لە حەملەی ڕایی هیندی غەم، شەهی شادی گورێزانە
سەراسەر ئەم ڕەهە ئیقلیمی دڵ پاماڵی فیلانە
بە هەوری خەم لە ڕەعدی گریە سا #چەخماخە# دە ئەی دڵ
لەلای دەریادڵان ئەشکم هەموو بارانی نیسانە
دەروون سەودایی دڵ دەردێ هەتیوئاسا لەدەست حاجیب
بروون سوو مەردومی دیدەم بە حەسرەت ئەشکڕێزانە
میان زەنبووری من قەت شەهدی بێ #تەڵخی# بە کەس نادا
بەقەد سافیی عەسەل دایم لەگەڵ ئەم شانە نێشانە
ڕەفیقت دڵ قوبووڵ ناکا ڕەقیب لێم لادە توو دینت
حەبیبی من لەگەڵ تۆ وەک ئەنیسی کرم و شیلانە
دوو سەنگین سەنگی باوەزنن غەم و پیری دوو تا حازر
خەریکی #کەشمەکەش# دڵ دووسەرە لەم وەزنە وەززانە [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#