بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ شەست و یەک ساڵ بەسەر هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێدەپەڕێ. لەو شۆڕشە سەرتاسەرییەی گەلی کوردستاندا هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەشداری خەباتی نەتەوایەتی و دیموکراسیخوازی گەلەکەیان بوون و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستانیش شان بەشانی کورد بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر لەدژی ستەم و داگیرکاری خەباتیان کرد. شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشی ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی مرۆڤی کوردستانی بوو و بناغەیەکی پتەو و ڕێکخراوی بۆ بەردەوامیی تێکۆشان و وەستانەوەی گەلی کوردستان لەدژی زۆرداری دانا. شۆڕشی ئەیلوول بە بەها بەرزەکانییەوە و بە پێداگری و خۆراگریی سەرکردایەتی و پێشمەرگە و جەماوەر وای کرد دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان هەنگاوی زۆر گەورە بەرەو پێشەوە بنێت و ببێتە سەرچاوەی هێز بۆ قۆناغەکانی تری خەباتی گەلی کوردستان و هەروەها سەرچاوەی ئیلهام بۆ تێکۆشەر و خەباتگێڕان لە هەموو پارچەکانی تری کوردستان.
لە شەست و یەکەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندوو نەناسیی دایکان و ژنان و هەموو ئەو پێشمەرگە و خەباتگێڕ و قارەمانانە هەیە کە ڕۆڵیان لەو شانازییە نیشتیمانییەدا هەبووە. چ ئەو قارەمانانەی لە شۆڕشی ئەیلوولدا شەهید بوون و یانیش لە ژیاندا نەماون و، چ ئەو ڕۆڵە سەربەرزانەی بەشداری شۆڕش بوونە و هێشتا لە ژیاندا ماون. ئەو قارەمانانە مێژوویان بۆ گەلەکەیان دروست کرد و جێگەی شانازی و سەربەرزیین بۆ هەموومان. [1]
#مەسعود بارزانی#
11ی ئەیلوولی 2022
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,656 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!