لە ساڵەکانی (1500-600 پێش زایین)، لە ئەنجامی یەکگرتنی چەندین هۆزی نیشتەجێی کەنارەکانی دەریاچەی وان، دەسەڵاتدارییەک دروست بووە بە ناوی #ئورارتو#، یان ئورارتییەکان.
ئورارتییەکان یەکێک لە فەرمانڕەوایەتییە کوردییەکان بوون لە کەنارەکانی دەریاچەی ورمێ، دەریاچەی وان و زنجیرەچیاکانی ئارارات دەسەڵاتدارییان کردووە و ناوی پایتەختەکەیان #توشیبا# بووە.
ئورارتو/ ئورارتی، ناوێکە لە سەردەمی #ئاشوورییەکان# و بە زمانی ئاشووری بۆ ئەم دەسەڵاتدارییە بەکار هاتووە، بەڵام خەڵکی ئەم ناوچەیە (سەر بە ئیمپراتۆریەتیی کوردیی ئورارتو) بە خۆیان گوتووە بیاینی، یان ڤیانیلی.
سەرچاوە مێژووییەکان لەسەر ئەو بۆچوونەن کە ناوی ئەم دەسەڵاتدارییە کوردییە لە ناوی چیای ئاراراتەوە هاتووە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 614 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!