عێراقی نوێ
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی 14 ی تەمووزی 1958 و نووسینەوەی دەستووری کاتی و دانپیانانی کورد وەک نەتەوەیەکی سەرەکی لە عێراقدا و بەکارهێنی مافە نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و شارستانیەکان و دوای دامەزراندنی (وەزارەتی ئیرشاد – ڕابەری) لە کابینەی حکومەتەکەی ئەو کاتە لەساڵی 1962 دا بڕیار درا دەوڵەت گۆڤارێکی مانگانەی وێنەدار بۆ بڵاوکردنەوەی ڕووی ڕۆشنبیری و شارستانی و ئاوەدانکردنەوە و ناساندن بەهەردوو زمانی کوردی و عارەبی گۆڤارێکی مانگانەی وێنەداری دەرکردوو لە گۆڤارە کوردیەکەشدا چەندین قوتابی کورد لە زانکۆی بەغدا و ڕۆشنبیرانی کورد بە بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و بنیاتنانەوەی ژێرخانی کوردستان بابەت و وێنەیان تێدا بڵاو کرۆدۆتەوە بۆ ئەوڕۆش سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانین. و گۆڤارەکەش بەدیزاین و شێواز و فۆنتێکی جوان لە چاپخانەی زەنگۆگراف لە بەغدا چاپ دەکران و ژمارەیان لێ دەنێردرایە شارەکانی کوردستان.لەوماوەیەدا دەیان ژمارەیان لێ بڵاوکرایەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 286 جار هاتیە دیتن