلی ئاسایی و تاڕادەیەک نەخوێندەوار و ناتێگەیشتوویشن! هەر زوو کتێبەکەی “بیڵ” دڵی ئەوانەی خۆش کرد کە لایەنگری ئەو بۆچوونە تاڕادەیەک سەرکوتکراوە بوون کە پێی وا بوو بلیمەتی بەخششێکی سروشتییانەی مرۆیە و بێ گەڕانەوە بۆ پاشخانی خێزانی و زنجیرەی بنەماڵەیی دەدرێتە کەمینەیەک لە مرۆڤەکان و لەڕێی هەوڵ و کۆششی خۆکردانەوە بۆ کۆمەڵگەی بەدیار دەخەن. ئەوەتانێ (بیڵ) لە کتێبەکەی خۆیدا زۆر بە جوانی ئەوەی ڕوون کردۆتەوە کە (نیوتن) کوڕی جووتیارێکی لانەواز و دەستنەڕۆیە؛ (لابلاس و فردریک چاوسی)ش سەر بە خێزانگەلی زۆر ئاسایین و هیچ یەک لە ئەندامانی خێزانەکەیان بلیمەت نەبوون. لەم سۆنگەیەشەوە بلیمەت کەسێکە دەچێتە کون و قوژبنی بابەتە ئاڵۆزەکانەوە و ڕاڤەی جودا و کردەی نوێیان لێ دادەتاشێت و ئاستگەلی سەیرو سەمەرەترمان پیشان دەدات. بەڵام ئایا ئەمە هەموو ڕاستیەکەیە و ناچارین دان بە ڕەوابوونیدا بنێین؟ وەڵامەکە بەڵێ دەبوو گەر زانایەکی وەک (فرانسیس گاڵتۆن) نەبووایە! ئاخر ئەو بە بڵاوکردنەوەی کتێبێک لە ساڵی (1869) بوو بە دامەزرێنەری زانستێک کە کاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و ڕاڤەکردنی زانستییانەیە بۆ بلیمەتی و جیهانە سەرسووڕهێنەرەکەی. کتێبەکەی (گاڵتۆن) کە بە ناونیشانی: (بلیمەتی بۆماوەیییانە: لێکۆڵینەوەیەک لە یاساکانی بلیمەتی و دەرئەنجامەکانی) بڵاو کراوەتەوە، تێیدا بە تەواوی هەوڵ دەدات ئەوە بخاتە ڕوو کە بلیمەتی دیاردەیەکی بۆماوەیییە و لە ڕەچەڵەکی کەسەکان و ئەندامانی خێزانەوە دەگوازرێتەوە بۆ یەکدی و لە ڕێی برەودان بە خواستەکانەوە خۆی دەردەخات. بۆ بلیمەتبوون ئەوە بە تەنیا بەس نییە کە هەوڵدان و تێڕامان و داهێنانت هەبێت، بەڵکوو دەبێت سەر بە ڕەچەڵەکێکی دێرینتری بلیمەتانە بیت، وەگەرنا دەبیتە کەسێکی ئاسایی کە هەوڵی بوون بە بلیمەتی داوە و ڕۆڵێکی کاتی گێڕاوه و زوو یان درەنگ دەگەڕێیتەوە دۆخی ڕاستەقینەی خۆت!

ئێستا ئێمە کە لە بەردەمی دوو بۆچوونداین، بڕوا بە کامیان بهێنین و شوێنی ڕای کامیان بکەوین؟ گریمانەی ئەوەی کە بۆ تێگەیشتن لە بابەتێک تەنها دوو ڕەنگ هەبن ڕەش و سپی، گریمانە و ڕوانینێکی ئێجگار لێڵ وهەڵە و ناقۆڵایە. تۆ دەتوانیت ئەو دوو بۆچوونە کە یەکەمیان هی سەدەی بیست و دووهەمیان هی سەدەی نۆزدەهەمە بکەیتە ڕێنیشاندەرێک بۆ گەیشتن بە سەدان بۆچوونی دیکەی جیاواز، لە نێویشیاندا ئەو بۆچوونە زانستییەی ئەمڕۆ کە دژ بە گشتتاندنە و ڕوونتر ئەوەی خستۆتە ڕوو کە دەشێت بلیمەتی هەم بۆماوەیی بێت و هەمیش خۆکرد و مرۆیی.

