مەستی
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
هێندە مەستی ئەو خەیاڵەم
کە ئەمشەو بۆتە میوانم
هەموو شتێک ئەبن بە دوو
لەبەر چاوی هیواکانم
دووجار دێیت و دووجار تەقولباب ئەکەیت و
دووجار دڵم دائەخورپێ.
بەڵام ئەفسووس
پشت دەرکەی چۆڵ
مەستیم لە سەر ئەپەڕێنێ
ناهومێدی ددانی ڕیچ ئەکاتەوە
خەوی خۆشم ئەڕەوێنێ.
#سنە# - 1995
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 465 جار هاتیە دیتن