بە یادی ڕووی دڵارامی؛ سەفایە، نەشئەیە، ڕامی
(بیا ساقی! بده جامی کزان یابم سرانجامی)
لە توڕڕەی زوڵفی شەبڕەنگا مەپۆشە ڕوویی خورشیدت
(که در عشقت پس از عمری برون آوردەام شامی)
دەکا شیرین لە خەشما تەڵخگۆییی لێوی شیرینت
(دعا گر نیست، خوش وقتم ز گفتارت به دشنامی)
بڵا ئاهم دەمێ بێ غەم لە دڵدا بێتە دەم ساتێ
(که بی هجر جگرسوزت به سر بردیم ایامی)
لە پاداشی حوقووقی ڕەنج و خیدمەتهایی دێرینم
(چه خواهد شد ز ڕحمت بر زبان آرد ز من نامی)
لە سەرگۆشیی مودامی گۆشەوارەت وەختە عاجز بم
(نمیدانم که دارد از که بر گوش تو پیغامی؟)
سەبا عەتتار و جا گوڵزار و ساقی یار و بێ ئەغیار
(بیا (سالم) غنیمت دان، بکش بر یاد جم جامی) [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#