$بلیمەتی و خواستەکانی سەردەم$
سەروەختێک بە مێژوودا ڕۆ دەچین و بەر ڕستێک لە ناوی گەورە و کاریگەر دەکەوین؛ بەر کۆمەڵێک کەسایەتیی گرنگ و کارەکانیان دەکەوین، یەکەمین شتێک کە هەوڵی زانینی دەدەین هۆکاری پشت گەورەبوونی ناوەکان و مانەوەیانە بە درێژاییی ئەو هەموو کاتە بە نەمری. بەڵام ئایا هەرگیز بیرمان لەوە کردووەتەوە و ئەو پرسیارەمان کردووە کە داخۆ ئەو ناوە نەمرانەی نێو مێژوو لە سەردەمی خۆیاندا هەمان ناوگەلی سەردەمی ئێستامان بوون؟ یاخود نەخێر بەپێی سەردەم و گۆڕانکارییە مێژوویییەکان ئەوانیش گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، تا ئەو ئاستەی کە زۆرجار بە تەواوی دابڕێنراون لە کەسێتییە ڕاستەقینەکەی خۆیان.
بە دڵنیایییەوە ئەفسانە کە بەشێکی گەورەی مێژووی کەونارای داپۆشیوە، یەک لەو فاکتەرە سەرەکییانەی پشت گۆڕینی کەسایەتییەکان بوو؛ لە پشتی بە شەیتانکردنی هەندێک و بە فریشتەکردن و بە پاڵەوانزانینی هێندێکی دی بوو، چونکە لە کۆندا مرۆڤ خواستی بوو تا ئەوپەڕی توانا، مانایەکی ڕوون و گومانهەڵنەگر بداتە شتەکان و کەسەکان. بلیمەتییش لەو نێوەندەدا گرنگترین بەشی خواستە مرۆیییەکه بوو، هەر بۆیە زۆر بە ئەستەم کەسایەتییەکی مێژووییی نێو جیهانی کۆن دەبینینەوە کە لێهاتوویی و توانا مرۆیییەکانی تا ئاستی بە ئەفسانەکردن بەرز نەکرابێتەوە. سەرکردە و زانا و فەیلەسووف و تەنانەت پیاوە ئایینییەکانیش دەبووا وەک بلیمەتێک بناسرێن و هەرچی خەسڵەتی نابلیمەتانە و ئاسایییانە هەیە لێیان دابماڵرێت. ئەمە لە قۆناغە بەرایییەکاندا بە خوداوەندکردنی مرۆڤی لێکەوتەوە، مرۆڤگەلێک (جا چ پاشا یان سەرکردەی سەربازی یان زانای ئایینی یان …هتد) دەکرانە خودا و لەلایەن خەڵکییەوە پیرۆز دەکران و بە دەیان چیرۆکی ئەفسانەیییان بۆ دادەڕێژرا. هەموو ئەوەشی کە وای دەکرد ئەمانە بگەنە ئاستێکی هێندە بڵند، بلیمەتی و لێزانی و لێهاتوویییە دەگمەنەکەیان بوو، کە کۆمەڵگە نەیدەتوانی لێیان تێبگا و وەکو خۆیان بیانخوێنێتەوە، ئەمەش جۆرێک لە ئاڵۆزی دروست دەکرد و کۆمەڵگە دەبوو یان خۆی بێبەری بکات لێیان و بە شێت و سەرلێشێواو بیانداتە قەڵەم، یانژی بەرزیان بکاتەوە بۆ ئاستێکی ئەفسانەیی وەها کە هیچ کەس زاتی ئەوە نەکا تانەیان لێ بدات.

