حاجیلە، بابونچ: ڕووەکێکی گوڵداری خۆڕسکە، لەسەرەتای بەهار لە زوورگ و تەلان و چیا و پێ دەشتەکان شين دەبێت، باڵای (50-80) سانتیمەتر بەرز دەبێت، گوڵێک دەگری، کۆپەڕەکانی سپين، ناوەکەی زەردە، بۆنی زۆر نییە، خەڵک بۆ زۆر کار سوودی لێ وەردەگرن، گوڵەکەی کۆدەکەنەوە و وشکی دەکەن یان بە تەڕی لەناو ئاوی دەکەن و دەیکوڵێن، دوایی دەیپارێزن، ئاوەکە دەخۆنەوە بۆچارەسەری سک ئێشه باشە و ئافرەتان وەک شامپۆ سەری پێ دەشۆن، پرچییان نەرم و خاو دەکاتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 719 جار هاتیە دیتن