ئادەم گەلەکەی دەوری زەمانە، وەدەست کەنینە، داری گادەمە.
پاشگری (گەل) بچێتە سەر هەرناوێک لە زمانی کوردیدا دەیکات بە کۆ، ئادەمگەل: واتە کۆمەڵێک مرۆڤ، گادەمە یان گایەمە: دەوەنێکی گەڵاپانی پایزییە، تامەکە زۆر تاڵە، دەکوترێ و دەکرێتە گۆمەوە و بۆ ڕاوە ماسی (فەرهەنگی خاڵ).
کەنین: هەڵکێشان لە بن، بۆ دار یان دەوەن بەکاردێت، پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤی سەردەمی زووە کە جەستەیان بەهێزبووە، توانیویانە دەوەنێکی وەک (گادەم) کە زۆر سەختە لە زەویدا، بەدەست هەڵبکێشن، بەڵام مرۆڤی ئەم سەردەمە، ئەو توانایەیان نییە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,046 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!