خەندە
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
ئازیزەکەم یادی کردووم
ئەمجارەشیان مۆسیقای ژین
بە ئاهەنگێ شادی کردووم
خۆرەتاوی هیواکانم
لەسەر لووتکەی پێکەنینا
گرشە وپرشەی ڕازی پێیە
دیسانەوە پەپوولەی حەز
شەمی تاسەم ئەدوێنێت و
گوڵی هەستم پڕ خەندەیە.
#1993-09-16#
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 582 جار هاتیە دیتن