ئامێرێکی خڕ و پانم
هاوڕێی سۆفی و موریدانم
من لەگەڵ گۆرانی و سەمام
گەلێ خۆشە دەنگ و نەوام
لە چەرم و دار، ئەڵقەی ئاسن
دروست دەکرێم گەر نامناسن
لە ڕۆژهەڵات ناسراوم
تەنیا هەر سێ پیتە ناوم
ناوەکەم دالی ها لەپێش
خۆم وام لە دەستی دەروێش
من چیم زووکە هەڵم بێنە
بمژەنە و خەم بڕەوێنە
وەڵام (دەف) . [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 250 جار هاتیە دیتن