دەوزێ و دەوزێ
دەوزێ و دەو زێ به فریزه
گواره له گوێی بەزریزه
دەیگۆزمەوە به و پايزە
دەوزێ و دە و زێ به خلتانه
گواره له گوێی چەندە جواته
دەیگۆزمەوە بە و زستانه
دەو زێ و دەو زێ به فریزه
گوارەی یارێم بەزریزه
دە یگۆزمەوە ئه و پايزە
دەوزێ و دە وزێ به هەنجیرە
گوارەی یارێم سێ زنجیرە
بەخۆی جوانه مێردی پیرە
دەوزێ دەوزێ به هەنارە
لێت پبرۆز بێ گێ و گوارە
ماندی نەبی کۆنە یارە
دەوزێ و دەوزێم ورده داره
گواره له گوێی چەند جوان دیاره
دەیگۆزمەوە به و بەهاره[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 674 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!