چاخ و سەردەمەکان نەک بە تەنها دەستکاری لە خەسڵەتەکانی بلیمەتیدا دەکەن، بەڵکوو زۆر جار بە تەواوەتی واتاکانیشی دەگۆڕن و بەپێی پێوەرەکانی سەردەم ئاستی بلیمەتی دیاری دەکەن. لە هەر سەردەم و چاخێکدا، بەپێی خواست و حەز و تێگەیشتنەکانی سەردەمەکە بۆ بلیمەتی، کەسە بلیمەتەکان دەستنیشان کراون. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بلیمەتی شتێک نییە لە هەموو سەردەمەکاندا وەک یەک پێناسە بکرێت و لێی بڕوانرێت، بەڵکوو زۆر جار ئەوەی کە لە ڕۆژگارێکدا ڕەنگە بە بلیمەتی سەردەمی خۆی بناسرێت، لە قۆناغێکی تردا لە گەمژەیەک زیاتر هیچی تر نەبێت. کاتێک بە مێژووی بلیمەتیدا شۆڕ دەبینەوە، زۆر بەزوویی درک بەم ڕاستییە دەکەین. ئایا سۆکراتی ئەسینای دێرین هەمان سۆکراتی سەردەمی ئێستای ئێمەیە؟ کافکای ئێستا هەمان کافکای سەردەمەکەی خۆیەتی؟ بێگومان نەخێر، ئەوان لە ڕێی گۆڕانکارییە مێژوویییەکانەوە بار کراون بە ڕستێک مانای نوێ و بە تەواوی جیاواز لە مانا سەرەتایییەکانی خۆیان. کیرکیگارد هەمان ئەو کیرکیگاردەی سەردەمی خۆی نییە، شێتی سەردەمی خۆی و بلیمەتی سەردەمی ئێمەیە (هەڵبەت لێرەدا کە دەڵێین هەمان ئەو کەسەی سەردەمی خۆی نییە، مەبەستمان گۆڕینی دیدگا و ڕوانینی کۆمەڵگەیە بۆ توانای کەسیانە و ئاستی بلیمەتییەکەی، نەک گۆڕینی کەسەکە خۆی). زۆر جار بلیمەتەکان لە سەردەمی خۆیاندا بە بلیمەت نەناسێنراون، بەڵام دواتر و لە چاخەکانی تردا دانیان پێدانراوە و وەک بلیمەتێکی مەزن سەیر کراون، ئەمە بۆ بلیمەت باجی تاریکیی سەردەمەکانە و هاوتای گەورەترین سزایە، بەڵام دڵخۆش دەبین کە بزانین مێژوو قەرەبووی ئەو سزادانەیان بۆ کردوونەتەوە، لە ڕێی پاراستنی ناو و بەرهەم و کردارەکانیانەوە و گەیاندنیان بە جێگا شیاوەکەی خۆیان.

$بلیمەت و ئەوانی دی$
ئەوە ڕوونە کە مرۆڤی ژیر تا ئەو دەمەی ژیرییەکەی بە لێهاتوویی و توانای ئەوانی دی بەراورد نەکرێت پێی ناوترێت بلیمەت، کەواتە بۆ ئەوەی بلیمەت خەسڵەتی بلیمەتی پێ بدرێت ناچارە خۆی بخاتە بەر خواستی بەراوردکاری و بکەوێتە ڕکابەرییەوە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا، بە مانایەکی تر ئەوەی وادەکات کەسێک بە بلیمەت دابنرێت، بەراوردکردنێتی بەوانی دیکە؛ بەراوردکردنێتی بەو ئاستە مەعریفی و کردارەکییەی کە ئەوانی دیکە هەیانە. ئایا ئەمە ئەو واتایە دەگەیەنێت کەسی بلیمەت ئاگاداری ئەوە نییە کە بلیمەتە و بۆ سەلماندنی بلیمەتیەکەی پێویستی بەوانی دیکەیە؟
(ویڵێم هازڵێت) لە وتارێکیدا بە ناونیشانی: (ئایا بلیمەت ئاگاداری تواناکانی خۆیەتی؟) هەوڵی داوە زۆر بە ڕوونی وەڵامی ئەم پرسیارە گرنگە بداتەوە، وتارەکەی (هازڵێت) کە هەڵگری چەندین بەڵگەی مێژوویی و لۆژیکییانەی بەهێزە و لەو ڕێیەوە چەندین لایەنی شاراوەی ئەم بابەتەی دۆزیوەتەوە، باس لەوە دەکات کە هیچ داهێنەر و بلیمەتێکی ڕاستەقینە لە خۆیدا هەست بە بلیمەتبوون ناکات، بەڵکوو تەنانەت خۆی وەک کەسێکی ئاسایی دێتە بەرچاو و پێی وایە تواناکانی زۆر مایەی سەرسوڕمان نین، بەڵام کاتێک دەوروبەرەکەی دەبینێت کە لە چ ئاستێکی نزمدان و خۆی بەوان بەراورد دەکات، ئەوا ئیدی هەستکردن بە شانازی و خۆبەبلیمەت زانینی لا دروست دەبێت.

