نەزمی دا بۆ ڕەزمی من، هەردەم کە زوڵفی پڕ گرەﮪ
هەم کەمەندێ دێتە بازوو، هەم بە بەریا دێ زرﮪ
ئەم دەڵێم وەک قەددی تۆیە، ئەو دەڵێم وەک ڕوویی تۆ
گەر لەبەر سەروا قەبا بێ، وەر لەسەر مەه بێ کولەﮪ
بۆ خەرابی موڵکی دڵ، وا دیارە لەشکر تیپی بەست
چاوی ئەو سەرهەنگی تورکە و سەففی موژگانی سوپەﮪ
جوز بەدی نەمدی لە دوشمن، هەر چی نیکیم پێ نوواند
چا بوو پێم زانی، بە سەد شووشتن سپی نابێ، شەبەﮪ
وا دەزانم (سالم)ی بێکەس لە زوڵمی بێ حەدت
عاقیبەت بگرێ بە سەد زاری زەمامی پادشەﮪ [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#