#پارتی دیموکراتی کوردستان# دوایین پەیامی ئاراستەی لایەنە شیعەکان کردووە، ئەوەش لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، پەیامەکەی پارتی دیموکرات ئەوە بووە، کە بەبێ ڕەوتی سەدر ناچێتە هیچ گفتوگۆیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئەو پەیامەی پارتی دیموکرات، کە بۆ لایەنە شیعەکانی ناردووە، کۆبوونەوەی دووەمی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی #مستەفا کازمی# لە #بەغدا# دواخراوە، کە بڕیار بوو، پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجامبدرێت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، پارتی لە پەیامەکەیدا جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە دەبێت لایەنە شیعەکان هەموو هەوڵێک بخەنە گەڕ، تا موقتەدا سەدر ڕازی بکەن بە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ، چونکە بەبێ ڕەوتی سەدر هەر هەوڵێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ شکست دەهێنێت.
بوار ئەوەشی زانیوە، پارتی هەر لە پەیامەکەیدا، ئامادەیی نیشانداوە بۆ ڕازیکردنی موقتەدا سەدر هەر ئەرکێکی پێبسپێرێت وەک خۆی جێبەجێی بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 917 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!