$دۆزینەوەی بلیمەتەکان$
چۆن بزانین کەسێک بلیمەتە؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە زیاتر لە سەدەیەکە پەروەردە لە ڕۆژئاوا هەوڵی وەڵامدانەوەی دەدات و زۆر ڕێگای تاقیکردووەتەوە، هەر لە تاقیکردنەوەی زارەکییانەوە بیگرە بۆ ڕەخساندنی هەلی لەبار بۆ دەرخستنی توانا مرۆیییەکان تا دەگاتە بردنی کەسە لێهاتووەکان بۆ نێو تاقیگە زانستی و پزیشکییەکان و زانین و پێوانەکردنی ئاستی زیرەکییان. هەموو ئەم هەوڵانەش دواجار لەوەدا کورت کراونەتەوە کە بلیمەتی واتای داهێنانە، داهێنانی شتێک لە نەبوونەوە، کردنی شتێکی مەحاڵ و ناوازەبوونی بێوێنە. لەبەر ئەوەی هەموو ئەمانەش پێویستیان بە دەستگیرۆیییە تا بە تەواوی پیشانی کۆمەڵگە و جیها بدرێن، ئەوا ناچارین بەردەوام بەدووی بلیمەتەکاندا بگەڕێین و بیاندۆزینەوە و هاریکاریان بین.

$دوو نموونەی نزیک$
شوێن: کوردستان
کات: کۆتاییەکانی مانگی تەموزی ساڵی 2022

$نموونەی یەکەم:$
نزا کیژۆڵەیەکی کوردی چکۆلە و فرەزانە، گوایە زیرەکییەکی لەڕادەبەدەر و نائاسایی هەیە، لە پڕدا زوومی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەخرێتە سەر و دەبێتە جێ باسی هەمووان. هێندێک گومان لە بلیمەتییەکەی دەکەن و هێندێکیش سەرسامن بەو ئاستی بلیمەتییەی کە هەیەتی. دواجار حکوومەت بڕیار دەدات دەستگیرۆیی بکات و ببرێتە قوتابخانەیەکی تایبەتی و خەرجییەکانی لە ئەستۆ بگرێت، بەو ئومێدەی لە داهاتوودا بلیمەتییەکەی سوودێکی بۆ کۆمەڵگە هەبێت و خزمەتێک پێشکەش بکات.

$نموونەی دووەم:$
گرتەیەکی ڤیدۆیی کورت بڵاو دەبێتەوە، پیاوێکی لانەواز و هەژار و ماندوو، بە جلێکی داڕزاو و سەروسیمایەکی تێکشکاوەوە کە ئاماژەن بۆ سەختی ئازارەکانی ژیانی، لە گۆشەیەکی کامێراکەوە دەردەکەوێت. بە دەنگێکی جادووییەوە، مینا باڵندەیەکی دەنگخۆشی ئەفسانەیی دەچریکێنێت و یەکێک لە گۆرانییە تایبەتەکانی حەسەن زیرەک دەڵێتەوە. بە هەزاران کەس سەرسامی خۆیان بەو دەنگە خودایییە دەردەبڕن و درێغ بۆ ئەوە دەخۆن کە تا ئێستا کەس ئاگاداری گەوهەرێکی وا دەنگخۆش نەبووە، کە ئەگەر خەمخۆرێک هەبا و زووتر بیدۆزیبایەتەوە، ئێستێ ئەویش یەکێک دەبوو لە بلیمەتەکانی نێو دونیای هونەری کوردی، لە هەموو لایەکەوە داوای ناونیشانە ڕاستەقینەکەی پیرەی دەنگخۆش دەکرێت، بە ئامانجی ئەوەی فریای بکەون و لە نەهامەتییەکانی ڕۆژگار دووری بخەنەوە و بەرەو دونیای هونەر و داهێنان ئاڕاستەی بکەن.
ئێستا ئێمە لەنێوان دوو کەسی بە توانا و بلیمەتیی گریمانەکراوداین، یەکیان لە دەستپێکی ژیاندایە و هەر زوو دۆزیومانەتەوە، ئەوی دیکەیان “زەمان گەردی ئەمەلی گشت بەدەم باوە بێژاوه”. ئاخۆ دوای دۆزینەوەیان دەتوانین چییان بۆ بکەین؟ بێگومان هەر لە دەستپێکەوە ئێمە هەڵەین گەر خۆمان دڵنیا بکەینەوە لەوەی کە ئەمانە دوو بلیمەتی نێو دونیای ئێمەن، بەڵام هەڵە نابین گەر گریمانەی بلیمەتبوونیان بکەین و لەو سۆنگەیەشەوە هاریکارییان بین. باشە بۆچی نە دەنگخۆشییەکەی مامەی پیر و نە زیرەکییەکەی کیژۆڵەی فرەزان جێی دڵنیایی نین و تەنها لە ئاستی گریمانەدان؟

