هەر لێرە هەتا قلیاسان
هەموو خرینگە خرینگەی داسان
قلیاسان گەرەکێکە لە شاری سلێمانی، هەر لێرە هەتا قلیاسان، مەبەست لەنێوان دوو جێگەی دیاریکراوە، هەموو خرینگە خرینگەی داسان (داس: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ دروێنەی دانەوێلە بەکاردێ) داس کە کاری دروێنەی پێدەکرێ، لەکاتی بڕینی لاسکی گەنمدا دەنگێ درووست دەکات پێی دەوترێ: خرینگە، مەتەڵەکە مەبەستی لە بارینی تەرزەیە، دەنگی بارینەکەی چوواندووەن بە خرینگەی داس. وەڵام (تەرزە) . [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 469 جار هاتیە دیتن