یەکەم: بۆ زانینی بلیمەتیی کەسێک دەبێت لە بەرهەمەکەی بڕوانین، داخۆ لاساییکەرەوەیە یان داهێنەر؟ هەم زیرەکیی کیژۆڵەکە و هەمیش دەنگخۆشیی مامەی پیر لە قۆناغی ئەزبەرکردن و لاساییکردنەوەدایە و نەچووەتە قۆناغی داهێنانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئەو گریمانەیە کراوەیە کە بشێت بە دەستگیرۆیی بەرەو داهێنان و خۆبوون ئاڕاستە بکرێن.

دووەم: لە ژینگەیکدا کە هەموو شتێک دژ بە داهێنان بێت و ساختەکاری و لاساییکردنەوە ڕۆڵیان پێدرابێت؛ لە ژینگەیەکدا هەم هونەر و هەمیش زانین وەک دوو کایەی مەترسیدار بۆ سەر ژیانی گشتی سەیر بکرێن و بە هەموو جۆرێک دژایەتی زانینی ڕاستەقینە و هونەری ڕاستەقینە بکرێت، چۆن دەکرێت هێندە دڵنیابینەوە لەوەی کە بلیمەت ئەگەرچی دۆزرابێتیشەوە ببێتە بلیمەتێکی ڕاستەقینە؟

سێیەم: هەم هونەر و هەمیش زانین بۆ ئەوەی ڕەسەن بن و داهێنەرانە و ئافرێنەر بن، پێویستیان بە ئازادییە. لە کۆمەڵگەیەکدا کە ئازادیی ڕاستەقینەی تێدا نەبێت و بیرکردنەوە و داهێنانی هونەری لەژێر ڕستێک لە سانسۆری جۆراوجۆردا بێت، ناتوانرێت وا بەو ئاسانییە بانگەشەی هەبوونی بلیمەتێکی تێدا بکرێت کە توانای داهێنانگەلی جیاواز و سەرسوڕهێنەری هەبێت.

ئەمە ئەوە دەردەخات کە ڕاستە دۆزینەوەی بلیمەتەکان کارێکی گرنگه، بەڵام دۆزینەوە تەنها دەستپێکێکە و هەنگاوی یەکەمینە، قۆناغەکانی دواتری گەشەی بلیمەت پەیوەستە بە ئازادییەوە، ئازادییەکی تەواوەتی و بێ ڕتووش. واتا لەنێوان بلیمەتبوون و بلیمەتسازیدا کەلێنێکی گەورە هەیە و ئاسان پڕ ناکرێتەوە. بۆ ئەوەی لە دۆخی دۆزینەوەی بلیمەتەکان و بە بلیمەتبوونی خۆڕسکانەوە بەرەو دۆخی بلیمەتسازی و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خودان توانا جوداکان هەنگاو بنێین، پێویستمان بە هەوڵی فرەجۆر و هوشیاری دەستەجەمعی و ژیرمەندیی دڵسۆزانەیە، بە خۆدوورگرتن لە بلیمەتسازیی ئەفسانەیییانە و داتاشینی بێ مفا و فووتێکراو. ئێمە تا چەندە ئامادەین بچینە نێو ئەو قۆناغەوە؟ لەم پرسیارەش گرنگتر، ئایا ئێمە تاکەی لەو بڕوایەدا دەبین تەنها ئەوانەی کە بلیمەتن شیاوی دەستگیرۆیین؟ لە کاتێکدا بلیمەتبوونی خۆکردانە خەسڵەتی کەس بە چوار هەزارە و لەسەر گریمانەیەکی ڕووت وەستاوە! داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارانەمان بۆ دەداتەوە و کاتیش باشترین دەرخەرە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 281 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ژنەفتن
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 21-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 21-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 281 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتوک PDF 19,729
فایلێن پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد وێنە و پێناس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ جهـ - وەڵات - هەرێم - رۆژئاوای کوردستان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - هۆزانڤان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - رۆژنامەنڤێس شەهیدان - جوڕێ کەسی - ق. فڕۆکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.813 چرکە!